بزوتنەوە ئاینییە نوێیەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-29-01:26:00 - کۆدی بابەت: 4993
بزوتنەوە ئاینییە نوێیەکان
زانیاری هەمەڕەنگی فێربوون

دابەشکردنی گروپە ئاینییە نوێیەکان ، بزوتنەوە ئاینییە نوێیەکان ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری ، زانیاری دەربارەی بزوتنەوە ئاینییە نوێیەکان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی بزوتنەوە ئاینییە نوێیەکان

لە دونیای نوێدا لە لەیەکەوە مەیلی خەڵکی بۆ بەشداری لە ئاینە نوێ و سەقامگرتووەکان بە تووندی رووی لە کەمی کردووە و زۆربەی ئاینە فەرمییەکان پەرژەوەندییەکی پاراستن خوازانەیان هەڵبژاردووە و لە لایەکی تریشەوە زۆبەی خەڵکی بە شوێن ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ پاڵآوتنی دەروونیان و گەیشتن بە ئارامی دەروونی و کەچی دونیان سیکۆلاریش ناتوانێ ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەو نیازە.

بە بڕوای کۆمەڵناسان هۆی سەرەکی بۆ گەشە و پەرەسەندی ئایینە نوێکان، هەمان گەشە و بڵاوەی بە دونیایی کردنە، بە واتایەکی تر لە لایەکەوە ئاینیە فەرمییەکان نەتوانن نیازەکانی کۆمەڵگا دابین بکەن و لە لایەکی تریشەوە سیکۆلاریزم ناتوانێ نیزاە دەروونییەکانی تاک یان گروپ دابین بکات، بەم بۆنەوە ئاینە نوێکان کە زیاتر وەکو گروپ و دەستەکانن، بۆ دابین کردنی نیزای دەروونی تاک و گرووپەکانی کۆمەڵگا خەریکی گەشانەوە و پەرەسەندنن، بە واتایەکی تر، گەشەی سیکۆلاریزم و کەم بوونەوەی هێزی ئایینە سەقامگرتووەکان بۆتە هۆی زۆربوونەوە و پەرەسەندی بزووتنەوەی ئایینە نوێکان، ئەوەی زۆر کەوتووەتە بەر سەرنجی کۆمەڵناسانی هاوچەرخ ئەوەیە کە تەنیا لە ماوەی چەن دەیەی ڕابردوودا زیاتر لە بیست هەزار گروپی ئاینی نوێ سەریان هەڵداوە و پەرەیان سەندووە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئاینە نوێیەکان، نزیکی ئەم ئاینەیانەیە لەگەڵ ئاینی فەرمی و سەقامگرتووەکان، هەندێکان وەکو هەری کریشنا (hari krishna) پەیوەندییان بە هیندۆئیزمەوە هەیە هەندێکی تر وەکو گروپە جۆراوجۆرەکانی زێن (zen) پەیوەندیان بە بوودائیسمەوە هەیە و هەندێکی تریان وەکو ڕۆڵەکانی مەسیح بە مەسیحییەتەوە پەیوەندییان هەیە.

دابەشکردنی گروپە ئاینییە نوێیەکان

ڕۆی والیس گروپە ئاینییە نوێکان بە سێ دەستە دابەش دەکات

ئەو گروپانەی جەخت لەسەر دونیا دەکەن

ئەندامانی ئەم گرووپانە زیاتر تاک خوازن و پۆزەتیڤن، بە واتایەکی تر ئەم کەسانە گەشبینانە سەیری دوونیا دەکەن و هان دەدەن لێهاتووییەکانی مرۆڤ ببیننەوە و لێی بەهرەمەند بن.

توێژینەوەکان وا پیشان دەدەن کە ئەم بۆچوونانە لە نێوان تاکەکانی چینی ناوەندی و ئەو کەسانەی کە تەمەیان بە نیوە گەیشتووە و بایەخێکی زیاتر بە بەها ماددەیەکان دەدەن، زیاتر باوە، زۆربەی ئەم گروپانە شوێنێکی تایبەتیان بۆ عیبادەت و بە جێهێنانی ڕێ و ڕەسمی ئاینی نییە، ئەمانە زیاتر وەکو گروپێکن لە دەرمانی خۆیان دەکەن تا ئەوەی کە پەیڕەوی لە ئاینێکی سوننەتی بکەن، یەکێک لەمانە گروپێکە بە ناوی کڵێسای زانست (Church of scientology) کە بە هۆی کەسێکەوە بە ناوی ڕان هۆباردەوە (Ron hubbard) بنیاد نراوە، هۆبارد فەلسەفەیەکی دامزراند کە بنەمای  لەسەر ئازاد کردنی ئەقڵ دانرابوو، بە بڕوای ئەو ئازاد کردنی ئەقڵ دەبێتە هۆی ڕووناکی بیر و لەم سۆنگەوە ئەقڵ  دەتوانێ باشتر واتە گەش بینانەکان هەست پێبکات.

ئەو گروپانەی پشت لە دونیا دەکەن

ئەو گروپانە زیاتر گروپن، بەڵآم لە زۆر ڕەهەندەوە وەکو ئاینە باوەکانی دونیان، ئەندامانی ئەم تاقم و گروپانە وەکو ئەندامانی ئاینە ڕەسمییەکان، ڕێ و ڕەسمی دوعا و سکاڵایان هەیە و داواین لێ دەکرێ کە نووسراو و کتێبی ئایننیە ڕەسمییەکان بخوێننەوە، هەروەها ئەم گروپانە یاسای ئاکاری زۆر سفت و سەختیان هەیە و جۆری ڕوانیان بۆ دونیا ڕوانینێکی ڕەشبینانە و نێگەتیڤە، بە هۆی کردە بەکۆمەڵەکانیانەوە هان دەدەن پارێزگاری لە باوەڕەکانیان بکەن و ئەندامانی نوێ بە ویستی خۆیان ڕابێنن، زۆربەیان باوەڕیان بە گەڕانەوەی مەسیحە و چاوەڕوانن کە خودا ڕاستەوخۆ بارودۆخی دونیا بگۆڕێ و بەرە و باشتربوونی ببا، بە بڕوای کۆماڵناسان زۆربەی ئەو کەسانەی کە دێنە ڕیزی ئەم گروپانەوە کەسانێکن کە لە لێواری شارەکاندا دەژین و باری ئابووری و کۆمەڵایەتیان زۆر باش نییە، یەکێک لەم گروپانە گروپێکە بە ناوی یەکێتی کڵێسا کە بە ناوی موونیز (Mooonies) بەناوبانگە، ئەم گروپە بە هۆی قەشەیەکی کۆریاوە بە ناوی سان میونگ موون (sun myung moon)  لە ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوە، موون لە دەیەی ١٩٦٠ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکادا لایەنگری زۆری لە دەوری خۆی کۆ کردەوە، جۆن لۆفلەندی ئەمریکی و ئالین بارکێری بەریتانی کۆمەڵناسانێک بوون کە لە ئەمریکا و بەریتانیادا لەسەر ئەم گروپانە  توێژایانەوە، گروپی یەکێتی کڵێسا جیهانی ماددەی بە دونیایەکی پڕ لە گەندەڵی و خراپی دەزانێ و ئەندامانی دەبێ یاساگەلی دژواری ئاکاری، وەکو هەڵبژاردنی یەک هاوسەر و نە خواردنەوەی ئەلکهول و نەکێشانی جگەرە، بەڕێوە ببەن. ئەم گروپانە بزووتنەوەیەکی ئاینین کە لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجی گروپێکی زۆر لە خەڵکی ئاساییان بەرەو لای خۆیان ڕاکێشاوە و خەڵکی زۆر ئاگاداری هەڵس و کەوتی ئەم گروپانەن، ترسی خەڵکی لە مێشک شۆردنەوە و کۆنترۆڵی زۆر و تەنانەت خۆکوژی بە کۆمەڵتی ئەم گروپانەیە. ٣٩ کەس لە ئەندامانی یەکێک لەم گروپانە بە ناوی دەروازەی بەهەشت لە کالیفۆڕنیا دەستیان دا بە خۆکوژی بە کۆمەڵ، بەم بۆنەوە هەرچەند ئەم گروپانە لێکچوونێکی زۆریان لەگەڵ ئاینە فەرمییەکانی دونیا هەیە بەڵام زیاتر وەکو لادانی کۆمەڵایەتی سەریان دەکرێ.

ئەو گروپانەی هاوڕێی جیهانن

ئەم گروپانە زیاتر ڕەسمین و دانیان پێدا نراوە، هەرچەند ئەم گروپانە بایەخی زۆر دەدەن بە پاراستن و لایەنگری لە بنەما سەرەکییەکانی ئاینیە ڕەسمییەکان بەڵام بۆ ژیانی ئاینی ناوخۆ بایەخێکی زیاتر دادەنێن، گروپی پێنتێ کۆستاڵی نوێ (neo-pentecostals) لە بەریتانیا یەکێکە لەم گروپانە، بە بڕوای پێڕەوانی ئەم گروپە گیانی پیرۆز ئاخاوتنی پێ خەڵات کردوون و بە هۆی ئەوانەوە قسە دەکات، لایەنگرانی ئەم چەشنە ئاینانە، هەم بۆ ژیان لە جیهانی ماددی و هەم جیهانی دواڕۆژ و هەمیش بۆ بنەماکانی ئایننە سەرەکییەکان بە پەرۆشن، ئەم گروپانە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە هێز و ورە و ژیانێکی نوێ دەدەنە باوەڕ و ئیمانی ئاینە مەزنەکان خوازیاری سەقامگرتنی ئەم ئاینانەن.


سەرچاوەکان



798 بینین