لیڤینگستۆن

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-09-17-22:02:00 - کۆدی بابەت: 10289
لیڤینگستۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لیڤینگستۆن (بە ئینگلیزی: Livingston، بە عەرەبی: ليفينغستون)، گەورەترین شارۆچکەیە لە وێست لۆسیان، سکۆتلەندا. لە ساڵی ١٩٦٢ دامەزراوە و ناوەکەی لە ناوی گوندێکەوە وەرگیراوە. ئەم شارۆچکە نزیکەی ٢٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ئەدینبۆرگ و ٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی گلاسگۆوە دوورە. لیڤینگستۆن سێیەم گەورەترین شارۆچکەی سکۆتلەندایە.

لەڕووی دیمۆگرافییەوە

دانیشتووان

ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە سکۆتلەندییە لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا ٥٦٫٨٤٠ کەس بوو، ژمارەی مێینەکان زیاترە بە بەراورد بە ژمارەی نێرەکان، ژمارەی مێیەکان ٢٩٫١١٤ و ژمارەی نێرەکان ٢٧٫٩١٦ کەسە. هەروەها گەورەترین گرووپی تەمەن ١٦ بۆ ٦٤ ساڵییە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕەگەز و پێکهاتە نەتەوەییەکانی شارۆچکەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

بەریتانییەکان ٥٣٫٤٥٩ کەس
بەریتانی و نەتەوەکانی تر ١٣٦ کەس
نەتەوەکانی تر ٢٫٧٢٨ کەس
سپی پێست ٥٤٫٣٨ کەس
ئاسیایی ١٫٧١١ کەس
ڕەگەزی تێکەڵ ٢١٦ کەس
نەتەوەکانی تر ٣٥٨ کەس

زمان

ئینگلیزی ٤٩٫٩٠٦
گەلیک ٤٥
سکۆتلەندی ٣٨٢
زمانی ئاماژەی بەریتانی ١٦١
پۆڵەندی ١٫٢٣٨
زمانەکانی تر ٢٫٣٨٧

شوێنی لەدایکبوون

بەپێی هەمان سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ شوێنی لەدایکبوونی دانیشتووانی شارۆچکەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

سکۆتلەندا ٤٧٫١٧٣ کەس
شوێنەکانی تری شانشینی یەکگرتوو ٤٫٧٩٥ کەس
یەکێتی ئەورووپا ٢٫٣٦٠ کەس
وڵاتەکانی تر ١٫٩٩٥ کەس

ئایین

کڵێسای سکۆتلەندا، ئەندامی کڵێسای پرێزبیتێری ١٥٫٠٠٨ کەس
کاسۆلیکی ڕۆمانی ٨٫٨١٨ کەس
ئایینه مەسیحییەکانی تر ٢٫٨١٥ کەس
ئیسلام ٩٧٢ کەس
ئایینەکانی تر ٥٨٨ کەس
بێ ئایینەکان ٢٤٫٧٧٨ کەس

كەشوهەوا

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن و گیگەر، کەشوهەوای شارۆچکەی لیڤینگستۆن ئۆقیانوسییە، بەگشتی کەشی شارۆچکەکە گەرم و مامناوەندە. هەروەها بەشێوەیەکی بەرچاو باران دەبارێت، تەنانەت لە وشکترین مانگی ساڵیشدا باران دەبارێت. تێکڕای پلەی گەرمی ساڵانە ٧٫٩ پلەی سەدییە، ساڵانە نزیکەی ٩٣٢ مللیمەتر باران دەبارێت و بەگشتی نزیکەی ١٫٨٥١ کاتژمێر تیشکی خۆر بەسەر شارۆچکەکەوە دەدرەوشێتەوە.

لیڤینگستۆن لە نیوەگۆی باکوورە و هاوینی ئەم شارۆچکە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات و لە مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت. مانگەکانی وەرزی هاوین بریتین لە: حوزەیران، تەممووز، ئاب و ئەیلوول. هەروەها ڕێژەی شێ لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترینە ٨٧٫٨٥٪ـە، لە کاتێکدا ڕێژەی شێ لە مانگی ئایاردا نزمترینە ٧٦٫٥٦٪ـە.

مانگی كانوونی دووەم باراناویترین مانگی ساڵە و ڕێژەی دابارین بەرزترینە، ١٤٫٩٧ ڕۆژ باران دەبارێت، لە کاتێکدا مانگی ئەیلوول وشکترین مانگی ساڵە و ١٢٫٢٧ ڕۆژ باران دەبارێت. هەروەها، مانگی تەممووز گەرمترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی ١٤ پلەی سەدییە، مانگی کانوونی دووەم ساردترین مانگی ساڵە و تێکڕای پلەی گەرمی شارۆچکەکە نزیکەی ٢٫٩ پلەی سەدییە.

هەندێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشە گەشتیارییەکانی شارۆچکە

١. کێڵگە و کارگەی لیڤینگستۆن

٢. کەناڵی یونیەن

٣. گوندی لیڤینگستۆن

٤. پارکی ئێلیبێرن

٥. یاریگەی تەختەسواری لیڤینگستۆن


سەرچاوەکان



216 بینین