مێسۆسفێر - Mesosphere

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-17-14:50:00 - کۆدی بابەت: 5373
مێسۆسفێر - Mesosphere

ناوه‌ڕۆك

مێسۆسفێر

مێسۆسفێر سێهەم بەرزترین بەرگەهەوای زەوییە كە دەكەوێتە نێوان چینی ستراتۆسفێر و ثێرمۆسفوێرەوە، ئەم چینە لە بەرزی 50 كیلۆمەترەوە دەستپێدەكات و دەگات بەرزی 80 بۆ 85 كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
لە چینی مێسۆسفێردا تا بەرزتر ببیتەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت، مێسۆپەوس (Mesopause) بە كۆتا خاڵی ئەم چینە دادەنرێت و بە ساردترین شوێن دادەنرێت لە هەسارەی زەویدا كە پلەی گەرمییەكەی نزیكەی (58-) سیلیزییە.
لەم چینەدا هەوا هێندە ساردە كە كەمترین هەڵمی ئاو دەبێتە هەوری بارگاوی كە پێیدەوترێت (Noctilucent cloud)، ئەم هەورانە بەرزترین هەورن كە دەتوانرێت بە چاو ببینرێت، كە كاتی بینینی بریتییە لە دوو كاتژمێر پاش خۆرئاوابوون یان پێش خۆرهەڵهاتن، هەندێك جار بەتاڵبوونەوەی كارەبایی ڕوودەدن لەم چینەدا كە پێیاندەوترێت (transient luminous events) یاخود (TLE)، لە چینی مێسۆسفێردا تەنها فڕۆكەی مووشەكی دەتوانن پێیدا بڕۆن چونكە ئەم چینە زۆر بەرزە بۆ باڵۆن و فڕۆكە فووكەرییەكان (jet-powered aircraft) و هەروەها نزمە بۆ مانگە دەستكردەكان، هەروەها لەم چینەدا زۆربەی نەیزەكەكان دەسووتێن و نامێنن.


سەرچاوەکان



1032 بینین