نەخۆشی کرۆن چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-08:48:00 - کۆدی بابەت: 3271
نەخۆشی کرۆن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی کرۆن 

نەخۆشییەکی درێژخایەنی ڕیخۆڵەیە، بە تایبەتی لە بەشی خوارەەوی ڕیخۆڵە باریکەیە. ئەم نەخۆشییە دەتوانێ تەواوی دەزگای هەرس لە دەمەوە تا کۆم تووشی ئازار و بڕین بکات.

هۆکارەکانی نەخۆشی کرۆم کامانەن و کێ زیاتر تووشی دەبێت؟

هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە نەناسراون. دەکرێت هەر کەسێک تووشی ئەم نەخۆشییە ببێ، بەڵام لە ژنان، سپی پێستان و جوولەکەکاندا زۆرتر دەبینرێ.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کامانەن؟

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە قۆڵنج و ئێشی گەدە و بەشی سەرەوەی ڕاستی زگ، سکەشۆرە (سکچوون)، بوونی خوێن لە پیساییدا، هاتنە خوارەوەی قورسایی جەستە، ئێشی جومگەکان و ماندوویی، وە دەکرێ توشی ئازاری چاو، پێست، کەم خوێنی، بەردی گورچیلە و کیسە زیلک بن.

دکتۆر بۆ دەسنیشان کردنی ئەم نەخۆشییە چی دەکات؟

دکتۆر سەبارەت بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە پرسیار دەکات، دوای تێڕوانینی جەستە، خوێن و پیسایی نەخۆش بۆ پشکنین دەنێرێ. ڕادیۆگرافی لە ڕیخۆڵەکان دەکرێ، هەروەها بە یارمەتی ئیندۆسکۆپ تەماشای گەرو، گەدە و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکە و بە یارمەتی کولۆسکۆپ تەماشای ڕیخۆڵەی گەورەی دەکرێ، هەروەها (زەرع) واتە نموونەشی لێ وەردەگرن.

ئاڵۆزی و مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە

ئەم نەخۆشییە دەتوانێ ببێتە هۆی پێکهاتنی فیستوول، ئابسە، تەنگ بوون و گیرانی ڕیخۆڵە، شێرپەنجە، هەروەها کونبوونی ڕیخۆڵە و هەوکردنی ئەو توێخەی کە دیواری زگ و چاڵی دیزەڵە دادەپۆشێت.

ئەم نەخۆشییە چۆن چارە دەکرێت؟

بۆ چارەسەری کردنی ئەم نەخۆشییە، لە دەرمان و هەروەها نەشتەرگەری کەڵک وەردەگیرێت.


سەرچاوەکان



2585 بینین