ناوهڕۆك
گریان
لای زۆرکەس گریان پەیوەندی بە منداڵان و کەم تەمەنەکانەوە هەیە، کە پەنای بۆ دەبرێت بۆ دەربڕینی دڵتەنگی و نائاسوودەیی، یان لەوانەیە کاریگەری بینینی فیلمێک بێت کە چیرۆکەکەی ناخۆشی و خەم لەخۆدەگرێت، هەروەها فرمێسکەکان بەبێ مەبەست دەڕژێن لەکاتی پێکەنینی زۆر و دڵخۆشی لە ڕادەبەدەر، وە ئافرەتان بە هۆکاری جیاجیا ٣,٥ جار لە مانگێکدا دەگرین، لەکاتێکدا پیاوان تەنها ١,٩ جار لە مانگێکدا دەگرین، لەلایەکی ترەوە ئافرەتان زیاتر دەگرین لەکاتی دووگیانیدا، لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە هۆرمۆنیانەی کە بەسەر جەستەیدا دێت لە هەموو مانگەکانی دووگیانیدا، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستیاریی بەڕووداو و حاڵەتەکان، هەروەها تێکەڵبوونی هەستەکانی لە نێوان دڵخۆشی و دوودڵی دەربارەی منداڵەکەی و داهاتووی.
٩ سوودی گریان
زۆرجار ڕوودەدات کە کۆمەڵگا و خێزانەکان گریان دەبەستنەوە بە لاوازی و کەمتریش بە فێڵەوە، کە ئەمەش ڕەنگە ڕێگر بێت لە گریان، بەتایبەتی پیاوەکانیان، ڕشتنی فرمێسکەکان چەندین سوود و باشەی تێدایە بۆ جەستە.
١. ڕێگایەکە بۆ بەرگری کردن لە لەش: چون فرمێسکەکان چاو تەڕ و شێدار دەکەن و هەموو پیسی و تۆزێکی ناوی لەناودەبەن، بەمەش لە چەندین جۆر هەوکردن و هۆکاری نەخۆشی دەیپارێزێت.
٢. هەڵگری توانای ئارامکردنەوەی جەستەیە: ئەمەش دەبێتە ئەو ڕاستییەی کە گریان هانی سیستمی دەماری پاراسیمپاساوی دەدات کە بەرپرسە لە هەست بە ئاسوودەیی و ئارام بوونەوە.
٣. کەمکردنەوەی ئازار:چونکە جەستە هۆڕمۆنەکانی ئیندۆرفین دەردەدات لەکاتی گریان، کە دەبێتە هۆی هەستێک نزیکە لە ماددە هۆشبەرەکانەوە، وە ئازارە جەستەیی و سۆزدارییەکان کەم دەکاتەوە.
٤. باری دەروونی باشتر دەکات: ئەمەش لە ئەنجامی هەناسەدانی قوڵ بۆ هەوای سارد کاتێک کەسەکە هەناسە دەداتەوە یان هەڵیدەمژێت لە کاتی گریاندا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێککردنەوەی پلەی گەرمی مێشک و پلەی گەرمی دادەبەزێنێت بۆ ئاستی ئاسایی خۆی، بەمەش دەبێتە هۆی باشتر کردنی باری دەروونی و هەستەکان.
٥. نیشانەیەکە بۆ داوای هاوکاری: سوودی سەرەکی کە منداڵ هیواخوازییەتی لە کاتی گریاندا لەسەرەتای تەمەنییەوە، کە ئاماژە بە پێویستی و داواکاری منداڵەکەیە بۆ گرنگیپێدان و ئاگاداربوونی لەلایەن کەسانی دەوروبەرییەوە، تەنانەت لە کەسانی پێگەیشتووش، کە گریان واتای پێویستی کەسەکەیە بە یارمەتی و هاوکاریکردن.
٦. یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە خەمەکان، بە تایبەتیش خەمە قوڵەکان: وەکو لەدەستدانی کەسێکی ئازیز یان مردنی، کە گریان دەبێتە هۆی باشتر قبوڵکردنی کەسەکە بۆ ڕاستی باروودۆخ یان ڕوداوەکە، یارمەتیدەریشە بۆ تێپەڕاندنی.
٧. هاوسەنگی سۆزداری دەگێڕیتەوە بۆ جەستە: کە ئەمەش تێبینی دەکرێت لەو کەسانەی کە دەگرین لە دەرئەنجامی دڵخۆشی لە ڕادەبەدەر یان هەست بە ترسێکی زۆر، کە گریان پێدەچێت ئامرازێکی جەستە بێت بۆ بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگی هەستەکان لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەستێکی توند و بەهێز.
٨. یارمەتی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەدات بۆ نوستن، جۆرێتییەکەشی باشتر دەکات: کە گریانێکی مامناوەند دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو جارانەی خەبەریان دەبێتەوە لە کاتی خەودا، ماوەی خەوتنیش زیاد دەکات، بەبێ بوونی هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لە داهاتوودا بۆ منداڵەکە.
٩. یارمەتی هەناسەدانی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەدات، بەتایبەتیش لەکاتی لەدایکبوون: کە گریان لە ساتی لەدایکبوون منداڵەکە ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی سییەکانی خۆی بۆ هەناسەدان لەجێی ناوکەپەتک، وە یارمەتیدەریشە بۆ ڕزگاربوون لە هەر شلەیەکی گیرخواردوو لە سییەکان و دەم و لوتیدا.
زیانەکانی گریان
ناتوانین بڵێین گریان مەترسی گەورەی هەیە، یان کاریگەری گەورە لە تەندروستی کەسەکە لە ئەنجامی گریانییەوە دروستدەبێت، بەڵام چەند زیانێکی دیاریکراوی هەیە کە هەندێکیان ئەمانەی خوارەوەن:
-ڕەنگە لێدانەکانی دڵ کەمێک زیاد بکات.
-گریان ڕێگری دەکات لە هەستکردن بە ئاسوودەیی، بەڵام ئەمە پاش ماوەیەک لە تەواوبوونی ڕوودەدات، ڕەنگیشە ببێتە هۆی زیادبوونی هەستی ناخۆش و خراپ لەکاتی گریانەکەدا.
-ڕەنگە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری دەردانی گلۆبیوڵینA (secretory igA)، کە بەیەکێک لەهێڵەکانی پێشەوەی(یەکەمی) بەرگری ناسراوە لە لەشدا.
-گریانی بەردەوام دەبێتە هۆی سەرئێشە، کە زۆرجار بە هاوبەشی لەگەڵ چەند نیشانەیەکی تردا دەردەکەوێت، وەکو:
١)داکەوتنی ئاوی لووت
٢)سووربونی چاو
٣)ئاوسانی دەوروبەری چاو، تەنانەت ئاوسانی دەموچاو.
٤)سووربوونەوەی دەموچاو
-گریان لە شوێن و کاتی نەگونجاو ڕەنگە ببێتە هۆی هەستکردن بە خراپی و ناخۆشی، بەتایبەت گەر لای کەسانێک بێت کە ڕێز لە هەستەکانی مرۆڤ ناگرن یان گاڵتەی پێ دەکەن.
کاریگەری گریانی زۆر لەسەر چاو
هیچ مەترسییەکی گەورە یان نەخۆشی مەترسیدار لەسەر تەندروستی چاو بەهۆی گریانەوە لە هیچ یەک لە سەرچاوە زانستییە باوەڕپێکراوەکاندا باس نەکراوە، لە ڕاستیشدا فرمێسک کە هۆکارێکی یارمەتیدەر دادەنرێت لە تەڕکردنی چاو و پاککردنەوەی لە پیسییەکان و ئەو خۆڵەی گیری خواردووە تێیدا، وەکو پێشتر باسمان کرد، تەنانەت فرمێسک ماددەی لایسۆسۆمی تێدایە، کە هەندێک تایبەتمەندی هەیە دژ بە بەکتریا و میکرۆبەکان، بەڵام هەندێک جار ڕەنگە تێبینی سووربوونەوەی چاو و ئاوسانیان بکرێت پاش گریانێکی زۆر، یان گریان بۆ ماوەیەکی زۆر و بەردەوام، کە ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی وشک بوونی چاو، بەڵام دەربارەی ئەوەی کە زۆرکەس دەیگێڕێتەوە ئەوەی کە دەوترێت زۆر گریان پێدەچێت هۆکارێک بێت بۆ لەدەستدانی بینایی و کوێربوون، ئەمە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و جگە لە ئەفسانەیەکی بەربڵاو هیچی تر نییە.