دەنکە کەتان

دەنکە کەتان

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-11:33:00 - کۆدی بابەت: 4631
دەنکە کەتان

ناوه‌ڕۆك

باسی دەنکە کەتان

بەشی بەکارهاتووو دەنکەکەیەتەی مێژوو و سەرچاوەکەیشی لە کۆنەوە ناسراوە لە گۆڕی فیرعەونەکان چنراوی کەتان دۆزراوەتۆ لەبەر زۆر بڵاوبوونەوەی بە جیهان ناتوانرێ شوێنی سەرەکی دیاری بکرێت.

پێکهاتەی دەنکە کەتان

ترشی لینۆلینیکی تیایە کە چەوریەکی ناتێرە کە لە ئۆمێگا ٣ هەیە ئەویش لە ماسی سەلەمون و سەردین و ئیسکمبەری و تونادا هەیە ئەم جۆرە چەوریە بەرگری دەکات لە چەوریەکی تر لە ناوی (لینۆلیکە) کە هاوکارە بۆ توشبووب بە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ.

سوودەکانی و بەکارهێنانی دەنکە کەتان

  • بەرگری لە نەخۆشی دڵ دەکات.
  • کۆلیسترۆڵ و چەوریە خراپەکان کەم دەکاتەوە.
  • خوێن شل دەکاتەوە
  • بەرگری شێرپەنجە دەکات و کاتی دروستبوونی قەبارەکەی کەم دەکاتەوە، ئەویش بەهۆی بوونی ترشی فینۆلی تیایدا. ئەو ترشی فینۆلە لە سیر و پاقلەی سودانی و چای سەوز و لیمۆدا هەیە.
  • میتابۆلیزمی هەندێ لە پڕۆتینەکان کەم دەکاتەوە بەهۆی بوونی (inhibitor protease)، ئەمەش وادەکات کەمتر تووشی شێرپەنجە بێت. ئەمەش لە فاسۆلیا و پاقلە و نۆک و دانەوێڵەی تەواو و شۆفاندا هەیە.
  • ئازاری جومگە و ماسولکە و ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە.
  • بەهۆی بوونی ئۆمیگا ٣ ئازاری ڕۆماتیزم و جومگەکان کەم دەکاتەوە ئەویش لە ڕێگەی گۆڕینی ڕێڕەوی مادەی پڕۆستاگلاندین کە هۆکاری دروستکردنی ئازارە.
  • ٨٥٠٠ ساڵە دەنکی کەتان و زەیتەکەی بەکاردێت بۆ چێشت و دروستکردنی ڕۆن.
  • ڕیشاڵەکەی بەکاردێت بۆ دروستکردنی قوماش و پەت.
  • بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک و سییەکان و پڕۆستات باشە.
  • هەندێک ڕیشاڵی (لیگنانس) کە بەکتریا سوود بەخشەکانی ڕیخۆڵە ئەو مادەیە وەک بەرگری دژی شێرپەنجە کاربکات.
  • بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پێش بێ نوێژی کەوتن و دوای لە بێ نوێژی کەوتن بەکاردێت و هەروەها ئازارەکانیش کەم دەکاتەوە.
  • لە ڕێگەی کەم کردنەوەی چەوری جۆری خراپ و شل کردنەوەی خوێن بۆ بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ باشە.
  • بەکاردێت بۆ جوانکاری لەش چونکە توانای بەردەوامی ماسولکەکان زیاد دەکات و پاشماوەکانیش بە خێرایی فڕێ دەدات و بەرگری هەوکردن و ئاوسانیش دەکات.
  • بۆ نەخۆشیەکانی کۆڵۆن و هەوکردنی ڕیخۆڵە باشە و لابەری قەبزیە.
  • هێمنکەرەوەیە و بۆ سەرئێشە باشە.
  • بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە باشە.
  • بۆ نەخۆشی و هەوکردنی پێست و برین و سووتانی باشە.
  • هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
  • لە کرێمەکانی جوانکاری پێست بەکاردێت.
  • بۆ چارەسەری خەرفان و کەمبوونەوەی هۆش و بیر باشە.
  • بۆ زیادکردنی چالاکی ئاوی نێرینە باشە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین.
  • بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە باشە.
  • دەدرێتە مریشک بۆ ئەوەی هێلکەی کەم چەوری بکات.

ئەو کارگانەی خۆراک ئامادە دەکەن دەنکی کەتانیان پشتگوێ خستووە چونکە بە خێرایی تێکدەچێت و ڤیتامین (بی ٦) کەم دەکات بەڵام ئەو کێشەیە چارەسەرکرا لەلایەن زانا (پاول ستیت) و ڤیتامینی (بی ٦)ی بۆ زیادکرد. دەنکی کەتان بە کاڵی بە برژاوی و سوورکراوەیی دەخورێت و تامی خۆشە و دەکرێتە شۆرباش، وە زیانەکانیشی بریتین لە هەرس نەکردن و باوبژ دروستکردن، بەڵام ئێستا لە دەنکی کەتان نان دروستدەکرێت.


سەرچاوەکان

245 بینین