خواردنەکانی کەشی سارد و وشک چین؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-01:25:00 - کۆدی بابەت: 4638
خواردنەکانی کەشی سارد و وشک چین؟
پرسگەی تەندروستی

خواردنەکانی کەشی سارد و وشک چین؟ ، خواردنە بەسوودەکان بۆ ئەم مەزاجە ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

مەزاجی سارد و وشک

ئەو مەزاجە پێستیان وشک دەبێت بە ڕۆن زەیتوون یان ڕۆن کونجی پێستیان چەور بکەن (١٠-١٥) خولەک بەپێ ڕۆیشتن دوای نانی شەو، شلەمەنی و ئاو چەند دڵۆپە ئاو لیمۆی تێبکەیت دواتر بیخۆیتەوە، هەموو ڕۆژێک جارێک ئاوی سێو و گێزەر بخورێتەوە باشە، بۆ حەمام بە ئاوی شلەتێن و مەساجکردن بەزەیتی زەیتوون، هەر (١٢) کاتژمێر جارێک کونە لووت چەور بکات بە زەیتی بادەمی شیرین، وەرزشی سوک و پیادە ڕەوی کەم و سەفەری کورت بۆ شوێنی شێدار زۆر باشە، هەناسەی قوڵ کە زۆر بەسوودە لە بەیانی و نیوەڕۆ و عەسران خەوی شەوانە (٥-٦) کاتژمێر باشە بەڵام نابێت لە ڕۆژدا بخەوێت خۆی بپارێزێت لە هەوای سارد و وشکی وەک پایزان وە لە کەم خەوی و دڵتەنگی و خەفت، چونکە ئەوانە هۆی زیاد بوونی سودان لە خوێندا وە بەکارهێنانی کۆمپیتەر و سەیرکردنی تەلەفیزیۆن بە زۆری خراپە، وە دەبێت پارێز بکات لەو خواردنانە (باینجان بەبێ چاکسازەکەی و خوێ و ماسی دوودی و ماسی سوێر و خەیاری سوێر و پەنیری سوێر و گۆشتی گا و ئاژەڵی پیر و وشترمرخ و گوشتی بەستوو و شیرەمەنی و کەلەرم و گوڵی کەلەرم و کاهو و برنجی سپی و نیسک و ترشیاتەکان و سرکە و ئاوی بەرسیلە و تەمەرهیندی و پەتاتە و تەماتە و کارگ و لۆبیای سەوز و نۆک و گەنمەشامی و جۆ و هەموو میوە ترشەکان و مەزاج ساردەکان خۆ ئەگەر ئەوانەت خوارد دەبێت یەک دوو کەوچک هەنگوینی بەدوادا بخۆیت وە یاخود لەگەڵ هەر شتێک کە باش نییە بۆ ئەم مەزاجە دەبێت چاکسازەکەی لەگەڵ بخۆیت.

خواردنە بەسوودەکان بۆ ئەم مەزاجە

گۆشتی بەرخ و وشتر و کۆتر و چۆلەکە و مریشک و هێکەی خۆماڵی و گەنم و لۆبیا و سێو بە توێکڵ و دەنکەکەیەوە و هەرمێ و بە‌هێ و بادەمی شیرین و کاڵەک و ترێ و ئاوی گوێزی هیندی و برنج بە شویت یان بە زیرەی ڕەش وەیان بە زەعفەران بخۆیت سەوزە گەرمەکان وەک نەعناع و ڕەیحانە و تەرخون و زەعفەران و کەوەر و کەرەوز و کەنگر و چەوەندەر و شێلم و تور و گێزەر و بندوق و هەنگوین و توو و کشمیش و هەنجیر و خورما و حێل و دارچین و زەعفەران و زیرە، هەروەها دەنکە نەرم کەرەوەکانی وەک تۆوی ڕێحان و زەڵاتەی وەرزی و هەروەها فستەق و گوێز و کونجی.

ئەم مەزاجە لاشەی ئامادەیی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەم جۆرە نەخۆشیانە

لە هەر حاڵەتێکدا ڕەنگە لاشە ڕووبەڕووی ئەم نەخۆشیانە ببێتەوە (خەستی خوێن و بێ خەوی و باکردنی گەددە و ڕێخۆڵە و وشکی پێست و قڵیشانی پێست و دڵ تەنگی و نەخۆشی دەماخ و دەردە توتی کە بە دەستور بوونی سپڵ گیرۆدە دەبێت).


سەرچاوەکان



539 بینین