ڕووەکی سروشتی لە عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-20:52:00 - کۆدی بابەت: 2405
ڕووەکی سروشتی لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکی سروشتی لە عێراق

ڕووەکی سروشتی کۆمەڵێك هۆکاری سروشتی کاری لێدەکات، وەک ئاو و هەوا و خاک و بەرزی و نزمی کە لە ئەنجامی ئەم هۆکارانە چوار هەرێمی جیاواز ڕووەک بە دیار دەکەوێت لە عێراق:

  1. ناوچەی دارستان و گژو گیا شاخاوییەکان.
  2. ناوچەی کورتە گیای گەرمەسێت (ئیستێپس).
  3. ناوچەی ڕووەکی ڕووبەرە ئاوییەکان.
  4. ناوچەی ڕووەکە بیابانەکان.
  5. تێبینی: ناوچەی یەکەم و دووەم دەکەونە هەرێمی کوردستان.
  6. ٣٠ ناوچەی ڕووەکی ڕووبەرە ئاوییەکان

لە ناوچەی دەشتی نیشتەنی لە باشووری عێراق بەدیار دەکەوێت، گرنگترین ڕووەکە سروشتییەکانی ناوچەکە بریتین لە قایش و زەل و بەلەک، کە سوودی ئابوریشیان هەیە.

 ڕووەکی بیابان

بەرگەی گەرما و وشکانی دەگرێت، کە ٧٠٪ ڕووبەری عێراق دەگرێتەوە، ئەم ڕووەکە ماوەی (٨) مانگ بەرگەی بێ ئاوی و پلەی گەرمی بەرز دەگرێت. گرنگترین ڕووەکی ئەم ناوچەیە بریتینلە جۆکێۆیلە و شمڵی و وشتر خۆراک (حوشترالوک).


سەرچاوەکان



4862 بینین