چۆن لە بۆنی پیاز و سیر خۆت ڕزگار دەکەیت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-16:46:00 - کۆدی بابەت: 1925
چۆن لە بۆنی پیاز و سیر خۆت ڕزگار دەکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن لە‌ بۆنی پیاز و سیر خۆت ڕزگار دە‌كە‌یت؟

پیاز و سیر دوو خۆراكی زۆر بە‌چێژن و سوودێكی زۆریان بۆ لە‌ش ھە‌یە‌ لە‌ڕووی تە‌ندروستیە‌وە‌، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی بۆتە‌ ڕێگر لەبە‌ردە‌م خواردنیان بە‌تایبە‌ت سیر بۆنیانە‌، چونكە‌ بۆنێكی بە‌ھێز و بێزاركە‌ری ھە‌یە‌ و ئە‌و كە‌سە‌ی دە‌یخوات دە‌ترسێت لە‌وە‌ی كە‌سانی چواردە‌وری بێزار بكات.
ھە‌ندێك خواردن و خواردنە‌وە‌ ھە‌ن دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌ھێشتنی بۆنی سیر یان پیاز لە‌دوای خواردنیان:

١- كە‌وچكێكی بچوك خە‌رتە‌ل بھێنە‌ و بیكە‌رە‌ دە‌متە‌وە‌ بۆ ماوە‌ی یە‌ك خولە‌ك دواتر فڕێبە‌رە‌ دە‌رە‌وە‌، پاشان دووبارە‌ نیو كە‌وچك لە‌و خە‌رتە‌لە‌ بخۆ، ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی پاككردنە‌وە‌ی گە‌دە‌ و لە‌ش لە‌و بۆنە‌ بێزار كە‌رە‌.

٢- گە‌ڵای سە‌وز وە‌ك مە‌عدە‌نوس و نە‌عنا و ڕێحانە‌، كە‌ یە‌كێكن لە‌و سە‌وزانە‌ی دە‌بنە‌ ھۆی بنبڕ كردنی بۆنی ناخۆش، یاخود چای سە‌وز.

٣- پە‌تاتە‌ی كوڵاو و لیمۆ و قارچك و گێزە‌ر و سپێناخ و كاھو، یە‌كێكن لە‌ باشترین ئە‌و خۆراكانە‌ی كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌مانی بۆنی ناخۆش و لابردنی بە‌كتریا، ئە‌گە‌ر سیر یان پیازت خوارد، ئە‌وا پێویستە‌ بە‌دوایدا ئە‌م زە‌ڵاتە‌ بخۆیت.

٤- ھە‌ندێك جۆری میوە‌ زۆر باشە‌ و سوودی ھە‌یە‌ بۆ نە‌مانی بۆنی ناخۆش و بێزاركە‌ر، وە‌ك میوە‌كانی سێو و ھە‌رمێ و قۆخ و ترێ و قە‌یسی و ھە‌ڵوژە‌، بە‌ڵام ڕە‌نگە‌ كاریگە‌ری زۆر نە‌بێت.

٥- ڕۆژانە‌ لە‌شت پێویستی بە‌ بڕێك كاربۆھیدراتە‌ ، چونكە‌ كە‌می كاریگە‌ری لە‌سە‌ر دروتسبوونی بۆنی ناخۆش ھە‌یە‌ بە‌تایبە‌ت كاتێك سیر یان پیاز بخۆیت، ھە‌ر بۆیە‌ خواردنی پارچە‌یە‌ك نان بە‌دوایدا سوودی دە‌بێت.

٦- جوینی بنێشت ھۆكارێكی ترە‌ بۆ نە‌ھێشتنی بۆنی ناخۆشی دە‌م، بە‌تایبە‌ت جوینی بنێشتی دارچینی.

٧- خواردنە‌وە‌ی شلە‌مە‌نیە‌كان بە‌شێوە‌یە‌كی زۆر، چونكە‌ وشكبونە‌وە‌ی دە‌م ھۆكارێكە‌ بۆ زیاتر بڵاوبوونە‌وە‌ی بۆنی ناجۆشی دە‌م، وە‌ك شە‌ربە‌تی لیمۆ و پرتە‌قاڵ و میوە‌كان بە‌گشتی یان چای سە‌وز، چونكە‌ بڕێكی زۆر ماددە‌ی بۆلیڤینولی تێیدا كە‌ یارمە‌تی نە‌ھێشتنی بۆنی سیر و پیاز دە‌دات، یاخود خوارنە‌وە‌ی قاوە‌ یان شیر.


سەرچاوەکان



890 بینین