بۆچی تووشی سەرەگێژە دەبین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-18:33:00 - کۆدی بابەت: 3030
بۆچی تووشی سەرەگێژە دەبین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی سەرەگێژە دەبین؟

هەموو گیانلەبەرێک لەسەر ڕووی زەویدا دەبێت خاوەنی پارسەنگی خۆی بێت. هێزی ڕاکێشانی هەموو شتێک بەرەو ژێرەوە ڕادەکێشێت. لەبەر ئەوە هەریەک لە ئێمە دەبێت بیرۆکەیەکی هەبێت سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ زەوی و فەزادا. چون بە بێ ڕاکێشان هەموو شتەکان دەکەون یان دەڕوخێن. لە مرۆڤیشدا ئەو ئەندامانەی کە هەست کردن بە پارسەنگیمان پێ دەبەخشن پێیان دەوترێت (کەناڵە شێوە بازنەییەکان) کە بریتییە لە سێ بۆری لاکێشەیی لە شێوەی بازنەی نێوەخڕدا. کە دەکەونە پشتی گوێچکەوە لە ''گوێچکەی ناویندا''.

بۆچی ژمارەیان سیانە؟ 

لەبەر ئەوەی ڕووبەرەکە سێ ڕووی هەیە. ئەویش درێژی (بۆ پێشەوە و بۆ دواوە) پانی (بۆلای ڕاست و بۆ لای چەپ) بەرزی (بۆ سەرەوە و بۆ خوارەوە)، ئەن سێ کەناڵە دەکەونە سوچی لای ڕاستی یەکتریەوە. لە هەرسێ ڕووی پانتاییەکەوە. ئەم کەناڵانە شلەی (لینف)ـیان تێدایە. لە لایەکیانەوە وا پان دەبێتەوە کە شێوەی پیاز لە خۆ دەگرێت.
لەم سێ (پیاز)ـەدا سێ خانەی هەستیار هەن وردە دەماری زۆر ڕەقی تێدا دەڕوێت لە ناو بۆشایی پیازەکەدا بەرز دەبێتەوە و پەیوەستە بە ڕیشاڵی دەمارەکانەوە.
هەرچەندە شلەکە لە ناو کەناڵەکاندا بجوڵێتەوە هێندەش وردە دەمارەکان دەجوڵێنەوە یان خوار دەبنەوە. ئەم جوڵانەوە و خوار بوونەوانە نامەیەک بۆ مێشک یان ماسولکەکان دەنێرێت. لەبەر ئەوەی کەناڵەکان سێ ناوچەی جیاواز داگیر دەکەن. بۆیە جوڵەکانمان بەرەو هەر لایەک بێت دەبێتە هۆی جوڵاندنی هەندێک لە ڕەقە دەمارەکان.
بۆ نموونە ئەگەر جوڵەکەمان بەرەو پێش بێت و لەناو ئۆتۆمبێلدا بین، ئەوا وردە دەمارەکانی دوو کەناڵ، لە سێ کەناڵەکە هیچ جووڵەیەک تۆمار ناکەن بەڵام کەناڵی سێیەم کە جوڵانی بۆ پێشەوە و بۆ دواوە قبوڵ دەکات، دەبێتە هۆی جولانی وردە دەمارەکان بە هەمان ئاڕاستەدا. هۆیەکەشی جوڵانەوەی شلە لەنفاویەکەیە.
گریمان بە خێرایی بە دەوری خۆماندا سوڕاینەوە. لەم حاڵەتەدا شلەی ناو کەناڵە نیمچە بازنەییە ئاسۆییەکەی دەبێتە هۆی چەمانەوەی وردە دەمارەکانی هەست کردن بەرەو دواوە. کاتێکیش لە سوڕانەوە دەوەستین شلەکە لە سوڕ خواردن هەر بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی چەمانەوەی وردە دەمارەکان بە پێچەوانەوە. ئەوەشە وامان لێ دەکات هەست بکەین پێچەوانە دەسوڕێینەوە. لەگەڵ ئەوەی دەزانین بە پێچەوانەوە دەسوڕێینەوە. لەگەڵ ئەوەی کە دەزانین بە پێچەوانەوە ناسوڕێینەوە و پێمان لە شوێنی خۆیدا جێگیرە، بەڵام وا هەست دەکەین لە پێش چاوماندا دەسوڕێتەوە. بە واتایەکی تر کەواتە توشی سەرەگێژە بووینە.


سەرچاوەکان



631 بینین