شەش ڕێگا بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-02:11:00 - کۆدی بابەت: 2241
شەش ڕێگا بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن

ناوه‌ڕۆك

شەش ڕێگا بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن

پاڵەپەستۆی خوێن ئەگەر بەرز بێت، ئەوا مەترسیدارە بۆ تەندروستی مرۆڤ و لەوانەیە جەڵتەی دڵ، نەخۆشی شەکرە و کۆمەڵێک نەخۆشی تری لێبکەوێتەوە، پسپۆڕانی تەندروستی بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی پاڵەپەستۆی خوێن نەبێت یان دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن کۆمەڵێک پێشنیاریان خستووەتە ڕوو.

پاراستنی هاوسەنگیی کێش

دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن بە بەردەوامی کاریگەریی زۆری هەیە بۆ سەر نۆرماڵ ڕاگرتنی پاڵەپەستۆی خوێن، ئەوانەی پاڵەپەستۆیان بەرزە بە دابەزاندنی چوار کیلۆگرام کێشیش دەتوانن تا ڕاددەیەکی باش ڕووبەڕووی ئەو پاڵەپەستۆیە ببنەوە.

کەمکردنەوەی خواردنی خوێ

خوێ پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دەکاتەوە، و پێویستە بڕێکی کەم خوێ لە چێشت بکرێت و تا بۆشتان دەکرێ خۆتان لە خواردنی دەرەوە و چێشتخانەکان بپارێزن. دابەزینی سۆدیۆم وا دەکات پاڵەپەستۆی خوێن دابەزێت.

کافایین

خواردنەوەی بڕێکی کەمتر قاوە یارمەتی دابەزاندنی خوێن دەدات، چونکە خواردنەوەی زۆری قاوە دڵەڕاوکێ زیاد دەکات.

دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ

دڵەڕاوکێ وا لە مرۆڤ دەکات ڕوو لە کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کهول و هەندێک چالاکی ناتەندروست بکات. دڵەڕاوکێی جۆری پیشە وا دەکات پاڵەپەستۆی خوێن، بەرز ببێتەوە. خواردنی چای ڕووەکی، وەرزش، گوێگرتن لە مۆسیقا، دوورکەوتنەوە لە شوێنی کار، یارمەتی دابەزاندنی دڵەڕاوکێ دەدات.

مێدێتیشن

مێدێتیشن ڕێگەچارەیەکی گونجاوە بۆ دوورکەوتنەوە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ. لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەم جۆرە چالاکییە بە رێژەی ٥٠٪ نەخۆشی دڵ چاک دەکات.

خەوی گونجاو

خەو بۆ تەندروستی زۆر بەسوودە و ئەوانەی کەمتر لە پێنج سەعات دەخەون لەبەردەم مەترسی توشبوون بە پاڵەپەستۆی خوێنن.

 

 


سەرچاوەکان



671 بینین