کاریگەری شەکرە لەسەر چاو 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-03-21:41:00 - کۆدی بابەت: 6157
کاریگەری شەکرە لەسەر چاو 

ناوه‌ڕۆك

لێکەوتەکانی نەخۆشی شەکرە 

لەکاتی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە یان ڕێکنەخستنی ئاستی شەکری لەش بە شێوەیەکی باش، ئەوە دەکرێت زیادبکات یان کەم بکاتە بە شێوەیەکی نائاسایی، ئەمەش پێی دەوترێت شەکرەی ڕێکنەخراو، وێڕای ئەوە  لێکەوتەکان دەکرێت دەربکەون وێڕای ریکخستنی شەکریش، بەڵام مەترسییەکانی ڕێکنەخستنی شەکرە دەکرێت بە شێوەیەکی خێرا ڕووبدات، دەکرێت شەکرە ببێتە هۆی تێکچوونی چاو کە بە تێکچوونەکانی تۆرەی چاو ناسراوە، یان دەکرێت ببێتە هۆی ئاوی ڕەشی چاو "یان بەرزبوونەوەی پەستانی چاو" یان ئاوی سپی چاو، هەروەها شەکرە کاریگەری دەکاتە سەر گورچیلەکان و دڵ و خوێنبەرەکان و دەمارەکان و جگە لەوانیش، کە یەکێکە لە قورسترین نەخۆشییەکان لە ئەگەری کۆنترۆڵ نەکردنی یان هەست پێ نەکردنی لەلایەن نەخۆشەوە.

کاریگەری شەکر لەسەر چاو

هەموو ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە پێویستیان بە سەردانیکردنی خولیی لای پزیشک هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی توانای بینایی و پشکنینی تۆڕەی چاو، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو کێشانەی دەکرێت توشی چاوەکان ببن لە دەرئەنجامی نەخۆشی شەکرە دەکرێت ناپێچەوانەیی بن، واتا دەکرێت نەخۆشەکە بۆ هەمیشە توشی کێشەی بینایی بکات، کاریگەری شەکرەش لەسەر چاو لە چوار خاڵدا کۆ دەبێتەوە کە بریتین لە: 

  • بینینی تەڵخ و ناڕوون: بۆیە کەسانی توشبوو بە ناڕوونی بینایی ئامۆژگاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی شەکر لەکاتی بەڕۆژووبوون و شەکری هیمۆگلۆبین بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی کۆنترۆڵکردنی لەجێی ڕاستەوخۆ بەکارهێنانی چاویلکە کە کێشەکە بە شێوەیەکی کاتی چارەسەر دەکەن.
  • ئاوی سپی: کێشەیەکە توشی هاوێنەی چاو دەبێت کە دەکرێت لە هەر کەسێکدا ڕووبدات، بەڵام لە نەخۆشانی شەکرەدا زووتر ڕوودەدات، نیشانەکانیش بینایی ناڕوون و هەست بە فشاری ڕووناکی، ڕەنگە ئاوی سپی چاو پێویستی بە نەشتەرگەری بێت بۆ گۆڕینی هاوێنەی چاوەکە بە هاوێنەیەکی دەستکرد.
  • ئاوی ڕەش: بەرزبوونەوەی پەستانی چاوە، واتا بەرزبوونەوەی شلەی ناو چاو، دەکرێت ئاوی ڕەش چەندین فاکتەر و هۆکاری هەبێت، بەڵام هاوبەشە لەوەی کە دەبێتە هۆی ئازاردانی خوێنبەر و دەمارەکانی ناو چاو، دەکرێت نیشانەکانی تا قۆناغە درەنگەکان دەرنەکەون، بۆیە پێویستە زوو زوو پشکنینی چاو ئەنجامبدرێت بۆ ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان بە ئاوی ڕەشی چاو هەیە بەتایبەتیش نەخۆشانی شەکرە.
  • نەخۆشیی تۆڕەی چاو: تێکچوونی شەکرەیی تۆڕەی چاو یەکێک لە گرنگترین ئەو تێکچوونانەیە کە بەهۆی شەکرەی ڕێکنەخراوەوە ڕوودەدات، ڕوودەدات لەکاتی ئازار پێگەیشتنی لوولە خوێنە بەرپرسەکان لە خوێنپێدانی دەمارە شانەی بە ڕووناکی هەستیار لە بەشی دواوەی چاو، دەکرێت لەسەرەتاوە هیچ نیشانەیەکی نەبێت، یان دەکرێت چەند نیشانەیەکی کەمی پەیوەست بە مەودای بینینەوە هەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینایی، جێی ئاماژەیە کە تێکچوونەکانی تۆڕەی چاو زۆرجار لە هەردوو چاودا ڕوودەدەن نەک تەنها یەک چاو.

دەکرێت ئەم نەخۆشییە لە توشبووانی شەکرەی جۆری ١ و ٢شدا ڕووبدات، هەتاکوو ماوەی ڕێکنەخراویی شەکرەی لەش درێژتر بێت ئەگەری ئەم تێکچوونە زیاترە، لەگەڵ بەرەپێشچوونی حاڵەتی نەخۆش و نەخۆشییەکە ڕەنگە نیشانەکانی دەربکەون کە بریتین لە:

  • پەڵە یان ناوچەی بچووکی بینراو لە ناوچەی بینین کە پێی دەوترێت مێشوولەی فڕیو.
  • بینینی ناڕوون.
  • گۆڕانی بینایی و نەرمبوونی.
  • کێشەی بینینی ڕەنگەکان بە ڕاستی. 
  • ناوچەی بەتاڵ یان ڕەش لە ناوچەی بینین.
  • لەدەستدانی بینایی بە تەواوەتی.


سەرچاوەکان



1170 بینین