شادمیهر عەقیلی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-03-08-23:32:00 - کۆدی بابەت: 7946
شادمیهر عەقیلی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شادمیهر عەقیلی (بە فارسی: شادمهر عقیلی) (بە ئینگلیزی: Shadmehr Aghili) لە ٢٧ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ لە شاری تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران لە خێزانێکی شەش کەسیدا لەدایک بووە، گۆرانیبێژێکی پۆپی ئێرانییە، لەگەڵ ئەوەشدا مۆسیقاژەن و ڕێکخەری مۆسیقا و ئاوازدانەر و بەرهەمهێنەر و نووسەری گۆرانی و پێشتریش نواندنکار بووە، کەلتووری مۆسیقای ئێرانی ژیاندەوە و وەرچەرخانی تێدا کرد، شامیهر لە تاران گەورەبووە و دواتر کۆچی کردووە بۆ کەنەدا و پاشان لە لۆس ئانجلس نیشتەجێ بووە.

ژیاننامە

ناوی باوکی شادمیهر (عەلقیلی) و ناوی دایکی (عاسیفە)یە، خاوەنی سێ برابووە بە ناوەکانی (حەمید) و (محەمەد تەقی) و (محەمەد عەلی)، هەروەها خوشکێکیش بە ناوی (پەروین)، ئەم سێ برایەی شادمیهر یەکێکیان لە خزمەتی سەربازی و یەکێکی تریان لە بومەلەرزەدا گیانی لەدەست داوە، هەروەها محەمەد تەقیش کۆچی دوایی کردووە، باوکی شادمیهر لەسەردەمی لاوی شادمیهردا کۆچی دوایی کردووە.
عەقیلی سەرەتا لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لە ژەنینی ئامێرە مۆسیقییەکانی وەک پیانۆ و کەمانچە و گیتارەوە دەستی پێکردووە، وەک منداڵێک کەوتووەتە ژێر کاریگەری هونەرمەندانی وەک سیاوەش شەمس و ئاندی، بۆ ماوەیەک لە کەناڵ و ڕادیۆی سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران کاری کردووە.
لەدوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی دیبلۆم کاتێک کە مۆسیقای پۆپ لە ئێران پشتگوێ خرابوو، عەقیلی چووە کۆلێجی مۆسیقای تەلەڤزیۆن، نزیکی ساڵی ١٩٩٥ یەکەمین مۆسیقای پۆپ لەدوای شۆڕشی ئێران لە تەلەڤزیۆنی سەرەکی ئێران پەخشکرا، سەرەتا عەقیلی کاری مۆسیقای گۆرانیبێژەکانی تر کردووە، تاکوو لە کۆتاییدا و لە ساڵی ١٩٩٧ یەکەمین ئەلبوومی بە ناوی (بەهاری من - بهار من) کە کۆکراوەی مۆسیقای (کەمانچە و گیتار و پیانۆ و کیبۆرد) بوو، دواتر یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بەناوی (ڕێبوار - مسافر) بڵاوبوویەوە، کە یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی دوای شۆڕشی ئێران.
لە ساڵی ٢٠٠٢ ئێرانی بەجێهێشت و بۆ تەواوکردنی کارە هونەرییەکانی و دوورکەوتنەوە لە سنووردارکردنی گۆرانییەکانی ڕووی لە وڵاتی کەنەدا کرد، لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و لە لۆس ئانجلس لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی (میا مێسا) و کچەکەیدا لەوێ نیشتەجێ بووە.

کارە هونەرییەکانی

ئەلبووم و فیلم

  • لە ساڵی ١٩٩٨ ئەلبوومی (دێهاتی - دهاتی)ـی بڵاوبوویەوە کە مۆسیقای ڕۆک و ڕۆڵی تێدابوو چەندین ڕیتمی بەناوبانگی لەخۆی گرتبوو، هەرچەند تاکوو ئەوکاتەش ڕێگە بە هیچ کام لە مۆسیقا و گۆرانییەکانی نەدرابوو لە میدیای وەک تەلەڤزیۆندا بڵاو ببێتەوە، ئەم ئەلبوومە لەلایەن وەزارەتی ئێرشادی ئێرانەوە ڕەخنەی لێگیراو و شادمیهر ناچارکرا چەندین جار دەستکاری بکات و دووبارە گۆرانییەکانی بڵێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پڕفرۆشترین ئەلبوومی مۆسیقای پۆپی ئێرانە لەدوای شۆڕشی ئێران.
  • لە ساڵی ٢٠٠١ شادمهیر زۆر بە سەختی کاریکرد تاکوو ئەلبوومی داهاتووی کە ناوی (ئادەم و حەوا - آدم و حوا) بوو ڕێگەپێدانی یاسایی وەربگرێت و لە میدیاکاندا بڵاو ببێتەوە، نەک ڕێگەپێدانی وەرنەگرت، بەڵکوو گۆرانی وتن و ژەنینی مۆسیقا و دەرکەوتن لە تەلەڤزیۆنیشی لێ قەدەغەکرا.
  • یەکەم دەرکەوتنی شادمیهر وەک نواندنکار لە فیلمی (باڵی فڕین - پر پرواز)دا لە ساڵی ٢٠٠٠ بوو، کە یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین فیلمەکانی ئێران لەو ساڵەدا، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠١ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (شەوە ڕووتەکە - شب برهنە)دا بینی.
  • پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ کە کۆچی بۆ کەنەدا کرد دوابەدوای ئەوە ئەلبوومی (بە لامەوە گرنگ نییە - خیالی نیست)ی بڵاو کردەوە، دواتر (دوور و پەشیمانی - دوری و پشیمانی) و (مرۆڤ فرۆش - آدم فروش)ـی بڵاوکردەوە.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەلبوومی بەناوبانگی (چارەنووس - تقدیر)ی بڵاوکردەوەک هەروەها لە ساڵی ٢٠١٢ ئەلبوومی (لایەندار - طرفدار)ی بڵاوبوویەوە.
  • لە ساڵی ٢٠١٦ ئەلبوومی (ئەزموونی بکە - تجربه کن) و لە ساڵی ٢٠١٨ ئەلبوومی (وێنە - تصویر)ی بڵاو کردەوە.

گۆرانی تاک

ناوی گۆرانی بە فارسی ناوی گۆرانی بە کوردی ماوە
تو بی نهایت شب لە ناکۆتایی شەودا ٠٦:١١ خولەک
قەفەز قفس ٠٦؛٠٠ خولەک
بۆن و شەونم عطر و شبنم ٠٥:٠٣ خولەک
شەوە ڕووتەکە شب برهنه ٠٢:٥١ خولەک
داداشی براکەم ٠٧:١٤ خولەک
ماندگار شێلگیر ٠٦:١٨ خولەک
غم تنهایی خەمی تەنهایی ٠٤:١١ خولەک
تورو اینجوری می‌خوام تۆم بەم شێوەیە دەوێت ٠٣:٧٠ خولەک
لحظه‌ی عاشقانه ساتی عاشقانە ٠٢:٢١ خولەک
دلشکسته دڵشکاو ٠٣:٤٣ خولەک
بازیچه یاریخواز ٠٣:٥٦ خولەک
حسرت حەسرەت ٠٣:٢٩ خولەک
شام غريبان ئێوارەی نامۆکان ٠٤:٥٨ خولەک
زمستون زستان ٠٤:٤١ خولەک
خانوم خانوما خانمی خانمان ٠٣:١١ خولەک
عادت خو ٠٤:١٣ خولەک
آزادی ئازادی ٠٣:٣٤ خولەک
آینده داهاتوو ٠٤:٢٧ خولەک
خیال خەیاڵ ٠٣:١٢ خولەک
حالم عوض مي‌شه حاڵم دەگۆڕێت ٠٥:١٨ خولەک
انتخاب هەڵبژاردن ٠٤:١٦ خولەک
رویای ما خەونی ئێمە ٠٣:٢٠ خولەک
یه دختر کچێک ٠٥:١٦ خولەک
رابطه پەیوەندی ٠٤:٥٧ خولەک
معروف ناسراو ٠٣:٥٤ خولەک
گمت کردم ونم کردوویت ٠٤:٠١ خولەک
حس خوبیه هەستێکی خۆشە ٠٤:٢٢ خولەک
فقط با تو عشقم تەنها لەگەڵ تۆ خۆشەویستم ٠٣:٥٣ خولەک
وارث میراتگر ٠٤:٥٩ خولەک
کوه کێو ٠٣:٥١ خولەک
وقتی که بد میشم کاتێک کە خراپ دەبم ٠٣:٢٤ خولەک
دور شدی دوور کەوتیتەوە ٠٣:١١ خولەک
می‌ترسم دەترسم ٠٣:٢٨ خولەک
خواب خوش خەوی خۆش ٠٣:٤٣ خولەک
برنده براوە ٠٢:٥٩ خولەک
بی احساس بێهەست ٠٣:١٢ خولەک
قاضی دادوەر ٠٣:٢٠ خولەک
بارون دلم خواست دڵم بارانی دەوێت ٠٣:٢٦ خولەک
عوض نمی‌شی ناگۆڕێیت ٠٣:٠٧ خولەک
یخ زدم بەستم ٠٣:٢٥ خولەک
جنگه دلم دڵم لە جەنگدایە ٠٣:٤٦ خولەک

 

 


سەرچاوەکان



745 بینین