ناوهڕۆك
یەپەشە
یەکینەکانی پاراستنی شنگال یان یەپەشە (بە کرمانجی: Yekîneyên Berxwedana Şengalê، بە عەرەبی: وحدات مقاومة سنجار). یەکینەیەکی ئێزیدییەکانە و لە ساڵی ٢٠٠٧ لە عێراق دامەزراوە. ئامانج لێی پاراستنی ئێزیدییەکانە لە گرووپە توندڕەو و هێرشبەر و نەیارەکان. دووەم گەورەترین هێزی ئێزیدییەکانە دوای هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە جەنگی دژی داعش یەپەشە چالاکتربوون.
ئازادکردنی شنگال
ساڵی ٢٠١٥، هەریەک لە یەپەشە و هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان و یەکینەکانی ژنانی ئێزیدخان، لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هاوپەیمانێتییەکیان بۆ گەڕاندنەوەی شاری شنگال دروست کرد لە دژی داعش.
هەریەک لەم هێزە و یەکینەکانی ژنانی ئێزیدخان لەژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان کۆبوونەتەوە و لەگەڵ هەریەک لە هێزەکانی پاراستنی گەل و پارتی کرێکارانی کوردستان کاردەکەن.
ئاڵای یەکینەکە
|
|
ساڵانی چالاکی | ٢٠٠٧ بۆ ئێستا |
---|---|
سەرکردەکان |
|
بنکە | شنگال، پارێزگاری نەینەوا لە عێراق |
هێز | زیاتر لە ١,٥٠٠ کەس |
بەشێکە لە | هاوپەیمانێتی شنگال |
هاوپەیمانان |
|
دژمن | داعش |
جەنگەکان |
|
پێگە | پێگەی فەرمی |
سەرچاوەکان
533 بینین