جیاوازی نێوان شەڕ و جەنگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-01-16:12:00 - کۆدی بابەت: 5697
جیاوازی نێوان شەڕ و جەنگ

ناوه‌ڕۆك

شەڕ و جەنگ

ئەم دوو وشەیە کە لە زمانی کوردیدا هەن زۆرجار لەلایەن خەڵکییەوە تێکەڵ دەکرێن، بەڵام هەر یەکەیان و واتایەکی جیاوازی هەیە و بۆ کاتێکی جیاواز بەکاردەهێنرێن.

جەنگ گەورەترە لە شەڕ و هەر جەنگێک لە چەندین شەڕ پێکدێت کە زۆرجار بە ڕووبەڕووبونەوەش ناودەبرێت، جەنگەکان بۆ ئامانجێک بەرپا دەبن و هەر لایەنێک ئامانجێکی هەیە، بۆیە هەتاوەکو یەکێک لە ئامانجەکان بەدی نەیەت جەنگەکە تەواو نابێت، بەڵام شەڕەکان ئەو هەنگاوانەن کە یارمەتیدەری ئەوەن ئامانجەکە بەدی بێت.

جیاوازییەکان

  • شەڕ بەشێکی بچووکی جەنگە و جەنگ لە چەند شەڕێک پێکدێت.
  • شەڕ ڕووبەڕووبونەوەیەکی ڕاستییە بەڵام جەنگ کاری ستراتیژی و تاکتیکییە.
  • شەڕکردن کردارییە و جەنگ تیۆرییە.
  • ئەنجامی شەڕکردن براوە دیاری ناکات، بەڵام ئەنجامی جەنگ براوە دیاری دەکات.
  • ماوەی شەڕکردن کەمترە لە جەنگ لەوانەیە چەند خولەکێک، کاتژمێرێک، یان مانگێک بێت.

نموونەی جەنگ


سەرچاوەکان



1826 بینین