جەمسەری باکور و جەمسەری باشور

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-19:37:00 - کۆدی بابەت: 2935
جەمسەری باکور و جەمسەری باشور

ناوه‌ڕۆك

جەمسەری باکور و جەمسەری باشور

هەردوو جەمسەری باکور و باشور بە نیسبەت ئێمەوە، سەر زەمینێکی ئاڵۆزن، لە بیرۆکەیەکی ئاڵۆز نەبێت شتێکی تر سەبارەت بەو سەرزەمینانە نازانن. خەڵکی لایان وایە ئەم دوو جمەسەرە لەیەک دەچن! بەڵام وا نییە و جیاوازییەکانی نێوان زۆر زۆر لە یەکچوونیان زیاترە.
جەمسەری باشور بە شێوەیەکی سەرەکی لە کیشوەرێک پێک دێت پێی دەوترێت (ئەنتارکتیکا) کە کیشوەرێکە بە بەفر و بەستەڵەک داپۆشراوە و ڕووبەرەکەی دوو ئەوەندەی ڕوبەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
ناوچەی جەمسەری باکوریش بریتییە لە زەریای جەمسەری باکوری کە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئاسیا دەکەونە چواردەورییەوە.
جیاوازییەکی تری زۆر گەورەیان ئەوەیە کە مرۆڤ و ئاژەڵ و ڕووەک بە هێواشی کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی جەمسەری باکور. بەڵام لە ناوچەی جەمسەری باشور کە سەدان میل زەریا لە هەموو کیشوەرەکانی تری جودا دەکاتەوە، جگە لە ئەمریکای باشور نەبێت، هیچ گیانلەبەرێکی دەشتی و مرۆڤ لێ ناژیت. ئەو ڕووەکانەی لەوێدا دەژین زۆر دەگمەنن و بریتین لە ئەشەنەکان و قەوزە و هەندێک ڕووەکی تر. شایانی باسە یەکێک لەو هۆکارانەی وا دەکات باڵندەی بطریق لەو ناوچەیەدا بژیت ئەوەیە کە لەو شوێنەدا دوژمنێکیان نییە بیانکوژێت!

ئەی لە بارەی ئاو و هەوای ناوچەی جەمسەری باشوریەوە چی؟

کەش و هەوای ئەم ناوچەیە دوو سیفەتی سەرەکی هەیە: پلەی گەرمای نزم تەنانەت لە هاوینیشدا، زریانە بەفرییە زۆر سەختەکان لە زستاندا.
لە ناوچەی جەمسەی باکور ڕەوتە هەواییە ئاوییەکانی چواردەور بەرز دەبنەوە و کەمێک یارمەتی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما دەدەن. بەڵام لە ناوچەی جەمسەری باشوریشدا کە چینێک بەفری ئەستور دایدەپۆشێت، قەبارەیەکی گەورە لە هەوای سارد دروست دەبێت کە پاڵەپەستۆیەکی بەرزی هەیە. لەبەر ئەوە کەش و هەوا لە باشودا ساردترە تا لە ناوچەی جەمسەری باکور.
تەنانەت لە هاوینیشدا لە ناوچەی جەمسەری باشور پلەی گەرما لە ژێر خاڵی سفرەوەیە. بەڵام لەو ڕۆژە گەرمەکانی هاویندا بەرز دەبێتەوە بۆ چوار پلەی سەدی. لە زستانیشدا پلەی گەرمای جەمسەری باشور لە نێوان ٣٣ و ٣٥ پلەی ژێر سفردا دەبێت!


سەرچاوەکان



1857 بینین