ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-17-01:03:00 - کۆدی بابەت: 11305
ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشە (بە ئینگلیزی: Methods of solve problem، بە عەرەبی: طرق حل مشكلة)، ئەم ڕێگایە دەدرێتە پاڵ پەروەردەکاری ئەمریکی جۆن دیوی، وای دەبینێت کە مرۆڤ بەگرتنە بەری ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان باشتر فێر دەبێت، چونکە تاک لە ژیانیدا دووچاری چەندین کێشە دەبێتەوە، بۆیە لێکۆڵینەوە و گەڕان بە دوای چارەسەرکردنی کێشەکان لە قوتابخانە وا لە قوتابیەکە دەکات باشتر لە ئاستەنگی و هەڵوێستەکانی ژیانی تێبگات، هەر بۆیە ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان بە یەکێک لە ڕێگا شیاوەکان دادەنرێت لە وتنەوەی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان. 

ڕەگەزەکانی پێکهاتنی چارەسەرکردنی کێشەکان

١- هەستکردن بە بوونی کێشە و دیاریکردنی کێشەکە. 
٢- دانانی گریمانە. 
٣- کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر کێشەکە و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی گریمانەکان. 
٤- گەیشتن بە دەرئەنجام و یاسا گشتییەکان. 
ئەو بنەمایانەی کە پێویستە ڕەچاو بکرێت:

  • قوتابی هەست بە بایەخ و گرنگی و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکە بکات. 
  • کێشەکە لە ڕووی ناوەڕۆک و لایەنەکانیەوە پێویستی بە چارەسەر هەبێت. 
  • مامۆستا نابێت چارەسەرکردنی کێشەکان پسەپێنێت بەسەر قوتابیەکاندا، چونکە لە میتۆدی ئەم ڕێگایە لادەدات. 

سوودەکانی ئەم ڕێگایە

١- گرتنەبەری ئەم ڕێگایە گەشە بە بیرکردنەوەی زانستی و لێهاتووییەکانی لای فێرخواز دەدات. 
٢- گرتنەبەری ئەم ڕێگایە شێوازێکە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ژیان و کێشەکانی. 
٣- لەم ڕێگایەدا ئامانج لەبەرکردن و وتنەوەی تەنها زانیاری نییە، بەڵکو ئامانج تێگەیشتنی قوتابیە و بەشداریکردنیەتی لە پڕۆسەی پەروەردە و فێربوون. 
٤- خوێندکار شارەزایی لە کتێبخانە وەردەگرێت، لە ڕووی دەستخستنی کتێبی پەیوەندیدار بە کێشەکە و لێکۆڵینەوە و چۆنیەتی کورتکردنەوەی ئەو زانیارییانە و ڕێکخستنیان. 

ڕەخنەکانی ئەم ڕێگایە

١- ئەستەمی لە جێبەجێکردنی. 
٢- کەمی زانیاری و خوێندنی بابەت لای فێرخوازە لە کاتی گرتنەبەری ئەم ڕێگایە. 
٣- هەندێک جار مامۆستا لە دیاریکردنی کێشە و گونجاندنی لەگەڵ ئاست و پێگەیشتنی فێرخوازاندا سەرکەوتوو نابێت. 
٤- مامۆستای ڕاهێنراو و شارەزایی پێویستە و توانا و پێداویستی خۆی پێویست دەبێت. 
٥- تێگەیشتنی ورد و هەمەلایەنەی خوێندکار لاواز دەکات، چونکە تەنها گرنگی بەو لایەن و ڕاستیانە دەدات کە پەیوەندی بە کێشەکەوە هەیە. لە کاتێکدا سەرکەوتوو دەبێت کە شێوازی پڕۆگرامی خوێندن بەم میتۆدە ڕێکخرابێت. 


سەرچاوەکان



615 بینین