زۆر خواردنی گۆشتی سوور چ زیانێکی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-17:20:00 - کۆدی بابەت: 1798
زۆر خواردنی گۆشتی سوور چ زیانێکی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ؟

ناوه‌ڕۆك

زۆر خواردنی گۆشتی سوور چ زیانێكی ھە‌یە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ؟

گۆشتی سوور ئە‌گە‌رە‌كانی توشبوون بە‌ جە‌ڵتە‌ی مێشك زیاد دە‌كات.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌ك كە‌لە‌لایە‌ن ژمارە‌یە‌ك لە‌ زانایانە‌وە‌ ئە‌نجامدراوە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ زۆر خواردنی گۆشتی سوور ئە‌گە‌رە‌كانی توشبوونی مرۆڤ بە‌ نە‌خۆشی دڵ زیاد دە‌كات، لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا پشكنین بۆ ١١ ھە‌زار كە‌س كە‌ تە‌مە‌نێكی مامناوە‌ندیان ھە‌بووە‌ ئە‌نجام دراوە‌، و بۆماوە‌ی ٢٣ ساڵ چاودێری تە‌ندروستییان كراو‌ە‌، دواتر دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ڕێژە‌یە‌كی زۆر گۆشتی سووریان خواردووە‌ بە‌ ڕێژە‌ی لە‌سە‌دا ٤٧ زیاتر دووچاری توشبوون بە‌ نە‌خۆشی جە‌ڵتە‌ی مێشك بونە‌توە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌و كە‌سانە‌ی كە‌متر گۆشتی سووریان خواردووە‌.
جە‌ڵتە‌ی مێشك بە‌ دووە‌م ھۆكاری گیانلە‌دە‌ستدان دادە‌نرێت لە‌ جیھاندا و لە‌ھە‌ر ١٣ چركە‌یە‌كدا كە‌سێك لە‌ جیھاندا دووچاری جە‌ڵتە‌ی مێشك دە‌بێت.


سەرچاوەکان



434 بینین