بۆچی ئاگر تەنیا بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-22:52:00 - کۆدی بابەت: 2943
بۆچی ئاگر تەنیا بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئاگر تەنها بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە؟

ئەوەی کە تێبینی دەکرێت مۆمێکی داگیرساو یان تەلەشخارتەیەک یان دارێکی گڕگرتوو، هەمیشە ئاگرەکەیان بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە.

ئایا هۆیەکەی دەزانن؟

دەتوانین ئەم دیاردەیە بەم جۆرە تێبگەین:
هەموو مەوادێکی سوتەمەنی، وەکو دار و تەڵە شخارتە و مۆم، کاربۆن و هایدرۆجینی تێدایە. کاتیك ئەم مەوادانە دەسوتێن. کاربۆنەکە لەگەڵ ئۆکسجینەکەدا لە هەوادا یەکدەگرن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دروست دەکەن. لە ئەنجامی ئەم کار لێکانە گازاتی تر دروست دەبن. لە ئەنجامی کرداری سوتان لەو مەوادانە گەرمی و تیشک دروست دەکەن.
ئاگر لە گازە سوتاوەکان دروست دەبێت. ئەو گازانەش لە ئەنجامی سوتاندا دروست دەبن هەوا سوکترن، بۆیە بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە. لەبەر ئەو هۆیەشە ئاگر بۆ سەرەوە بەرز دەبێتەوە.
کاتێک فوو لە ئاگرێک دەکەین، دەبینین دەست بە لەرینەوە دەکات. چونکە کاتێک هەواکە گازە سوتاوەکان دەجوڵێنێتەوە، هەمان شت ئاگرەکەش دەست بە جوڵانەوە دەکات، بە بێ جوڵانەوەی هەوا ئاگر هەرگیز ناجوڵێتەوە.

ئاگریش دوو جۆرە

ئاگری گڕدار و ئاگری بێ گڕ. ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی سوتانی دار و مۆمدا دروست دەبن گڕدارن. بەڵام ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی سوتانی گازی هایدرۆجیندا دروست دەبێت بێ گڕە.


سەرچاوەکان



814 بینین