سەکینە جانسز

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-28-23:15:00 - کۆدی بابەت: 10053
سەکینە جانسز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەکینە جانسز (بە ئینگلیزی: Sakina Jansiz)، یەکێکە لە دامەزرێنەرە هەرە ناودارەکانی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوخەباتی نزیکی عەبدوڵا ئۆجەلانە، لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری دێرسیمی باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی هاتۆتە دونیاوە، لە سەرەتای حەفتاکانەوە دەستی بە چالاکی سیاسی کردووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە دیداری دامەزراندنی پارتی کریکاراندا لە جێی ئامەد سەکینە بە ناوی نهێنی سارە‌ نوێنەری هەرێمی خارپێت بوو و لە کۆی ٢٢ ئەندام یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو، لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکراوە و لە پاش شۆڕشی ١٩٨٠ لە زیندانی ناوداری ئامەددا گیراوە، لەوێ ئەشکەنجە درا بەڵام دوای ڕزگاربوون لە زیندان دووبارە دەستی کردەوە بە چالاکییەکانی پێشووی، پاش دەرچوونی لە زیندان لە ساڵی ١٩٩١ لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان پەیوەندی بە حیزبەوە کرد و دواتر چووە چیاکانی خواکورکی برادۆست لە باشووری کوردستان، لە ساڵانی دواتر چووە بۆ ئەورووپا و لە ساڵی ١٩٩٨ مافی پەنابەری سیاسی لە فەڕەنسا وەرگرت و بوو نوێنەری حیزب لە ئەورووپا.

ناو سەکینە جانسز
ساڵی لەدایکبوون ١٩٥٨
شوێنی لەدایکبوون دەرسیم، باکووری کوردستان
شوێنی نیشتەجێ بوون تورکیا
پیشە چالاکوان
مردن ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣
هۆکاری مردنی تیرۆر

ناوبانگی

سەکینە یەکێک بوو لە ئەندامە چالاکەکانی بزووتنەوەی کوردی، لە ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس لەگەڵ دوو لە ئەندامانی هاوخەباتی خۆی لەیلا سۆیلەمەز و فیدان دۆغان تیرۆر کران. عەبدوڵا ئۆجەلان پاش تیرۆرکردنی سەکینە لە ئیمرالیەوە و لە گەرمەی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغاندا، ڕایگەیاند کەوا بە کوشتنی سەکینە و هەڤاڵانی ڕەشەکوژیی دەرسیم دووبارە کرایەوە، تیرۆرکردنی سەکینە لەناو کوردەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوادا رەنگدانەوەی هەبوو.


سەرچاوەکان



249 بینین