کڵۆبەفر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:09:00 - کۆدی بابەت: 2849
کڵۆبەفر

ناوه‌ڕۆك

کلوە بەفر

یەکێک لە دیمەنە هەرە جوانەکانی سروشت، ئەو بەفرە تەنکەیە. کە لە زریانێکی بەفراویدا بە ملیۆنەهای لێ دەکەوێتە سەر زەوی.
بەفر وەکو دەزانین (ئاوێکی بەستووە).

ڕەنگە بپرسین بۆچی ڕەنگی بەفر سپییە، ئاوێکی بەستووە و ئاویش ڕەنگی نییە؟ ئایا نابێت ئەمیش بێ ڕەنگ بێت؟

دەرکەوتنی بەفر بەو ڕەنگە سپییەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەری زۆرێک لە کریستاڵە بەفرییەکان. کە کلووە بەفری لێ دروست دەبێت، تیشک پێچەوانە دەکاتەوە، لەبەر ئەوەیە سپی دەیبینین.
کاتێک ئاوەکە دەیبەستێت کریستاڵ دروست دەبێت. واتە گەردیلەکان بە جۆرێکی دیاری کراو یان بە شێوەیەکی ئەندازەیی ڕیز دەبن و پێی دەڵێن (کریستاڵ)، گەردیلەیەکی ئاوی لە سێ یەکە پێک دێت: دوو گەردیلەی هایدرۆجین لەگەڵ یەک گەردیلەی ئۆکسجین. کاتێک وەک بلووری لێ دێت، دەبێت شێوەکەی لە سێ گۆشەیی یانا شەش گۆشەیی بێت.
ئەو ئاوەی کە دەیبەستێت بۆ ئەوەی بەفرەکە پێک بێنێت لە شێوەی هەڵـمی ئاودایە لە کەشدا. کاتێک دەیبەستێت، ئەو کریستاڵانەی دروست دەبن زۆر بچووک و نەبینراون.
بەڵام کاتێک دەست بە دروست کردنی بەفر دەکات. شەپۆلی هەوا ئەو کریستاڵانە بەرز و نزم دەکات. لە ماوەی ئەو بەرز و نزمیەدا کۆمەڵێک لە کریستاڵ. لە دەوری شتێک کۆ دەبنەوە، وەکو گەردیلەیەکی تۆز یان خاڵێکی بچکۆلەی ئاو. کاتێک سەدان کریستاڵ لە دەوری یەک گەردیلە کۆ دەبنەوە و وردە وردە گەورە دەبن تا ڕادەیەکی دیاری کراو. دەست بە دابەزین دەکات بەرەو سەرەو زەوی، بەوەش دەوترێت (کلوە بەفر).
تیرەی هەندێک کلووە بەفر لە سێ سانتیمەر زیاترە. قەبارەی کلووە بەفر پەیوەستە بە پلەی گەرماوە.
هەرچەندە پلەی گەرما ساردتر بێت، قەبارەی کلووە بەفرەکە بچوکتر دەبێتەوە، ئایا دەزانیت لە زۆر ناوچەی دونیادا بەفری شین و سەوز و سور و تەنانەت ڕەشیش دەبارێت؟
هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی قڵیش یان تۆز لە هەوادا، کە کلووە بەفرەکان لە دەوری کۆ دەبنەوە.


سەرچاوەکان



640 بینین