برەودان بەسەربەخۆیی منداڵ

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-08-29-15:31:00 - کۆدی بابەت: 11144
برەودان بەسەربەخۆیی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

برەودان بەسەربەخۆیی منداڵ (بە ئینگلیزی: Self-promotion of children، بە عەرەبی: الترويج الذاتي للأطفال)، کاتێک منداڵەکەت بە تواناتر دەبێت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی خۆی، دەتوانیت هەندێک توانای یارمەتیدانی خوودی پێشکەش بکەیت تا ڕاهێنانیان لەسەر بکات. 

سەربەخۆیی منداڵەکەت لە چەند خاڵێکدا

جل پۆشین 

جل و بەرگی منداڵەکەت بەڕیز لەسەر جێگاکەی ڕابخە، بۆ ئەوەی بزانێت کام پارچەیە یەکەم جار لەبەر بکات، جلەکانی ژێرەوەی یەکەمجار و دواتر جلەکانی دیکەی، فێری بکە کە لۆگۆی جلەکە دەبێت لە پشتەوە بێت، دڵنیاببەوە لەوەی کە ئەو جلانەی بۆی دادەنێیت ئاسان بن بۆ لەبەرکردن و داکەندن. 

خواردن 

خواردنەکانی منداڵەکەت بەش بەش بکە بۆ قەبارەی پاروو، بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ خواردن، کەوچکێکی بچوکی تایبەت بە منداڵانی بدەرێ کە بە ئاسانی بۆی بگیرێت، بۆ ئەوەی خۆی بتوانێت بەکاریان بهێنێت، کوپەکەی بۆ نیوە یان کەمتر بکە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی لە دەستی نەڕژێت، کلێنسی پێ بدە بۆ ئەوەی دەم وچاوی خۆی پێ بسڕێت، جار جارە بە بیری بێتەوە تا بەکاری بێنێت. 

پاکوخاوێنی 

یارمەتی منداڵەکەت بدە فێر ببێت چۆن ددانەکانی بشوات، لەگەڵ دەم و چاوی، لەشی خۆی پاک بکاتەوە و قژی دابهێنێت، هەست بە گەورەبوونی زیاتر و کۆنتڕۆڵێکی زیاتر بەسەر ژیانی خۆیدا دەکات، کە ئەمەش بڕوا بە خۆبوونی بەهێزتر دەکات. 

پاککردنەوە 

منداڵەکەت فێربکە دوای خۆی شوێنەکە پاک بکاتەوە و قاپی نانخواردن بباتە سەر سنگی قاپ شتنەکە، جلە پیسەکانی بخاتە ناو سەبەتەی  جلە پیسەکانەوە و بووکەڵەکانیشی بکاتەوە شوێنی خۆیان کاتێک تەواو بوو لە یاریکردن پێیان، ئەگەر نەیویست لە دوای خۆی پاکی بکاتەوە یان ئەرکەکە بۆی قورس بوو، پێکەوە کار بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەرکەکە و چێژ وەرگرتنیشە لەهەمان کاتدا. 


سەرچاوەکان



247 بینین