دیموکراتی ناڕاستەوخۆ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-20-19:57:00 - کۆدی بابەت: 2443
دیموکراتی ناڕاستەوخۆ

ناوه‌ڕۆك

دیموکراتی ناڕاستەوخۆ

ئەم شێوازە لەسەر ئاستی ڕژێمە سیاسییەکانی وڵات جێبەجێ دەکرێ، چونکە ئەنجامدانی دیموکراتی ڕاستەوخۆ کارێکی گرانە و ناتوانرێ ئەم هەموو خەڵکە کۆبکرێتەوە و ڕایان وەربگیرێ، بەڵکو لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەوە دەبێت کە هاوڵاتیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن نوێنەرەکانیان بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن، کە دەزگایەکە دەسەڵات بڕیاری سیاسی تێدا وەردەگیرێت، واتە نوێنەرەکان لە جیاتی هاوڵاتیان بڕیاری گرنگ و چارەنوس ساز دەردەکەن، چونکە ئەوان نوێنەری هەڵبژێردراون.
لە یاساکانی سەرۆکایەتی کاتێ سەرۆک کۆمار دەسەڵات وەردەگرێت دەبێت گەل هەڵیبژاردبێت، بۆ ئەوەی ئەو کارەی یان بە یاساکانی پاشایەتی و پاشایەتی دەستووری یاخود کۆماری بێت، کە ئەمەش بەستراوە بە دەستووری یاسایی هەر وڵاتێک لە ئەنجوومەنی نوێنەرایەتی (پەرلەمان) کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردراون، بەمجۆرە پاشا دەبێتە ڕەمزێک بۆ یەکگرتنی وڵات، بۆی نییە دەست بخاتە کاروبارەکانی حوکم لەوەی زیاتر کە بۆی دانراوە تەنیا بەگوێرەی ئەو یاسایە نەبێت کە لە دەستووری فەرمانڕەوایی دیاریکراو.


سەرچاوەکان



1310 بینین