ئایا تەلەفزیۆن منداڵان فێری توند و تیژی دەکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-20:52:00 - کۆدی بابەت: 1745
ئایا تەلەفزیۆن منداڵان فێری توند و تیژی دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا تەلەفزیۆن منداڵان فێری توند و تیژی دەکا؟

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، کە ئەو منداڵانەی ڕۆژانە زیاتر لە کاتژمرێک سەیری تەلەفزیۆن دەکەن، دەکرێ لە ئایندەدا توندوتیژی بنوێنن.
جگە لە بۆچوونی شارەزایەکی بواری پەروەردە و فێرکردنی بەریتانیا، کە گومانی هەیە لە ئەنجامی توێژینەوەکە و دەڵێت زۆر لە جێی خۆیدا نییە ناردروستە.
هەروەک ئەم توێژینەوەیە (جفری جۆنسۆن) کە لە زناکۆی کۆڵۆمبیا کار دەکات بە هاوکاری لەگەڵ پەیمانگای ویلایەتی (نیویۆرک) بۆ نەخۆشییە دەرونیەکان ئەنجامیان داوە، تیمێک هەستا بە بەدواداچوونی ئاکاری (٧٠٠) منداڵی هەرزەکار، هەتا قۆناغی پێگەیشتن (بلوغ)، بۆیان دەرکەوت  ئەو منداڵەی ڕۆژانە زیاتر لە کاتژمێرێک بۆ تەلەفزیۆن دەڕوانێت لە داهاتوودا توند و تیژی و ئاکاری دوژمنکاریانە لە بەرامبەر کەسانی تردا دەنوێنێت لە داهاتوی ژیانیدا.
ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوە بە گرنگ وەسف دەکرا، کاتێک دەست نیشانی هۆکاری خراپ کردنی باری دەروونی منداڵ دەکات وەک کاریگەری خێزان بە گوێرەی پشت گوی خستنیان، یان تووش بوونی بە نەخۆشی دەروونی لە ماوەی ژیانیدا.
لە نێو ئەو مندالانەی بەشدار بوون لەم توێژینەوەیە (٥،٧٪) ئەوانە بوون کە کەمتر لە کاتژمێرێک سەیری تەلەفزیۆنیان کردووە کاری توند و تیژی و دوژمنکاریانەیان پیادە کردووە لە چەند سالی داهاتوویاندا بە بەراورد لەگەڵ (٢٢،٥٪) ئەوانە بوون کە ڕۆژانە بۆ ماوەی (٣) کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆنیان کردووە.
هەروەها پڕۆفیسۆر (جۆنسۆن) دەڵێت: پێویستە لەسەر ئەو باوکانەی کە هەست بە لێپرسراوی منداڵەکانیان دەکەن نەهێڵن زیاتر لە کاتژمێرێک بۆ تەلەفزیۆن بڕوانن.

گۆڕانکاری لە لای کچان

ئەم توێژینەوەیە دەریخست، کە پەیوەندییەکی پتەو هەیە، لە نێوان دوژمنکاری و تەماشا کردنی تەلەفزیۆن لە ناو کوڕدا لە قۆناغی هەرزەکاری، و لە نێوان کچاندا لە قۆناغی یەکەمی پێگەیشتندا، و پڕۆفیسۆر (جۆنسۆن) دەڵێت: ئەمانە ئەنجامی لەناکاو بوون ئێمە بێ ئاگا بوون لەم دەستکەوتانە.
جگە لەم، شارەزای بەریتانی (جای مۆمبرباچ) ئەندامی لێکۆڵینەوە پەیوەندیدارەکان.
کە بارەگایان لە (بەرمەنگهام)ـە، دەڵێت: ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەی زۆر گێرشێوێنە، چونکە: ئەو منداڵانەی کەمتر لە کاتژمێرێک سەیری تەلەفزیۆنیان کردووە ژمارەیان (٨٨) منداڵە لە کۆی (٧٠٠) منداڵ، ئەمەش دەکرێت ڕیزپەڕی (شاژ) ئەنجام بدەن، لە بنەمایەکە ناکرێ کاری لەسەر بکرێ و دروست نییە.
هەروەها وتی: ژمارەی ئەو منداڵانە چەندە کە سەیری تەلەفیزۆن دەکەن، کەمتر لە کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا؟
کۆمبریاچ وتی: ئەم خێزانانە نمونەی زۆرێک لە کۆمەڵگا نین، بەڵکو ئەوان منداڵەکانیان دەبەن بۆ مۆزەخانە و بننکە هونەریەکان و سەیرانگاکان. هەروەها وتی: ئەوان کەمن لە بەرامبەر ئەو منداڵانەی کە خوێندن دەیانگرێتەوە، دەکرێت ئەم کارە دەرخستن بێت، بۆ چەسپاندنی بیدۆزەیەک.


سەرچاوەکان



1105 بینین