چۆنیەتی دروستبوونی سێبەر

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-26-22:24:00 - کۆدی بابەت: 6721
چۆنیەتی دروستبوونی سێبەر

ناوه‌ڕۆك

سێبەر

سێبەر (بە ئینگلیزی Shadow) پێناسە دەکرێت بەوەی کە بریتییە لەو شێوەیەی کە دروستدەبێت کاتێک ڕووناکی دەدات لە شتێک دەدات وەکوو جەستەی مرۆڤ، سێبەرەکە شێوەکەی لە شێوەی بەربەستەکە دەبێت کە بەردەم سەرچاوەی ڕووناکییەکە دەگرێت و تەنها بە ڕەنگی ڕەش دەبێت، دەکرێت ڕووناکی لە چەندین سەرچاوەوە دەربدرێت وەکوو تیشکی خۆر یان گڵۆپی کارەبایی یان ڕووناکی ئاگر، کە هەریەک لەمانە توانای دروستکردنی سێبەریان هەیە کاتێک تەنێک بەریان دەگرێت کە ئەو تەنە ڕەقبێت و ڕووناکی توانای تێپەڕینی نەبێت بە نێویدا، تەنانەت هەسارەی زەویش دەتوانێت سێبەرێک لەسەر مانگ دروستبکات بەهۆی تیشکی خۆرەوە لە حاڵەتەکانی مانگ گیران و خۆر گیران.

چۆنیەتی دروستبوونی سێبەر

بۆ زانینی چۆنیەتی دروستبوونی سێبەر پێویستە سەرەتا ئەوە بزانرێت کە ڕووناکی لە سەرچاوەکەیەوە بە سەرجەم ئاڕاستەکاندا تیشکدەدات بە شێوەی هێڵی ڕاست، کاتێکیش تەنێک بەری تیشک دەگرێت ئەوە ناتوانێت پێیدا تێبپەڕێت، یان بە دەوریدا بسوڕێتەوە، لەبەر ئەوەش لە پشتی ئەم تەنەوە سێبەرێک دروست دەبێت کە بە هەمان شێوەی ئەو تەنەی کە بەر تیشکەکەی گرتووە، دەکرێت قەبارە و شێوەی سێبەرەکە بگۆڕدرێت بە گۆڕینی ئەو تەنەی بەری بە تیشکەکە گرتووە یان گۆڕینی شوێنی سەرچاوەی ڕووناکییەکە، جەستە پێکهاتەیەکی سێ دوورییە بەڵام سێبەر تەنها دوو دوورییە، هەتاکوو ڕووناکییەکەش لە سەرچاوەکەوە زیاد بکات سێبەرەکە ڕوونتر دەردەکەوێت، هەروەها دەکرێت دوو سێبەر بچنە سەر یەک و  تێکەڵ بە یەکتر ببن کە پێی دەوترێت سێبەرە تێکەڵبوون، کە ئەوەی لە سێبەرەکە دەردەکەوێت ئەو سنورە دەرەکییانەی تەنەکانە کە سێبەرەکەی دروستکردووە.

لە حاڵەتی هەبوونی زیاتر لە سەرچاوەیەکی ڕووناکی لەهەمان کاتدا ئەوە چەندین سێبەر دروست دەبێت کە تێکەڵی یەکتر دەبن، هەروەها هەتاکوو ئەو پانتاییەی کە سەرچاوەی ڕووناکییەکە داگیری دەکات زیاتر بێت سێبەرەکەی ڕوونتر دەبێت، دەکرێت ئاسمانێکی هەوراویش سێبەری بینراو دروستبکات، قەبارەی سێبەرەکە بەندە لەسەر دووری تەنەکە لە سەرچاوەی ڕووناکییەکەوە، هەتاکوو پانتاییەکەی زیاتر بێت سێبەرەکە زیاتر دەبێت، ئەگەر تەنەکە جوڵاو بوو ئەوە سێبەرەکە بچووک و گەورە دەبێتەوە بەپێی تێکڕای جوڵەی تەنەکە، زۆرێک لە شارەزایانی وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن پەنا دەبەنە بەر کاریگەرییەکانی سێبەر بۆ دروستکردنی ڕەسمەکان لە سێبەری ڕەنگاو ڕەنگ و ئاڵۆز.

پێوانەکردنی درێژی سێبەر

پاش زانینی چۆنییەتی دروستبوونی سێبەر، پێویستە بزانین چۆن پێوانەی دەکەین، چونکە ئاسانە شریتی پێوانەکردن بەکاربهێنرێت بۆ تەنە بچووکەکان، بەڵام بەکارهێنانی بۆ پێوانەی تەنە گەورەکان شتێکی کردەیی نییە، بۆیە باشترە شێوازێکی بیرکارییانە بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردن و پێوانەکردنی درێژی سێبەرەکە کە پشت دەبەستێت بە پێوانەکردنی سەرچاوەی ڕووناکییەکە، پێویستە پێوانەی بەرزی خۆر بکرێت لە شوێنی سێبەرەکە بە بەکارهێنانی ئامێری ژمێریاری و دیاریکردنی گۆشەی کەوتنی تیشکی خۆر و پێوانەی سێبەری بیرکاری بۆی یان tanθ بە بەکارهێنانی ئامێرێکی ژمێریاری زانستی، هەروەها یاساکە بەم جۆرە بەکاردێت: (درێژی سێبەرەکە = بەرزبوونەوەی تەنەکە/سێبەری گۆشەی خۆرەکە)، بۆ نموونە دەکرێت پێوانەی سێبەری تاوەری پڕۆدینتاڵ لە بۆستن بکرێت لە ٢١ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ی زاینی لە نیوەڕۆدا بە زانینی ئەوەی سێبەری گۆشەی خۆر دەکاتە ٢,٨٩ و بەرزی تاوەرەکە ٧٩٠ پێیە، بەم جۆرەش درێژی سێبەرەکە دەکاتە ٧٩٠/٢,٨٩= ٢٧٣,٣٦ پێ. 


سەرچاوەکان



1071 بینین