بادەمی ئەرزی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-15:18:00 - کۆدی بابەت: 5325
بادەمی ئەرزی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی بادەمی ئەرزی

بادەم ئەرزی نیشتیمانەکەی بەڕازیلە لەوێوە بە دونیادا بڵاوبووەتەوە لە ناوچەی گەرم پێدەگات، گیایەکی یەک ساڵەیە لقی ڕاستە و تا (٣٠) سانتیمەتر بەرز دەبێت، گەڵای جووت جووت دەردەکات و لە ڕاستی یەکتر نین، دوو جۆر گوڵی هەیە ڕەنگی گوڵەکەی زەردە کەوا دوای (تلقیع) خوار دەبێتەوە سەر خاک و دەچێتە بن گڵ و لەوێدا وەکو پەتاتە لەژێر خاک میوە دەردەکات کە درێژیی هەر کلویەک (٤)سم دەبێت و پێستی کەمێک ڕەقە، ڕەنگی خاکی مەیل بە زەردە و شوێنی هەموو دەنکەکان دیارە وەک پاقلە، دەنکی شێوە فندقیە ڕەنگی خاکی مایل بە زەردە شێوە هێلکەییە، پێستێکی ناسکی قاوەیی پێوەیە وەک بادەم بەڵام بە ئاسایی لێ دەبێتەوە، ئەم پێکهاتانەی تێدایە (اراشین، چەوری، پڕۆتین، ڤیتامین).

زبدەی لێ دروست دەکرێت کە سەرەڕای ئەوانەی سەرەوە ڤیتامین (B3، C، A)و یۆدی تێدایە، بەپێی شوێن دەگۆڕێت وا دەبێت لە (٪٤٠-٪٥٠)زەیتی تێدایە بە ناوی ئاراشید ناسراوە کە دەمێنێتەوە وەک (اسید استاریک - اسید پالمیتیک) وە زەیتی نەمەیوو وەک (اسید اولیک - اسید لینولیک)ڕێژەی زەیتی مەیوو (٪٣٠)دەبێت، شێوازی دروست کردنی بەم جۆرەیە: دەنکەکان سپی دەکرێن و دەهاڕێن و دەخرێنە ژێر دەزگای فشار ئەوە زەیتی ساردی پێدەڵێن، تڵپەکە دەدرێتە بەر فشار بەلام کەمێک ئاوی تێدەکرێت کە ئەوەیان زۆر باش نیە، بۆ جاری سێهەم گەرمیش دەکرێت کە ئەوە تەنها بۆ سابوون دروست کردن بەکاردێت، زەیتی ئاراشید تام و بۆنی خۆشە و ڕەنگی ڕوونە یان زەردی کاڵە، چونکە پڕۆتینی زۆرە بۆ خواردن بەپێزە و گرنگە.

سوودەکانی بادەمی ئەرزی

  • بۆ بە هێزی سپل و سییەکان بەسوودە و کۆلیسترۆڵی خوێن بەرز دەکاتەوە.
  • بۆ نەرم کردنەوەی سنگ و ئازاری گەدە و کۆکەی وشک باشە.
  • شیری دایکان زیاد دەکات و بۆ بەهێز کردنی دەماخ و مێشک بەسوودە.
  • هەرس ئاسان دەکات و کێش زیاد دەکات.
  • خوێن بەربوون ڕادەگرێت چونکە ڤیتامین (B3) تێدایە.
  • بۆ ئەوانەی شەکرەیان هەیە باشە و پێش گیری شێرپەنجەی ماسولکە دەکات.
  • کۆلیسترۆڵی جۆری (HDL)زیاد دەکات و جۆری (LDL)کەم دەکات.

تێبینی: ئەگەر بەزۆری بخورێت بۆ ڕەق بوون و گیرانی دەمارەکان زیان بەخشە، وە بۆ کەسانێک کۆلیسترۆڵیان بەرزە و نەخۆشی دڵیان هەیە نابێت بیخۆن.


سەرچاوەکان



616 بینین