بۆچی پێویستمان بە خوێ هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-01:19:00 - کۆدی بابەت: 2921
بۆچی پێویستمان بە خوێ هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی پێویستمان بە خوێ هەیە؟

لەشی مرۆڤ نزیکەی ٤٧ لیتر ئاوی تێدایە. لە ڕاستیدا زۆرێک لە ئەندامانی لەشمان ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر ئاوی تێدایە. بۆ نموونە ماسولکەکان ڕێژەی ئاو تیایدا ٧٥ لە سەدە، لە جگەریشدا ٧٠ لە سەد مێشکیش ٧٩ لەسەد و ڕێژەی ئاوی گورچیلەش ٨٣ لە سەدە!
بەڵام شلەمەنییەکانی لەش هەموویان ئاوی ڕون نین و ڕێژەیەک لە خوێیان تێدایە. بۆچی؟
یەکێک لە بیردۆزە زانستییەکان دەڵێت، هەموو گیاندارانی وشکانی لەوانەش مرۆڤ لەو گیاندارە ئەندامیانەیە کە لە دەریادا ژیاوە و گەشەی کردووە. شلەمەنییەکانی لەشی ئەم گیاندارانە سەرچاوەیەکی ئاوی دەریایە. کاتێک ئەو گیانلەبەرانە لە دەریاوە، گواستیانەوە بۆ وشکانی، ئەو ئاوەی دەریایان لە لەشی خۆیاندا پاراست وەک شلەمەنییەک.
بەڵام وشکانی ناتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی ئەو خوێیە دەست بخاتە کە لەشمان پێویستی پێیەتی.
لەبەر ئەوەی خوێ لە ئاودا دەتوێتەوە، بۆیە وشکانییە ڕەقەکان لەگەڵ باراندا زۆر لە خوێکەی خۆیان لەدەست دەدەن بۆ ناو ڕوبار و زەریاکان. بەو هۆیەوە ڕووەکەکانی وشکانی ڕێژەیەکی تەواوی خوێیان تێدا نییە.
لەبەر ئەوە ئاژەڵە ڕووەک خۆرەکان حەزیان زۆر لە خوێیە. لاشەی مرۆڤ ڕۆژانە ڕێژەیەکی دیاری کرا و لەو شلەیە لەدەست چووە لە خوێ ناکەنەوە. ئەو ئاژەڵانەش لەسەر ئاژەڵانی تر دەژین، تا ڕادەیەک پێویستیان بە خوێ نییە چونکە ئەوەندەی پێویستیانە لە خوێ، لە شلەکانی لاشەی ئاژەڵەکانی تردا دەستیان دەکەوێت.
بۆ نموونە: خۆراکی خەڵکی ئەسکیمۆ بە زۆری گۆشتە، لەبەر ئەوەی زۆر پێویستیان بە خوێ نییە.
لە مەکسیکی کۆندا خوێ زۆر بە نرخ بووە بە جۆرێک کە خواوەندی خوێیان هەبووە. کرێکارەکانی کانەکانی خوێش لە ئەوروپای کۆندا، موچەیان وەرگرتووە. وشەی موچە (salary) لە زمانی ئینگلیزیدا سەرچاوەکەی وشەیەکی لاتینییە کە مانای (خوێ) دەدات.
خوێ بە زۆری لە پێستی لەشی مرۆڤدا کۆدەبێتەوە. ئەگەر یەکێک خواردنێکی بێ خوێی خواردن، ئەوا خوێن لە چەند ڕێگەیەکەەوە خوێکەی خۆی دەردەدات، لەوە دەبێت پێستە واز لە بەشێک لە خوێکەی خۆی بێنێت بۆ خوێن بۆ ئەوەی خوێن پارێزگاری لە خەستییەکی دیاری کراو و جێگیر بکات لە خوێدا. ئەگەر ئەوە ڕووبدات بە گشتی کاریگەرییەکی بەسودی بێت لەسەر نەخۆشییەکانی پێست، لەبەر ئەو هۆیەشە پزیشکەکان زۆر جار خواردنی بێ خوێ دەنوسن بۆ ئەوانەی نەخۆشی پێستیان هەیە.
لەشی مرۆڤ بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی هەردوو گورچیلەوە ڕزگاری دەبێت لە خوێ. ئەگەر گورچیلەش توشی نەخۆشی هات، پزیشکەکان داوا لە نەخۆشەکان دەکەن، خواردنی کەم خوێ بخۆن بۆ ئەوەی گورچیلەیان زۆر ماندوو نەبێت.

 


سەرچاوەکان



552 بینین