کاریگەری تیۆری سۆراندایک لە بواری پەروەردە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-04-17:18:00 - کۆدی بابەت: 11203
کاریگەری تیۆری سۆراندایک لە بواری پەروەردە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری تیۆری سۆراندایک لە بواری پەروەردە (بە ئینگلیزی: Sorandayk's theory impact on education, بە عەرەبی: تأثير النضرية سوراندايك على تعليم)، سۆراندایک بە ڕابەری سایکۆلۆژیای پەروەردەی دادەنرێت و یەکەم دەروونزانی ڕەفتارییە، لەبەر ئەوەی لەو بڕوایادایە کە ڕەفتار لە ئەنجامی وروژێنەر و وروژاندنی هەستەوەرەکان و گەیاندنی کاریگەری و شوێنەواری ئەو وروژێنەرانە لە ڕێگەی دەمارەخانەکانەوە بۆ مێشک دواتر مێشک فەرمان بۆ ئەندامەکانی لەش دەردەکات. سۆراندایک گرنگییەکی زۆری بە سایکۆلۆژیای فێربوون دەدا  و لە هەوڵی زانینی ئەو هۆکارانەدا بوو کاریگەرییان لەسەر فێربوون هەیە، سۆراندایک لەو بڕوایەدا بوو کە گرنگی پراکتیزەکردنی سایکۆلۆژیا لە بواری پەروەردەدا وەک پراکتیزەکردنی زانستی ڕووەک و کیمیا وایە لە بواری کشتوکاڵدا و زیاتریش گرنگترە لە ڕۆڵی فسیۆلۆژیا و نەخۆشی زانی لە بواری پزیشکیدا. واتا ئەگەر کەسێک هیچ شارەزاییەکی زانستیشی لە بواری کشتوکاڵدا نەبێت ئەوا دەتوانێت بەکاری ڕواندن و کشتوکاڵ هەستێت، بەڵام ئەگەر شارەزایی و زانیاریشی دەربارەی سایکۆلۆژیا نەبێت، ئەوا دەتوانێت بەکاری فێرکردن و فێربوون هەستێت، بەڵام ئەگەر شارەزایی و زانیاری پێویستی دەربارەی سایکۆلۆژیا و تیۆرەکانی فێربوون هەبێت، ئەوا زیاتر سەرکەوتوو دەبێت و هەڵەی کەمتر دەکات. 

کاریگەری و گرنگی سۆراندایک

١- لە توانادا هەیە خوێندکار لە ڕێگەی هەوڵدان و هەڵەکردنەوە فێر ببێت، کە خۆی بەردەوام لە حاڵەتی کارکردندایە و کەمتر پشت بە کەسانی تر دەبەستێت لەبەر ئەوە ئەرکی سەرەکی مامۆستایە کە لە ناو پۆل و قوتابخانەدا ژینگەی گونجاو  و سەرنج ڕاکێش بۆ فێرخوازان دابین بکات تا لە ڕێگەیەوە حەزوو و ئارەزوو پاڵنەرەکانی بهێنێتە دی و بەردەوام لە حاڵەتی چالاکی و ڕاهێناندا بێت واتا فێربوون لە ڕێگەی کارکردن نەک تەنها گوێگرتن. 
٢- پێویستە سوود کە چالاکییە دەرەکییەکانی وەک: گەشت و گوزار و سەردانی شوێنی گشتی و زانستییەکان و بینینی کار و پیشە و چالاکییە جۆرا و جۆرەکان لە ژیانی ڕاستەقینەدا وەربگیرێت. 
٣- پێدانی سەربەستی و ئازادی بە فێرخواز بۆ ئەوەی چالاک و کاریگەر بێت نەک دانانی لەسەر کورسییەکی ڕەق، چونکە کاتێک سەربەستی بە بوونەوەر دەدرێت ئەوا زیاتر جووڵە و کار دەکات و فێر دەبێت. 
٤- کاتێک سۆراندایک ئاژەڵەکانی ڕووبەڕووی گرفت و کێشەی ئاسان دەکردەوە ئەوا بە دوای باشترین چارەسەردا دەگەڕان وەک لە ئەوەی کە ڕووبەڕووی گرفت و کێشەی زەحمەت و ئاڵۆزدەبوونەوە. 
٥- سۆراندایک لەو بڕوایەدا بوو کە پاڵنەر گرنگی خۆی لە خوێندندا هەیە، لەبەر ئەوە داوای دەکرد کە دەبێت گرنگی بە پاڵنەری فێرخواز بدرێت و لە کاتی پڕۆسەی فێربووندا لەبەرچاو بگیرێت. 
٦- پاداشتکردن و هاندانی وەڵامدانەوە و کار و چالاکییە سەرکەوتوو ڕاستەکان زۆر پێویستە و دەبن بە بنەما و سەرچاوە بۆ دووبارەبوونەوەیان و چەسپاندنیان. 
٧.دەبێت بابەت و پڕۆگرامەکانی خوێندن بە جۆرێک دابڕێژرێت کە واتای هەبێت و فێرخواز لێیان تێبگات. 
٨- دووبارەکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری و شارەزاییەکان و ڕاهێنان لەسەر جێبەجێ کردنیان و پشت گوێ نەخستنیان گرنگی خۆیان لە پڕۆسەی فێرکردندا هەیە و دەبێت مامۆستا گرنگی خۆیان پێبدات. 
٩- بە پێی تیۆرەکەی سۆراندایک بەش، پێش کۆ دێت، واتا دەبێت فێرخواز فێری بەش و پارچە پارچەکان بکرێی دواتر کۆ و شتە گشتییەکان فێر ببێت. 
١٠- تیۆرەکەی سۆراندایک زیاتر بۆ فێربوونی کارامەیی و جووڵە و زمان و خوێندنەوە و ڕەفتار و هەڵسوکەوتی نانخواردن و پاک و خاوێنی و چالاکی نوسین و سوار بوونی پاسکیل و چاپ کردن گونجاوە، واتا نابێت وا تێبگەین ئەم تیۆرە هەموو جۆرەکانی فێربوون و چالاکییەکان لێک دەداتەوە، بەڵکو هەر تیۆرە و خاڵی بەهێز و لاواز و بواری تایبەت بە خۆی هەیە. 


سەرچاوەکان



621 بینین