ئەگەر بەردی گورچیلەت هەیە ئەم خۆراکانە بخۆ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-28-14:28:00 - کۆدی بابەت: 9586
ئەگەر بەردی گورچیلەت هەیە ئەم خۆراکانە بخۆ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەردی گورچیلە (بە عەرەبی: حصى الكلى، بە ئینگلیزی: Kidney stones)، بەردەکانی گورچیلە بریتیین لە کۆبوونەوەی ماددەی هەرس نەکراوی وەکوو کالسیۆم بەشێوەی کریستاڵ لەناو میزدا. پسپۆڕانی پزیشکی خۆراکی، باشترین خۆراکەکانیان ئاشکرا کردووە کە لەکاتی تووشبوون بە بەردی گورچیلەدا دەبێت بیخۆیت هەندێکی تر دەبێت دوور بکەویتەوە لێی.

هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە

هۆکاری دروستبوونی بەردی گورچیلە بریتییە لەنەخواردنەوەی ئاوی پێویست، وەرزشکردنی زۆر یان کەم و بەشێوەیەکی ناڕێک، خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر خوێ یان شەکریان تێدایە، خواردنی بڕێکی زۆر پڕۆتینی ئاژەڵ بەبێ ئەوەی سەوزەیەکی زۆر بخورێت.

باشترین خۆراکەکان

باشترین خۆراکەکان کە دەتوانیت بیخۆیت بۆ نەهێشتنی بەردی گورچیلە بریتین لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم لەگەڵ میوە، سەوزە، گوێز، تۆو، دانەوێڵە و گەنمەشامی. کەمی کالسیۆم لەوانەیە مەترسی نەخۆشی گورچیلە زیادبکات و هەر بۆیە هۆشداری دەدرێت لە کەم نەکردنەوەی کالسیۆم لە سیستمی خۆراکیدا، لە بەرامبەردا دەبێت بڕی سۆدیۆم کەم بکرێتەوە. بۆ دەستکەوتنی کالسۆم لە سیستمی خۆراکیدا، دەتوانیت سەوزە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان، شیری مانگا بخۆیت.


سەرچاوەکان



541 بینین