تایبەتمەندی کەسانی دەوڵەمەند

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-18-11:54:00 - کۆدی بابەت: 6918
تایبەتمەندی کەسانی دەوڵەمەند

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاتێک کەسێک توانیوویەتی ببێتە کەسێکی دەوڵەمەند بێگوومان ڕێگایەکی تایبەتی بەکارهێناوە و تایبەتمەندی خۆی هەبووە، کەسانی دەوڵەمەند لە ژیانی ڕۆژانەیاندا کۆمەڵێک کار دەکەن و دووردەکەونەوە لە هەندێک کاری دیکە تاکوو زیانیان پێ نەگات.

ئەو کارانەی کە کەسانی دەوڵەمەند هەرگیز ئەنجامی نادەن

لە شوێنێکدا ناوەستن

کەسانی دەوڵەمەند هەرگیز لە شوێنێکدا ناوەستن و چاویان لە سەرترە، کاتێک کارێک دەکەن بەرەو کاری دیکە دەڕۆن لە یەک جێگادا نامێننەوە.

ڕەزیل نین

کەسانی دەوڵەمەند بەردەوام دەبەخشن تاکوو پارەکانیان زیاتر بکات و چێژ لە دەوڵەمەندی خۆیان ببینن و ڕەزیل نەبن، (جەی کەی ڕۆڵینگ) کە یەکەمین نووسەری ملیاردێری دونیا بوو و ساڵی لە ٢٠١١ـدا ١٦٠ ملیۆن دۆلاری یا بە ڕێکخراوێکی خێرخوازی و دوای ئەوە زۆر خۆشحاڵ بوو و چونکە خۆی پێشتر ئەزموونی ئەوەی کردبوو کە ژیان لەناو هەژاریدا چۆنە.

هەمیشە هاوکاریان هەیە

بێگوومان کەسانی دەوڵەمەند و سەرمایەدار بیرۆکەی باشیان هەیە و باش بیردەکەنەوە ئینجا بڕیار دەدەن، بەڵام هەمیشە بیرۆکەی باش تەنها لەلایەن کەسێکەوە نییە، زۆرینەی ئەو کەسانە ڕاوێژکار و هاوڕێی زۆر باشیان لە دەروبەردایە و پشتیان پێ دەبەستن.

تەنها سەرنجیان لەسەر پارە نییە

لە ژیانیاندا تەنها سەرنجیان لەسەر پارەکانیان نییە و زۆرجار هەندێک کار دەکەن کە خۆیان حەزیان پێیەتی، حەزیان لە هەندێک شت هەیە کە بە پارە ناکڕدرێت و یاخود مەرج نییە هەرچییان کڕی پارەیەکی زۆری پێ بدەن.

هەرگیز بێزار نابن لە کارەکەیان

یەکێک لە هۆکاری سەرکەوتنەکانیان ئەوەیە کە حەزیان لە هەرچییەک هەبێت ئەنجامی دەدەن و ئەو کارەی کە دەیکەن خۆشیان دەوێت و لێی بێزار نین، ٪٨٦ـی خەڵکی کارەکەی خۆیان خۆش دەوێت و ئەوانی دیکە کارەکانیان خۆش ناوێت، ٪٧ـی خەڵکی ئاشقی کارەکەیانن و هەمیشە ئەم کەسانە ڕێژەی سەرکەوتنیان لە کارەکەیاندا دوو بەرامبەری ئەو کەسانەیە کە تەنها کارەکەیانیان خۆش دەوێت.

هەرگیز باوەڕیان بە شانس نییە

باوەڕیان نییە کە لە ژیاندا شانس بوونی هەیە و بۆ هەر کارێک هەوڵی تەواویانی بۆ دەدەن و ماندوودەبن پێوەی.

زۆر سەیری تەلەفزیۆن ناکەن

٪٦٧ـی کەسانی دەوڵەمەند دەڵێن کە ڕۆژانە کەمتر لە یەک کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکەن و کاتی خۆیان بەفیڕۆ نادەن، لەبری ئەوە لە کاتە بەتاڵەکانیندا ئەو کارانە دەکەن کە حەزیان لێیەتی و چێژی لێ دەبینن.

ڕیزبەندی دەکەن بۆ کارەکانیان

زۆر گرنگە بەلایانەوە هەمیشە کارە زۆر گرنکەکان پێش هەموو کارێک ئەنجام بدەن، بۆیە بە پێی ڕیزبەندی کارەکانیان ئەنجام دەدەن و کارە گرنگەکان پێش هەموو کارێک دەکەن.

هەمیشە ئامانجێکیان هەیە

٪٧٠ـی کەسانی دەڵەمەند لە ساڵەکەدا ئامانجێکی گەورە دیاری دەکەن و ئیشی لەسەر دەکەن لەو ساڵەدا.

ڕێگە نادەن کە ترس ڕایانگرێت

ترس ڕێگرێکە بۆ سەرکەوتنی هەر کەسێک، کەسانی دەوڵەمەند هەرگیز ڕێگە نادەن کە ترس کۆنتڕۆڵیان بکات و ڕێگر بێت لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

ڕێگە نادەن کە هەستەکانیان کۆنتڕۆڵیان بکات

کاتێک کێشەیەکیان هەبێت و باری دەروونیان جێگیر نەبێت، زاڵ دەبن بەسەر خۆیاندا و ڕێگە نادەن کە هەستەکانیان دەست بگرێت بەسەریاندا و نەتوانن کارەکانیان بکەن، کارەکەیان پێش هەموو شتێک دادەنێن و هەموو ئاستەنگێک دەبڕن لەو پێناوەدا.

خواردنی ناتەندروست ناخۆن

ئەم کەسانە خواردنی ناتەندروست ناخۆن و گرنگی دەدەن بە خواردنیان تاکوو جەستە و دەروونێکی تەندروستیان هەبێت و بتوانن بە باشی کارەکانیان بکەن.

وەرزش دەکەن

ئەو کەسانە بەردەوام وەرزش دەکەن تاکوو بتوانن جەستە و دەروونێکی تەندروستیان هەبێت و لەو ڕێیەشەو بتوانن بە باشی کارەکانیان ئەنجام بدەن، لە ساڵی ٢٠١٣ـدا ئەو کەسانەی کە زۆر چالاک بوون و وەرزشیان کردووە ٪١٤ بۆ ٪١٧ دەوڵەمەندتر بوون لە کەسانی دیکە.

هەرگیز هەموو پارەکەیان خەرج ناکەن

زۆرجار کەسانێک هەن کە دەچنە دەرەوە هەرچییەک ببینن دەیکڕن و هەموو پارەکانیان خەرج دەکەن، بەڵام کەسانی دەوڵەمەند هەمیشە بڕێک پارە پاشەکەوت دەکەن مانگانە  و تەنها شتی پێویست و گرنگ دەکڕن.

دەخوێننەوە

بەرەووپێشچوونی بیر و هزریان ڕۆژانە دەخوێننەوە و مێشکیا دەوڵەمەند دەکەن.


سەرچاوەکان



1018 بینین