بۆچی شیر لە کاتی کوڵاندندا هەڵدەچێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-02:40:00 - کۆدی بابەت: 2634
بۆچی شیر لە کاتی کوڵاندندا هەڵدەچێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی شیر لە کاتی کوڵاندندا هەلدەچێت؟

کاتێک شیر دەکوڵێنرێت هەڵدەچێت، ئایا دەزانیت هۆی چییە؟
بە پێچەوانەی ئاوەوە، شیر ماددەیەکی ساکار نییە، بەڵکو ماددەیەکی کەتیرەییە و مەوادی زۆری تیایە کە گرنترینیان پڕۆتین و شەکر و ڕۆنە.
لە کاتی کوڵاندنی شیردا پڕۆتینات و چەورییەکە، بە شێنەیی لە یەکتر جودا دەبنەوە، لەبەر ئەوەی چەورییەکە لە شیرەکە سوکترە لە سەرەوە توێژاڵێک دروست دەکات پێی دەوترێت قەیماغ.
لە کاتی کوڵاندنی شیرەکەدا هەندێک لە ئاوەکە دەبێتە هەڵم، لەبەر ئەوەی چینی سەرەوەی شیرە و بە چەوری داپۆشراوە، هەڵمی ئاوەکە لە ژێریدا کۆ دەبێتەوە. لەگەڵ زۆر کوڵاندنیدا هەڵمەکە دەکشێت و کەفێکی زۆر لەسەرەوە دروست دەکات لە کۆتاییدا هەڵمە پەستاوەکە چینە قەیماغەکە پاڵ دەنێت بۆ سەرەوە و کاتێک هەڵمەکە دەردەچێت، بەشێک لە قەیماغ و شیرەکە هەڵدەچێت.

چارەسەر

زۆر ئاسانە نەیەڵێت شیرەکە هەڵبچێت، ئەوەی لەسەرتە بیکەیت کردنەوەی ڕێگەیەکە بۆ دەرچوونی هەڵمی ئاوەکە، ئەو کردارەش زۆر ئاسانە، بە دانانی کەوچکێکی درێژ لەو مەنجەڵەدا، کە شیرەکەی تێدا دەکوڵێت، ئەمەش وا دەکات هەڵمەکە لە ژێر توێژە قەیماغەکەدا نەپەستێت و شیرەکەش هەڵنەچێت.


سەرچاوەکان



475 بینین