چۆنیەتی چاندنی داری هەرمێ

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2022-08-31-23:40:00 - کۆدی بابەت: 10099
چۆنیەتی چاندنی داری هەرمێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی داری هەرمێ (بە ئینگلیزی: Planting pear tree، بە عەرەبی: زراعة شجرة الاجاص)، چاندنی داری هەرمێ و گەشەپێدانی ئاسانترە لە داری سێو، کە کەمتر تووشی نەخۆشی و مێرووەکان دەبێت و جێگەیەکی کەمتر داگیردەکات، وەرزی گوڵگرتنی دەکەوێتە هاوین و پاییزەوە، کاتی پێگەیشتنی میوەکەشی بەجۆرێکە کە ڕەنگی کەمێک زەردە و هەندێک بەشی بە سەوزی بمێنێتەوە، واتە هێشتا هەرمێکە ڕەق بێت و لە ماڵدا دابنرێت هەتاکوو کاتی خواردنی، جگە لە ئەوەی کە هەرمێ وەک میوە دەخورێت هەندێکیشیان بۆ دروستکردنی خۆراک بەکاردێت، جگە لە ئەمانەش داری هەرمێ توشی نەخۆشی جیاوازی مێروو و میکرۆب دەبێتەوە و باشترە کە بە جوانی چاودێری بکرێت.

هەنگاوەکانی چاندن

  • هەڵبژاردنی جێگەیەکی گونجاو.
  • هەڵکۆڵینی چاڵێک کە چەند سانتیمەترێک لە درێژی و پانی ڕەگەکە گەورەتربێت.
  • پاشان چاندنی نەمامەکە لە ناوەڕاستی چاڵەکەدا.
  • بڵاوکردنەوەی ڕەگەکان بەبێ ئەوەی بەسەر یەکتریدا بچەمێنەوە.
  • زیادکردنی ئاو بۆ بنجی دارەکە بۆ ئەوەی ڕەگەکەی جێگیرببێت، هەروەها ئاودانی لەماوەی وەرزە وشکەکاندا.
  • لە کۆتاییدا نابێت ماددەی خۆراکی بۆ خاکەکەی زیادبکرێت.

شێوازی گرنگیپێدان

بۆ گەشەکردنی گونجاو ڕۆژانە پێویستی بە خۆری تەواو هەیە، هەروەها زۆرینەی جۆرەکانی هەرمێ خۆیان ناپەڕێنن، بەڵکوو پێویستیان بە دارێکی هەرمێی ترە هەتاکوو بەرهەمێکی باشیان هەبێت، بەڵام بۆ خونچەکردن و بەرگرتن چەندین ساڵی گەشەکردنی پێویستە، خاکەکەی بەپیت بێت و ئاو بەباشی تێپەڕبکات هەروەها هەواگۆڕکێی گونجاوی هەبێت.

جگە لە ئەمانەش لە سەرەتای ساڵی نوێدا پێویستی بە کەمێک ماددەی خۆراکی و بەپیتکردن هەیە، هەروەها کاتێک لە هاویندا ڕەنگی گەڵاکانی دەگۆڕێت بۆ سەوزی کاڵ یان زەرد پێویستی بە زیادکردنی دووبارە هەیە، بەلام نابێت ماددەی زۆریشی بۆ زیادبکرێت چونکە ئەگەری زیانپێگەیاندنی زیاد دەکات.  


سەرچاوەکان



284 بینین