ئایا خواردنی ماسی و ماستاو پێکەوە تووشی بەڵەکیت دەکات؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-09-24-22:33:00 - کۆدی بابەت: 10361
ئایا خواردنی ماسی و ماستاو پێکەوە تووشی بەڵەکیت دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایا خواردنی ماسی و ماستاو پێکەوە تووشی بەڵەکیمان دەکات (بە ئینگلیزی: Does eating fish and yogurt together make us vitiligo)، (بە عەرەبی: هل أكل السمك واللبن سويًا يجعلنا البهاق) بابەتێکە کە زۆرترین ڕای جیاوازی لەسەر هەیە، زۆرینەی خەڵکی پێیان وایە خواردنی ئەم دووانە پێکەوە و لە یەک کاتدا دووچاری بەڵەکیی پێستمان دەکاتەوە.
بۆیە هەر لە کۆنەوە خەڵک دوورکەوتوەتەوە لەوەی ئەم دووانە پێکەوە بخوات.

بنەمای زانستی بۆ ئەم بۆچوونە

ئەوەی کە خواردنی ماست و ماسی تووشی بەڵەکیمان بکات، هیچ بنەمایەکی زانستی نییە. بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان لە ئەنجامی کارلێکی پرۆتینەکانی ماسی و ماست ڕەنگە بەشێکی کەم لە مرۆڤ تووشی هەستیاری پێست بکات، بەڵام بە ماوەیەکی کەم و کاریگەرییەکی ئه‌وتۆی نابێت.
ئەم هەستیارییە هیچ پەیوەندییەکی بە کارلێکی ئەو دوو ماددەیەوە نییە، بەڵکوو دەکرێت کەسێک خۆی هەستیاری بە ماست یاخود ماسی هەبێت و بۆ ماوەیەکی کەم تووشی خوران و هەستیاری ببێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک تووشی بەڵەکی نابێت و هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.

سوودەکانی خواردنی ماسی و ماستا و پێکەوە

ماست دەوڵەمەندە بە ماددەی کالسیۆم کە گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ بەتایبەتی بۆ ئێسک و ددانەکان. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی باش لە پڕۆتینەکانی تێدایە، ماسولکەی لەشیش بەهێز دەکات، هەروەها ئەو بەکتریا بەسوودەی کە لە ناو ماست بوونی هەیە یارمەتی هەرسکردنی خۆراک دەدات.
کاتێکیش ماست لەگەڵ ماسی دەخورێت بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکە بۆ دەستکەوتنی کانزاکانی کالیسیۆم و فۆسفۆر و یۆد. سوودەکانی بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان دوو هێندە دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەی (ئۆمێگا سێ) کە لەناو ماسی بوونی هەیە توانای لەناوبردنی چەوری زیانبەخشی دەبێت، هەربۆیە ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن کێشی لەشیان کەمبکەنەوە یان خۆراکێکی تەندروست بخۆن دەتوانن سوود لە خواردنی ماسی و ماست بەیەکەوە وەربگرن.


سەرچاوەکان



724 بینین