دەرامەتی ئاو لە عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-14:32:00 - کۆدی بابەت: 2424
دەرامەتی ئاو لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

دەرامەتی ئاو لە عێراق

مەبەست لە دەرامەتی ئاو لە عێراق هەموو جۆرە سەرچاوەیەکی ئاوێک لە ناو سنووری عێراق، کە بە سێ جۆر بەدیار دەکەوێت.

ئاوی باران و بەفر

ئەمە باسکراوە لە ئاو و هەوا، کە ئەم دەرامەتە یەک لەسەر و چاوەکانی هەموو جۆرە ئاوێکە لە عێراق، بەهۆی بوونی بەفر و باران لە چیاکانی کوردستان، ڕووباری دیجلە و لقەکانی دروست بووە، وە لافاوی ڕووبارەکە پشت دەبەستێت بە وەرزی بەفر تاوانەوە لە هەموو ناوچەکە.
بەڵام لە ناوچەکانی تری عێراق (ناوچەی زورگ و ناوچەی بانی ڕۆژئاوا و دەشتی نیشتەنی) ڕادەی باران بە تەنیا (٢٠٠ ملم- ١٠٠ ملم) ئەمەش تەنیا سوودی لە پێکهاتنی جۆگە و ئاو دەبێت لە کاتی باران و وشک بوونەویە لە دوای نەمانی باران

ئاوی سەر ڕووی زەوی

پێک دێت لە ئاوی دیجلە و فوڕات و لقەکانیان و جۆگەکانیان و شەت ئەلعەرەب، زۆریان سەرچاوەکانیان لە دەرەوەی سنووری عێراق، هەمووی هەمیشەییە تەنیا رووخانە (عوزێم) نەبێت لە لقەکانی دیجلەیە.
وە هەموو لقەکانی دیجلە هۆیەکی گرنگە بۆ زیادبوونی ئاو و خێراییەکەی ئەم ڕووبارە.
لە ئەنجامی بوونی ڕووبارەکان  و لقەکانی کۆمەڵێک بەست دروست کراوە وە کۆمەڵێک پرۆژەی ئاودێریش (وەک بەستی سامەڕا و بەستی کوت) لەسەر دیجلە وە بەستی حەدیثە و ڕەمادی لەسەر فوڕات، وە جۆگاکانی غەراف و دوجەیلە لەسەر دیجلە و جۆگاکانی (ئەسکەندەریە و لەتیفیە و موسەیب و هیتر) لەسەر فورات کە بووەتە هۆی پتر بوونی ڕووبەری ئاو سەر ڕووی زەوی لە عێراقدا، جگە لەمانە بوونی دەریاچەکانی دروست کراو لە عێراقدا و گۆم و زەلکاو و زۆنگاوەکان ڕووبەڕووی ئاوی سەر ڕووی زەوی زیاد کردووە بە هەر شێوەیەک بێت کە گرنگترین سەرچاوەکانی ئاوە بۆ کشتوکاڵ لە عێراقدا.

ئاوی ژێر زەوی

لە (هەرێمی کوردستان) ئەم ئاوی زۆرە لە ئەنجامی باران و بەفر بارین، هەروەها جۆری بەردەکان و لێژی ناوچەکە یارمەتی کۆبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی داوە، ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی عێراق بەم شێوەیە:

أ- ناوچەی شاخاوی (ئاوی زۆرە)
ب- ناوچەی زورگ (ئاوی کەمترە لە یەکەم): بە دیار دەکەوێت لە چیای شەنگال و بانی موسڵ و دەشتی هەولێر و بانی کەرکوک و ناوچەی خانەقین.
ج- ناوچەی دەشتی نیشتەنی: ئاوی کەمترە لە هەردوو ناوچەکانی ترەوە ڕێژەی خوێ زۆرە.
د- بانی جەزیرە ئاوی زۆرە: بەڵام تامی خۆش نییە بەهۆی بوونی گۆگرد و کلۆر و کالسیۆمی تواوە لە ئاوی ئەم ناوچەیە.


سەرچاوەکان



5424 بینین