چۆن منداڵان فێری وێنەکێشان دەبن؟

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2022-08-26-21:09:00 - کۆدی بابەت: 10020
چۆن منداڵان فێری وێنەکێشان دەبن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن منداڵان فێری وێنەکێشان دەبن (بە ئینگلیزی: How do  children learn to draw، بە عەرەبی: كيف يتعلم الأطفال الرسمهونەری وێنەکێشان بۆ منداڵان زۆر گرنگە ڕێگەیەکە تاکوو لە هەست و بیرۆکەکانیان تێبگەن. منداڵەکان دەتوانن زۆر شت لە وێنەکێشان فێر ببن، کاتێک منداڵەکان وێنە دەکێشن دەربارەی ئەو جیهانەی تێیدا دەژین (ڕەنگەکان، شێوەکان و قەبارەی شتەکان) فێر دەبن، کاتێک ڕەنگەکان بەکاردەهێنن پلان دادەڕێژن و شتی نوێ تاقی دەکەنەوە و فێر دەبن کێشەکان چارەسەر بکەن، لە کاتی تێکەڵکردنی ڕەنگەکاندا تێدەگەن شتێک دەتوانێت گۆڕانکاری لە شتێکی تردا دروست بکات. هونەری وێنەکێشان ڕێگە بە منداڵەکان دەدات هەڵبژاردن بکەن.

چەند ڕێگایەک تا منداڵان فێری وێنەکێشان ببن

دابینکردنی پێداویستییەکانی وێنەکێشان

منداڵان ناتوانن  دەست بە وێنەکێشان بکەن تاکوو پێداویستییەکانی وێنەکێشانیان بۆ دابین نەکرێت، بۆ نموونە ناتوانن وێنەکانیان ڕەنگ بکەن ئەگەر پێنووسی ڕەنگاوڕەنگیان نەبێت.

بۆ سەرەتای دەستپێکردن قەڵەمە ڕەنگاوڕەنگەکان، قەڵەمە ئاسایییەکان، بۆیەی ئاوی، بۆیەی زەیتی و کاغەزی وێنەکێشان پێویستە. کەلوپەلەکانی وێنەکێشان لە سندووقێکدا لە نزیک ئەو شوێنە بهێڵەرەوە کە منداڵەکەت زیاتر یاری لێ دەکات، بەم جۆرەش هەر کاتێک ئارەزووی کرد دەتوانێت وێنە بکێشێت. ڕێگەی بدە کەلوپەلەکانی وێنەکێشان بەکاربهێنێت وا بیرمەکەرەوە ئەگەر وێنە بکێشێت ماڵەکە پیس دەکات.

ناوەندە تێکەڵەکان

ناوەندە تێکەڵەکان بریتین لە:

  • کاغەزە کۆنەکان
  • ڕۆژنامە
  • قۆپچە
  • دەزوو

بۆ لکاندنی ئەم ناوەندە تێکەڵانە بەیەکەوە پێویستت بە کەتیرە دەبێت، ناوەندە تێکەڵەکان جۆرێکی هونەرە و بە لکاندن یان تێکەڵکردنی کۆمەڵێک شت پێکەوە تابلۆیەکی جوان دروست دەبێت. هانی منداڵەکەت بدە لە وێنەکانیدا میدیا تێکەڵەکان بەکاربهێنێت.

دروستکردنەوەی شاکارەکان

دروستکردنەوەی شاکارەکان باشترین ڕێگایە تاکوو منداڵان لە هونەری وێنەکێشان بەرەو پێش بچن. شاکارە کۆنەکان بە منداڵەکەت بناسێنە منداڵەکان هەوڵدەدەن شاکارەکان دروست بکەنەوە ئەمەش بۆ بەرەوپێشچوونی منداڵەکان هەنگاوێکی زۆر باش دەبێت.

هەڵبژاردنی شێوازێکی وێنەکێشان

گرنگە دوای ئەوەی منداڵەکان لە قۆناغە سەرەتایییەکانی وێنەکێشان دەردەچن، شێوازێکی تایبەتی وێنەکێشان بۆ خۆیان دیاری بکەن زیاتر دەربارەی ئەو شێوازەی هەڵی دەبژێرن بخوێننەوه. منداڵەکان دەتوانن وێنە و کارت بۆ خێزان و هاوڕێکانیان دروست بکەن.

خۆت بەدوور بگرە لە بوون بە ڕەخنەگری هونەری

لە جیاتی ڕەخنەگرتن لە وێنەکانی منداڵەکەت بۆی ڕوون بکەرەوە چۆن وێنە بکێشێت، یارمەتی بدە هەڵەکانی چاک بکات و زیاتر بەرەو پێش بچێت.

لەگەڵ منداڵەکەت دەربارەی وێنەکانی گفتوگۆ بکە

لەم تەمەندا هەموو وێنەیەک کە منداڵەکان دەیکێشن چیرۆکێکی هەیە، لە جیاتی ئەوەی بپرسیت ئەوە چییە؟ پرسیار لە منداڵەکەت بکە لە وێنەکەتدا چی ڕوودەدات؟

پلانی گەشتکردن بۆ مۆزەخانەی هونەری

لەگەڵ منداڵەکانت سەردانی مۆزەخانەی هونەری یان پێشانگاکان بکەن، بەشداری چالاکی هونەری بکەن.

چوونە دەرەوە بۆ وێنەکێشان

منداڵەکەت بۆ وێنەکێشان ببە دەرەوە، تەختە بچووکەکانی وێنەکێشان ڕێک بخە و ڕێگە بدە منداڵەکەت هەست بکات وێنەکێشێکی بەناوبانگە.

فێرکردنی چۆنیەتی وێنەکێشانی کتێب

فێربوونی منداڵەکان کە چۆن وێنەی کتێب بکێشن هانیان دەدات شێوەکان لە ناو شتە جیاوازەکاندا ببینن، ئەمە یارمەتی منداڵەکان دەدات بتوانن شێوەی پڵنگ، خەڵک و فڕۆکەکان دروست بکەن.

کارە هونەرییەکانی ڕاست مەکەرەوە

منداڵان لەم تەمەنە ئارەزوو دەکەن پشت بە خۆیان ببەستن ڕێگەی ڕاستی وێنەکێشان نیشانی منداڵەکەت بدە ئەگەر داوای یارمەتی کرد یارمەتی بدە، ئەگەر نا منداڵان پێیان خۆش نییە لە هەموو هەنگاوێک پێیان بوترێت بەو شێوازە وێنەکە بکێشە و وێنەی ئەو شتە بکێشە.

ئارام بە

ڕەنگە منداڵەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ تەنیا بە یەک شێواز وێنە بکێشێت یان کاتێکی زۆر کەم خەریکی وێنەکێشان بێت، ڕەنگە منداڵەکان هەشت بۆ دە خولەک خەریکی وێنەکێشان بن، بەڵام هەرزەکاران دەتوانن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر وێنەیەک بمێننەوە، ماوەی وێنەکێشان و شێوازی وێنەکێشانی منداڵەکان بەپێی تەمەن دەگۆڕێت.


سەرچاوەکان



779 بینین