کاتێک دووگیان نیت بەڵام وەڵامی پشکنینەکە ئەرێنییە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-12-14:46:00 - کۆدی بابەت: 6267
کاتێک دووگیان نیت بەڵام وەڵامی پشکنینەکە ئەرێنییە

ناوه‌ڕۆك

پشکنینی دووگیانی

پشکنینی دووگیانی لە ماڵەوە دوای چەند خولەکێکی کەم وەڵامەکەیت دەست دەکەوێت و دڵنیادەبیتەوە لەوەی دووگیان بیت یاخود نا، بەڵام مەرج نییە هەمیشە ڕاست بکات بۆیە کاتێک پشکنینەکەت دەرچوو و ئەرێنی بوو پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەیت تاکوو زیاتر دڵنیاببیتەوە و ئەگەریشی هەیە کە هەڵە بێت و دووگیان نەبیت.

ئەو هۆکارانە چین کە وادەکات پشکنینەکە ئەرێنی بێت بە بێ ئەوەی کە دووگیان بیت؟

  • دووگیانی کیمیایی

لەوانەیە دووگیان نەبیت و بەڵام وەڵامی پشکنینەکەت ئەرێنی بێت و بڵێت کە دووگیانیت، ئەم ئەنجامە درۆیە و لەوانەیە هۆکارەکەی دووگیانی کیمیایی بێت، لە دووگیانی کیمیایدا هێلکەکە توانای چەقین و گەشەکردنی نییە کە ئەم حاڵەتە بە چەند هۆکارێکی جیاواز ڕوودەدات، دەکرێت هۆکارەکان یەکێک لەمانە بێت، دووگیانی کیمیایی زۆر باوە بەڵام ئەگەر پشکنینەکە زوو نەکەیت دەرناکەوێت، هەر بۆیە واباشترە هەفتەیەک دوای دواکەوتنی سوڕی مانگانەکەت پشکنینی دووگیانی بکەیت لە ماڵەوە.

  • ڕیشاڵە لوو

  •  برینی شانەکان

  • کێشەکانی زگماکی منداڵدان

  • کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن

کەمبوونەوەی هۆڕمۆنەکان وەک هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن کە دەتوانێت بڕی چەقینی هێلکەکە کەم بکاتەوە.

  • هەندێک هۆکاری تریش کە هێشتا ڕوون نییە

  • سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان

هەندێک کات هێلکە پیتێنراوەکە لە دەرەوەی منداڵداندا دەبێت، و لە ئەنجامدا سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان ڕوودەدات، ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە هێلکەکە لە ڕێگایدا بۆ ناو منداڵدان دەلکێت بە جۆگەی فالوپەوە، ئەم جۆرە دووگیانییە هیچ کاتێک وەک دووگیانییەکی ئاسایی و سروشتی دەرناکەوێت، چونکە مەرجە کە هێلکەی پیتێنراو لە ناو منداڵداندا گەشە بکات، ئەم دووگیانییە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت زیانی زۆر دەدات لە خانمەکە و خوێنی زۆری لەبەر دەڕوات، کاتێک خانمێک حاڵەتی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدانی هەیە کە پشکنینی دووگیانی دەکات ئەرێنی دەردەچێت.

هۆکاری سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان

  • برینی شانەکان، یان هەوکردن لە جۆگەی فالوپدا
  • جۆگەی فالوپ کەموکوڕی هەبێت یاخود شێوەکەی جیاواز بێت
  • پێشینەی هەبوونی هەوکردنەکانی منداڵدان

نیشانەکانی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان

  • حاڵەتی دڵتێکچوون و سوتانەوەی سەر سنگ
  • ئازارێکی زۆر قورس لە لایەکی سکدا
  • بینینی پەڵە خوێن یاخود خوێنبەربوونێکی مامناوەند یاخود توند
  • سەرگێژخواردن یان بوورانەوە
  • پەستانی زۆر لەسەر شادەمار
  • پێشینەی لەبارچوونی منداڵ، لەوانەیە ئەگەر پێشتر پێشینەی لەبارچوونی منداڵت هەبووبێت، کێشەت بۆ دروست ببێت لە دیارکردنی دووگیانیدا، کە ڕێژەی هۆڕمۆنەکان لە ماوەی دووگیانیدا زیاد دەکەن و لە ئەنجامدا کەسەکە وەڵامی پشکنینەکەی ئەرێنی بێت، وە ئەم هۆڕمۆنانە ئەگەری هەیە تاکوو شەش هەفتە لە جەستەی خانمەکەدا بمێننەوە.
  • دەردراوەکانی زێ

هەندێک کات لەوانیە هەڵە لە خانمەکە بێت کە لەکاتێکی هەڵەی سوڕەکەیدا پشکنینەکە دەکات، یاخود هەندێک جار دەردراوەکانی زێ ئەوەندە خەستن کە کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامەکە هەڵە بکات.

  • خەتی سەر ئامێرەکە

هەندێک کات خانمەکە بە هەڵە تێدەگات لە ئەو خەتەی سەر ئامێری پشکنینەکە و خەتەکان کاڵ بن و خانمەکە هەڵبخەڵەتێت و وابزانێت کە دووگیانە، بۆیە گرنگە کە پشکنینەکەت کرد خێرا سەیری بکەیت و زۆر لێی ورد نەبیتەوە تاکوو خەت و ڕەنگی دیکە لەبەرچاوت دروست نەبێت.

  • دەرمان

هەندێک دەرمان کە بە شێوەی دەرزین وەک:

  • Novarel
  • ovitrelle
  • profasi
  • Ovitrelle

ئەم دەرزییە هۆڕمۆنانەش دەبنە هۆی بەرەڵابوونی هێلکە و باڵغبوون کە لەوانەیە هۆکاربن تاکوو پشکنینەکە هەڵە بکات.

  • هەروەها دەرمانی دژە پەستانی دەروونی وەک (Diazepam) و (Alprazolam) و هەروەها دەرمانی دژە نەخۆشییە دەروونیەکان  (Clozapine) و (Chlorpromazine)
  • هەروەها دەرمانی دژە نەخۆشی لەرزۆکی وەک (Bromocriptine) 
  • دەرمانی میزپێکەر وەک (furosemid)
  • دەرمانی دژە هەستیاری وەک (Promethazine) و (Methadone)
  • بارودۆخی تایبەتی پزیشکی

هەندێک حاڵەتی دیکەی جەستەیی هەیە کە کار دەکاتە سەر ئەوەی ئەنجامی پشکنینی دووگیانی بە هەڵە دەربچێت، وەک:


سەرچاوەکان



1347 بینین