سوودەکانی بوون بە دایک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-14-20:07:00 - کۆدی بابەت: 6581
سوودەکانی بوون بە دایک

ناوه‌ڕۆك

بوون بە دایک

بوون بە دایک یەکێکە لە جوانترین ساتەکانی ژیانی خانمێک، خانمان بە بوون بە دایکیان ئەزموونی هەستێک دەکەن کە پێشتر هەرگیز هەستیان پێ نەکردووە.

سوودە ڕۆحییەکانی بوون بە دایک

فێر دەبن ئەشقی ڕاستەقینە بدۆزنەوە

پێش ئەوەی منداڵەکە بێتە دونیاوە، خانمان پێیان وایه کە دەزانن ئەشق چییە بەڵام کاتێک دەبنە هۆکارێک کاتێک کەسێک لە جەستەی خۆیانەوە بێتە دونیاوە، ئەوکات هەست بە ئەشقی ڕاستەقینە دەکەن، هەمیشە خانمان منداڵەکەیان پێش خۆیان دادەنێن و هەموو شتێکی بۆ دەکەن و بەمەش بەردەوام هەست بە خۆشەویستی و ئەشقێکی بێ کۆتا دەکەن.

گەشەکردنی کەسی

خانمان کۆمەڵێک گەشەکردن ڕوودەدات لە ڕۆحیاندا، هەرگیز خانمێک کاتێک دەبێتە دایک وەک پێشتر نابێت، ئارامگرتر و هۆشیارتر دەبێت و زیاتریش هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و زیاتر گرنگی بە وردەکاری دەدات.

خۆشەویستی نێوان ژن و مێرد زیاتر دەکات

بە هاتنە دونیای منداڵ پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە زیاتر دەبێت و زیاتر یەکیان خۆش دەوێت، دادەنیشن پێکەوە سەیری منداڵەکەیان دەکەن و بەردەوام باسی لێوە دەکەن بەمەش زیاتر لە یەکتر نزیک دەبنەوە.

گەڕانەوە بۆ سەردەمی منداڵی

کاتێک خانمێک دەبێتە دایک و یارمەتی گەورەکردنی منداڵەکەی دەدات و دەیباتە دەرەوە و جلی منداڵانە و یاری و بردنە پارک هەموو ئەمانە منداڵی خۆی بیر دەخاتەوە و زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکات.

چێژ وەرگرتن لە فیلم کارتۆن

کاتێک دایکێک لەبەر منداڵەکەی دادەنشێت و سەیری فیلم کارتۆن دەکات وەک منداڵەکەی چێژی لێ دەبینێت و باسی چیرۆکی فیلمەکەی بۆ دەکات و ڕوونکردنەوەی بۆ دەدات.

دۆزینەوەی هاوڕێییەکی نوێ

یەکێک لە چێژەکانی بوون بە دایک ئەوەیە کە زۆر جار دایکەکە وەک منداڵێک سەیری منداڵەکەی ناکات بەڵکوو وەک هاوڕێیەک، ڕۆژانە زۆرینەی کاتەکان پێکەوەن و قسە دەکەن و پشت بەیەکتر دەبەستن وەک دوو هاوڕێی نزیک.

گەشەکردنێکی بەرچاوو

کاتێک دەبیتە دایک چەند ڕۆژی سەرەتا شتێکی وانازانیت لە پەروەردەکردنی منداڵ و چاودێریکردنی، بەڵام هەمان دایک دوای چەند مانگێک بووەتە کەسێکی دیکە واتە دایکەکە لە ماوەی چەند مانگێکدا دەتوانێت گۆڕانکاری زۆر ببینێت و گەشەکردنێکی بەرچاوو بە خۆیەوە ببینێت.

ئەگەر شپرزە بیت ئاساییە

خانمێک ئەگەر ماڵەکەی شپرزە بێت ئاسایی نابێت، بەڵام کاتێک دەبێتە دایک زۆر ئاساییە چونکە زۆر سەرقاڵ دەبێت بە پەروەردەکردنی منداڵەکەی و هەروەها منداڵەکە بەردەوام ماڵەکە شپرزە دەکات و یارییەکانی دەوێت.

درەنگ کەوتن نابێتە کێشە بۆت

کاتێک چاوپێکەوتنێکت هەیە و دەتەوێت لە ماڵەوە بچیتە دەرەوە، هەزارەها بەربەست دێتە پێشتەوە تاکوو دواکەویت زۆر جار کە لە ماڵ دێیتە دەرەوە منداڵەکەت خۆی پیس دەکات و ناچاریت پاکی بکەیتەوە، خەڵکیش لەم حاڵەتە تێدەگەن و بۆیە ئاسایی دەبێت.

خۆشەویستیت زیاتر دەبێت بۆ خێزانەکەت

ژنان کاتێک دەبنە دایک ئەوکات تێدەگەن لەو هەموو ئەرک و ماندووبوونەی دایکیان و نرخی دەزانن، بەمەش هەستی خۆشەویستییان زیاتر دەبێت بۆ دایکیان و خێزانەکەیان، خێزانەکە بە هۆی منداڵەکەوە زیاتر نزیکتر دەبنەوە وەک لە جاران.

سوودە جەستەییەکانی بوون بە دایک

تەندروستییەکی باش

فشار و پەستان دوای منداڵبوون کەم دەبێتەوە لەسەر شا دەمارەکان و بەمەش دایکەکە هەستێکی ئارامتری هەیە، هەروەها بە شیردانی بە منداڵەکەی جەستەیەکی تەندروست و دوور دەبێت لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، هەروەها گۆڕانکاری هۆڕمۆنی لە جەستەی دایکەکەدا ڕوودەدات وادەکات کە دایکەکە بتوانێت زیاتر چاودێری منداڵەکەی بکات و توانای پێ دەبەخشێت.

باشتربوونی یادگە

خانمان کە دەبنە دایک یادگەیان بەهێز دەبێت و وریاتر دەبن لە جاران، شیر خواردنی منداڵەکەیان بیر ناچێت و لەگەڵ هەر جوڵەیەکی منداڵەکەیاندا زوو خەبەریان دەبێتەوە.

کەمبوونەوەی مەترسی هەندێک جۆری شێرپەنجە

خانمان دوای بوون بە دایک ئەگەری کەمتریان هەیە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدانەکان و هەروەها ئەگەر دایکەکە شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی باشترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی مەمک.

کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شەکرە

بە پێی لێکۆڵینەوەکان دایکان لە مانگی دووەمی دووگیانیدا نزیکەی ٪٤٧ ئەگەری توشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ کەم دەبێتەوە تێیاندا و لە مانگەکانی دیکەدا ڕێژەی ئەم مەترسییە ٪٢٣ـیە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هۆڕمۆنەکانی شیردان کاریگەری دەخەنە سەر ڕێژەی ئەنسۆلین.

زیادبوونی تەمەن

ئەو خێزانانەی کە قەرەباڵخترن و منداڵیان زۆرە زیاتر دڵخۆشن و پێکەوە کاتەکانیان بەسەر دەبەن، ئەو دایکانەی کە تەمەنیان لەسەر و ٦٠ ساڵەوەیە و منداڵیان هەیە یەک دوو ساڵێک درەنگتر دەمرن لەو دایکانەی کە منداڵیان نییە


سەرچاوەکان



1085 بینین