بیرۆکەی تەکنەلۆژیای سەوز

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-08-31-01:22:00 - کۆدی بابەت: 6449
بیرۆکەی تەکنەلۆژیای سەوز

ناوه‌ڕۆك

ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز چیه‌؟

ده‌سته‌واژه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز هه‌موو جۆره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا له‌خۆده‌گرێت كه‌ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی دروستی ده‌كه‌ن له‌ پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان و ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن له‌ به‌رهه‌م و له‌ خزمه‌تگوزاری له‌ ژینگه‌دا به‌ هه‌ند وه‌رده‌گیرێت له‌ نزیك و له‌ دووره‌وه‌، به‌ ده‌ستپێكردن له‌ ته‌كنیكه‌كانی دروستكردنی وزه‌ و به‌رهه‌م هێنانی وزه‌یه‌كی پاك دوور له‌ به‌كارهێنانی سوته‌مه‌نی به‌ردینی و له‌ ئه‌نجامدا به‌رهه‌م هێنانی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می پاككردنه‌وه‌ كه‌ ژه‌هراوی نین، واته‌ ته‌كنه‌لۆژیا و كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مێكن كه‌ هاوڕێی ژینگه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌ ده‌سته‌واژه‌ی "ته‌كنه‌لۆژیای به‌رده‌وامی"یش ده‌ناسرێت، وه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كه‌ كه‌ به‌به‌رده‌وامی په‌ره‌ده‌سێنێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كه‌ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ گۆڕانكاری و داهێنانی زۆر ده‌هێنێت بۆ ژیانی ڕۆژانه‌، وه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیه‌ ناكرێت پێشبینی ده‌رهاویشته‌كانی بكرێت له‌ ئێستادا، جگه‌ له‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌ كاریگه‌ییه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان بێت له‌ئه‌و شۆڕش و كاریگه‌رییه‌ی كه‌ دروستی كرد.

سیماکانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز

  • به‌رده‌وامی واته‌ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێویسته‌كانی هه‌بێت له‌ ئێستادا به‌ بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر شیاوی نه‌وه‌كانی داهاتوو وه‌ تواناكانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیه‌كانیان.
  • توانای چاككردنه‌وه‌، یاخود دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌، خاوه‌نی سوڕێكی ژیان بێ كه‌ نوێ بكرێته‌وه‌.
  • هاوبه‌شی بكات له‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه‌.
  • هاوبه‌شی بكات له‌ گه‌شه‌پێدان و بونیاتنانی جێگره‌وه‌ بۆ ته‌كنیكه‌كان هه‌روه‌ها مادده‌ زیانبه‌خشه‌كان له‌ ژینگه‌ و له‌ ته‌ندروستی.
  • خاوه‌ن سودێكی ڕاسته‌قینه‌ بێت و هاوبه‌شی بكات به‌شێوه‌یه‌كی جدی كه‌ تێبینی كراو بێت له‌ پاراستنی ژینگه‌ و دروستكردنی هه‌لی كاری نوێ.

ئامانجه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز چیه‌؟

 ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌‌ كه‌ ستایشكردنی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و زانست بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان له‌خۆده‌گرێت یاخود خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌ كه‌ خاوه‌ن لێهاتوویی ئیشكردنی به‌رزن و تێچووی كه‌م، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی وزه‌ و ئاستی كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌. لە گرنگترین ئامانجەکانی تەکنەلۆژیای سەوز:

  • پارێزگاریكردن له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی زه‌وی و پاراستنی له‌ مه‌ترسی له‌ناوچوون.
  • دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی مادده‌كان وه‌ك كاغه‌ز و پلاستیك و پاترییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌و شێوازانه.
  • هێواشكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری قه‌تیسبوونی گه‌رمی به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ده‌رپه‌ڕینی دوانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن.
  • گۆڕینی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ شیبوونه‌وه‌یان له‌ زه‌ویدا كاتی زۆر ده‌خایه‌نێت به‌ ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ شیبوونه‌وه‌یان كاتی كه‌متر ده‌خایه‌نێت.
  • پاراستنی ژینگه‌ و هه‌وا و ئاو و زه‌وی له‌ پیسبوون، و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ له‌ ڕابردوودا پێی گه‌شتووه‌.
  • كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی و پاشه‌ڕۆكان وجێگه‌ گرتنه‌وه‌ی به‌ وزه‌ی نوێكراوه‌ وه‌ك وزه‌ی با و وزه‌ی خۆر و وزه‌ی ئاوی.
  • سه‌رنج ڕاكێشانی سه‌رمایه‌داران و كۆمه‌ڵێكی مه‌زن له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌هۆی كۆكبوونی به‌كار به‌ره‌كان له‌سه‌ر كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی هاوڕێی ژینگه‌ و زیادبوونی هۆشیارییان له‌ گرنگییه‌كه‌ی و سوده‌كه‌ی بۆ ژینگه‌.

له‌ دیارترین ئامانجه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز پارێزگاریكردنه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی زه‌وی و هێشتنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها سنووری پیسبوونی ژینگه‌یی كه‌ خۆی له‌ پیسبوونی هه‌وا یان ئاو یان خاك ده‌بینێته‌وه‌.

نموونه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز

ته‌لاره‌ سه‌وزه‌كان

ته‌لاره‌ سه‌وزه‌كان جیاده‌كرێنه‌وه‌ به‌ شێوازی دروستكردنیان كه‌ تێیدا وزه‌ی خۆر به‌كارده‌هێنرێت  كه‌ وزه‌یه‌كی نوێكراوه‌یه‌ و هاوڕێی ژینگه‌یه‌ به‌جۆرێك كه‌ ڕێگه‌ داده‌ت به‌ ڕۆشتنه‌ ژووره‌وه‌ی تیشكی خۆر و سود وه‌رگرتن له‌ تیشكی سروشتی، هه‌روه‌ها گرنگی ده‌دات به‌ شێوازی جیاكردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كه‌، كه‌ هاوكاری ده‌كات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی وزه‌ی ده‌ستكرد و شوێنگرتنه‌وه‌ی به‌ وزه‌ی سه‌وز.

‌هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌كردن هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مادده‌كانی ته‌لاره‌كه‌ له‌ زبڵه‌كانه‌وه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سوڕانه‌وه‌ و به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ ژه‌هراوی نین و جێگیرن، له‌ دواتردا ته‌لاره‌ سه‌وزه‌كان هاوبه‌شی ده‌كه‌ن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ یاخود لابردنی كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه‌ و دروستكردنی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌، كه‌واته‌ ته‌لاره‌ سه‌وزه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ به‌ كوالێتی هه‌وای ناو ته‌لاره‌كه‌ و به به‌كارهێنانی كاریگه‌ر بۆ وزه‌ و ئاو و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری ته‌كنه‌لۆژی نوێ بۆ جڵه‌وكردنی ئه‌م ته‌لارانه‌ و به‌ڕێوبردنیان.

دووبارە بەکارهێنانەوە و ڕێكخستنی پاشماوه‌كان

ئامانج له‌ ته‌كنیكه‌كانی دووبارە بەکارهێنانەوە و ڕێكخستنی پاشماوه‌كان بۆ هاوكاریكردنه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاشماوه‌كان و كاریگه‌رییه‌ زیانبه‌خشه‌كه‌یه‌تی له‌سه‌ر ژینگه‌ و به‌تایبه‌تی پاشماوه‌ پلاستیكییه‌كان، پاشماوه‌كان ده‌رده‌درێت به‌ گوێره‌ی جۆره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ڕیسایكلین بكرێ بۆ هه‌موو جۆره‌كان به ڕێگه‌ی گونجاو، وه‌ك پاشماوه‌ ئه‌ندامییه‌كان، پاشماوه‌ پلاستیكییه‌كان، پاشماوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، پاشماوه‌ كانزاییه‌كان، هه‌تا كۆتایی، وه‌ ده‌كرێت به‌رهه‌می كرداری دووبارە بەکارهێنانەوە و ڕێكخستنی پاشماوه‌كان به‌رهه‌مێكی تازه‌ بێ له‌ هه‌مان جۆری مادده‌، یاخود شله‌یه‌ك بێت كه‌ ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت بۆ دروستكردنی گازی زینده‌یی.

هه‌روه‌ها دووبارە بەکارهێنانەوەی كیمیایی هه‌یه‌ بۆ پاشماوه‌ پلاستیكییه‌ زینده‌ییه‌كان، كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ كرده‌یه‌كی نوێ مادده‌ كیمیاییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ تێكشكاندنی پاشماوه‌ پلاستیكییه‌كان بۆ پێكهاته‌یه‌كی به‌نرخ كه‌ ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت وه‌ك سووته‌مه‌نی یاخود گۆڕینی بۆ به‌رهه‌مه‌ پلاستیكییه‌ نوێیه‌كان، به‌ڕێوبردنی پاشماوه‌ ڕه‌قه‌كان وه‌ك به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی نێوان تاكه‌كان و كۆمپانیاكان ڕه‌چاوده‌كرێت، به‌ فراوانی ماڵه‌كان و میوانخانه‌كان و فه‌رمانگه‌كان، و هی دیكه‌، كه‌ ئه‌وه‌یان به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵییه‌ و هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ هاوبه‌شن له‌ هه‌ڵگرتنیدا و پێویسته‌ هۆشیاری زیاد ببێت له‌ گرنگییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ته‌كنیكی نوێ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ڕێوبردنی پاشماوه‌كان وه‌ك زبڵدانه‌ زیره‌كه‌كان و سیسته‌می ئۆتۆماتیكی به‌دواداچوونی پاشماوه‌ی خۆراكی، و ته‌كنیكه‌ ئۆتۆماتیكییه‌كانی پشكنین به‌ رووناكی.

ته‌كنیكی ئاو

دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو بە به‌رچاووی له‌ ناو سروشت ڕووده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی‌ له‌ سروشتدا، به‌ڵام به‌هۆی به‌فیڕۆدان و به‌هه‌ده‌ردانی زۆری ئاوه‌وه‌ ئه‌وا ترسی نه‌بوونی بڕی پێویستی ئاوی گونجاو هه‌یه‌ بۆ خواردنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌كنیكی نوێ دروستكراوه‌ كه‌ یارمه‌تی خێراكردنی ئه‌م كرداره‌ ده‌دات، زۆرینه‌ی ئاوی خاوێنی ته‌ندروست جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیسته‌می ژینگه‌یی به‌بێ چاره‌كردنی یان دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی.

له‌ نموونه‌كانی ته‌كنیكه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌ بواری ته‌كنیكی ئاو وەک (په‌رده‌ی فلته‌ركردن، خانه‌ سوته‌مه‌نیه‌ مایكرۆبیه‌كان، ته‌كنه‌لۆجیای نانۆ، په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ره‌ زینده‌ییه‌كان، سیسته‌می چاره‌سه‌ره‌ سروشتییه‌كان وه‌ك زه‌وییه‌ شێداره‌كان)، كه‌ ئه‌م ته‌كنیكانه‌ وا ده‌كه‌ن له‌ ئاوه‌كه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ بشێت، یاخود ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت له‌ ئاودان، یان له‌ به‌كارهێنانی له‌ ده‌ریا و ڕووباره‌كان.

هۆكاری گواستنه‌وه‌ سه‌وزه‌كان

ده‌سته‌واژی گوێزه‌ره‌وه‌ سه‌وزه‌كان به ئه‌وانه‌ ده‌وترێت كه‌ به‌كارهێنانی كاریگه‌ری نییه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ و هاوكاره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی وه‌ك (دوانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن، یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ئۆكسیدی نایترۆجین، دوانه‌ ئۆكسیدی كبریت، پێكهاته‌كانی خه‌ڵوز، وه‌ ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كان به‌ نموومه‌ی گوێزه‌ره‌وه‌ سه‌وزه‌كام داده‌نرێن، پسپۆره‌كان له‌ بواری گوێزه‌ره‌وه‌ سه‌وزه‌كاندا هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن و به‌ خێرایی بۆ به‌رهه‌م هێنانی گوێزه‌ره‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر كه‌ ته‌كنیكی نوێ به‌كارده‌هێنێت وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیای بێ ته‌ل و بواری موگناتیسی.

پوخته‌

ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز واته‌ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی ته‌كنیكه‌ زیانبخه‌شه‌كان له‌ ژینگه‌ و گۆڕینیان به‌ ئه‌وانه‌ی هاوكاری ده‌كه‌ن له‌ سنورێكدا له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كان و نا جێگیره‌كان له‌ ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌روه‌ها بواره‌كه‌ كیمیای سه‌وزیش له‌خۆده‌گرێت، ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز هاوبه‌شی ده‌كات له‌ پارێزگاریكردن له‌ ژینگه‌ و دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌ دۆسته‌كانی ژینگه‌، و هیوایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كا له‌ دژی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و پیسبوونی، و به ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی وزه‌ نوێكراوه‌كان داده‌نرێت به‌ یه‌كێك له‌ ستراتیژیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز و هه‌روه‌ها پێی ده‌وترێت وزه‌ی سه‌وز.

سه‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ بازاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز په‌یمانه‌كه‌ی تازه‌یه‌ و ڕێژه‌ییه‌، به‌ڵام بڕێكی زۆری سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌هۆی هۆشیاری زۆر له‌ كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، وه‌ ئاڕاسته‌ی داهاتوو له‌ چاره‌نووسی ده‌بێت وه‌ ڕوانگه‌ی جیهان ده‌گۆڕێت ده‌رباره‌ی پاراستنی ژینگه‌، پیشه‌ی نوێ دروست ده‌بێ و گه‌شه‌كردنی ئابووری ڕووده‌دات كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وزه‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێدانی هه‌ست به‌ خه‌ڵكی له‌ تێكه‌ڵبوون و قبووڵ كردنی و ده‌سپێشخه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌وز.


سەرچاوەکان



873 بینین