دارلاستیک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-14-22:26:00 - کۆدی بابەت: 9021
دارلاستیک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دارلاستیک یان دارلاسیک (بە ئینگلیزی: slingshot، بە عەرەبی: المقلاع) بریتییە لە چەکێکی بچووکی شێوە "Y" کە بە دەست کاردەکات. خوارەوەی کەمێک درێژە و بە دوو سەری لاستیک ڕاست و چەپی گیراوە، لە ناوەڕاستی لاستیکەکان، شوێنێک هەیە بۆ دانانی ئەو شتەی دەیوەشێنیت. بە ڕاکێشانی لاستیکەکە هێزێکی کێشکردنی پێچەوانە دروست دەکەیت و ئەو شتەی دەتەوێت بیهاوێژیت بەرەو ئامانجەکە لەکاتی دەستبەردان لە لاستیکەکە بەپێی هێزەکەت دەردەچێت.

ئەم ئامێرە زۆرجار بۆ یاریکردن و ڕاو بەکاردێت. 

ناوبانگێکی باشی نییە و هەر منداڵێک بەدەستیەوە بێت دەبێتە جێی گومانی دەوروبەری کە بۆ کارێکی گێرەشێوێنی بەکاری دەهێنێت. زۆرینەی کات منداڵان بەهۆی دارلاستیک و فڕێدانی بەردەوە بوونەتە هۆی شکاندنی پەنجەرە و کەلوپەلی تایبەتی خەڵکی.

بواری جەنگ

ئەم چەکە بچووکە لە ماوەی شۆڕش و خۆپێشاندانەکاندا زۆرترین دەرکەوتنی هەیە، بەتایبەت لەو ڕاپەڕین و گردبوونەوانەی کە کۆمەڵێکی بێ چەک دژی کۆمەڵێکی چەکدار دەوەستنەوە، وەک خۆپێشاندانەکانی حەڤدەی شوبات و دواتری کوردستان، شۆڕشی یەنایەری میسڕ، خۆپێشاندان و گرژییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، جەنگی کوردانی باکوور و حکوومەتی تورکیا، هاوتا لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی جیهان بەرانبەر نەیارەکانیان.   

ژمارەی پێوانەیی

ژمارەی پێوانەیی جیهانی بۆ وزەبەخشترین لێدان بە دارلاستیکی دەستی ١٣٥ جوول (٩٩,٥٧ پێ-پاوند) بووە.


سەرچاوەکان



1219 بینین