ترۆپۆسفێر - Troposphere

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-16-23:01:00 - کۆدی بابەت: 5366
ترۆپۆسفێر - Troposphere

ناوه‌ڕۆك

ترۆپۆسفێر

ترۆپۆسفێر نزمترین چینی بەرگەهەوای زەوییە كە لە ڕووی زەوییەوە درێژدەبێتەوە بە درێژایی 12 كیلۆمەتر، ئەم بەرزییەی چینی ترۆپۆسفێر دەگۆڕێت بە پێی شوێنەكەی لە بەرگەهەوای زەوی كە لە جەمسەرەكاندا 7 كیلۆمەتر بەرزە و لە هێڵی كەمەرەییدا دەگاتە 17 كیلۆمەتر.
بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی زەوییەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت، چینی ترۆپۆسفێر زیاتر بەبۆنەی وزەی گوازراوە لە ڕووی زەوییەوە گەرم دەبێت، بۆیە نزمترین چینی بەرگەهەوا بە گەرمترین چین دادەنرێت، چینی ترۆپۆسفێر نزیكەی %80 قەبارەی زەوی لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەم چینە بە چڕترین چین دادەنرێت چونكە هەموو پەستانی چینەكانی تر دەكەوێتە سەری، لە %50 كێشی بەرگەهەوای زەوی دەكەوێتە 5.6 كیلۆمەتری چینی ترۆپۆسفێر.
نزیكەی هەموو هەڵمی ئاوەكان دەكەوێتە چینی ترۆپۆسفێرەوە، بۆیە ئەم چینە ئەو شوێنەیە كە هەموو گۆڕانی كەش و هەوای تێدا ڕوودەدات، هەروەها ئەو فڕۆكانە كە بە پەروانە كاردەكەن تەنها لەم چینەدا دەتوانن بفڕن.


سەرچاوەکان



874 بینین