دش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-12-23:34:00 - کۆدی بابەت: 7818
دش

ناوه‌ڕۆك

دش کێیە؟

دش، باجی، خوشکی شوو، شوخوشک یان خوشکی مێرد (بە ئینگلیزی: sister in law)، ناسناوی ئەندامێکی خێزانە لەدوای کردەی هاوسەرگیری دەبەخشرێت بە کەسێک. ئەو کەسە مێیە و دەبێتە خوشکی مێردی بووکی بنەماڵەکە.

پەیوەندی نێوان بووک و دش پەیوەندییەکی تاڕادەیەک دژیەکە و زۆرجار کێشە لەنێوانیان هەیە، هەرچەندە ئەمە بۆ هەمووی وەک یەک نییە بەڵام زۆرینەی بەوشێوەیە و بۆیە وشەی دش یان دژی بۆ بەکارهێنراوە واتە دژی بووکە.

شوێنی لەناو پەیوەندییەکاندا

س : مێ

ز : نێر

د : مێ (خوشکی ز)

بۆ نموونە (س) شوو بە (ز) بکات و (ز) خاوەنی خوشکێک بێت بەناوی (د)، ژنی (ز) دەبێتە براژنی (د) و (د)ـیش دەبێتە دشی ئەو.

مەرج نییە ئەم ناسناوە بە هەموو کچێک ببەخشرێت چونکە بەپێی خێزانەکان دەگۆڕێت و ڕەنگە کچێک نەبووبێتە خاوەنی برا، ئەوکاتە ناتوانێت ببێتە دش چونکە خاوەنی بووک نین.

لە زمانەکانی تردا

لە زمانی ئینگلیزیدا دش وشەی Sister in lawـی بۆ بەکاردەهێنرێت وەک زۆرێک لە پەیوەندییەکانی تر. لە زمانی کوردی هەریەک لە وشەکانی دش، شووخوشک، خوشکی مێرد، خوشکی پیاو، خوشکی هاوسەر و هاوژین بەکاردێت.

لە زمانی فارسیشدا پێی دەوترێت (خواهر شوهر).


سەرچاوەکان



627 بینین