چارەسەرکردنی خورانی چاو لە ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-09-19-21:54:00 - کۆدی بابەت: 11337
چارەسەرکردنی خورانی چاو لە ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەرکردنی خورانی چاو لە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Treatment of eye itching at home، بە عەرەبی: علاج تهيج العين في المنزل) زۆربەی حاڵەتەکانی خورانی چاوەکان زۆر درێژە ناکێشن و تەنانەت لەوانەیە بەبێ چارەسەر تێپەڕن و نەمێنن. دەکرێت چارەسەری ماڵەوە تاقی بکرێتەوە بۆ ڕاگرتنی خورانی چاوەکان، بەڵام لەوانەیە ئەمە پێویستی بە ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک هەبێت کاتێک خورانی چاوەکان درێژە ئەکێشێت و بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو ڕێگایانەی بەرامبەر خورانی چاوەکان دەیگریتە بەر بێ زیانن.
خورانی چاوەکان لەوانەیە بێزارکەر بێت و کەسەکە بکەنە دۆخێکی ناخۆشەوە. خۆشبەختانە، خورانی چاو بە دەگمەن نیگەرانی تەندروستی دروستدەکات و بە ئاسانی نابێتە هۆی زیانگەیاندن بە چاوەکان.

هۆکارەکانی خورانی چاو

ئەو هۆکارانەی کە ئەگەر ببنە هۆی خورانی چاوەکان دەتوانرێت لەماڵەوە چارەسەربکرێت بریتین لە:

لەم حاڵەتانەدا، زۆربەی کات خورانی چاوەکان زۆر سەلامەتن و لە ماڵەوە چارەسەر دەکرێن. جگە لەم هۆکارانەش بێگومان چەندین هۆکاری تر هەن کە دەبنە هۆی خورانی چاوەکان وەک هەوکردنە بەکتریی و ڤایرۆسییەکان، بەڵام ناتوانرێت ئەمانە لەماڵەوە چارەسەربکرێن.

چارەسەرەکانی ماڵەوە

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی باوەڕپێکراون کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ چارەسەرکردنی خورانی چاو.

هەمیشە دڵنیابە لەوەی کە سەردانی پزیشک دەکەیت ئەگەر نیشانەکان ئەوەندە هەستیار بوون کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەت دروستکرد.

دڵۆپی چاو (قەترە)

بەکارهێنانی قەترەی گونجاوی هەستیاری دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و نەهێشتنی خورانی چاوەکان. قەترەکان هەندێکیان بۆ هەستیاری و سووربوونەوە دروستکراون، لە کاتێکدا هەندێکی تر وەک فرمێسکی دەستکرد کار دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی چاو. باشترین جۆرەکانی ئەوانەن کە ماددەی پارێزەریان تێدانییە. ئەو کەسانەی کە چاویان زووزوو تووشی هەستیاری دەبێت و زۆریش بێزارکەر نییە دەتوانن ئەو جۆرانەی قەترە لەماڵەوەیان دانەن و بەردەوام بەکاریبهێنن لە کاتی خورانی چاویان.

پەستێنەری سارد

هەروەها دەتوانیت پەستانێکی سارد تاقی بکەیتەوە. پەستانخستنە سەر چاوەکان بە پارچەیەکەی سارد. لەوانەیە دوای بەکارهێنانی پەستانی ئاوی سارد دووبارە ئازارەکە یاخود خورانەکە دروستببنەوە و زیادبکەن بەڵام دوای ماوەیەک پەستانەکە کاریگەری ئارامکەرەوەی لەسەر چاوەکان دەبێت و خورانی چاو ناهێڵێت. بەم جۆرە پەستانی سارد تاقیبکەرەوە: پارچە پەڕۆیەک لوول بکە و بیکەرە ناو ئاوێکی ساردەوە دواتر بیخەرە سەر چاوەکانت. وریابە بە جۆرێک پەستان نەخەیتە سەر چاوەکانت کە ئەزیەتی بەیت بەڵکو تەنها بیخەرە سەر چاوەکانت و هەست بە ساردییەکەی بکە، دواتر دەبینیت چۆن چاوەکانت ئارام دەبنەوە و خورانەکە نامێنێت. بەڵام کاتێک هەستت بە زۆر ساردی پەڕۆکە کرد بەکاری مەهێنە، با ساردییەکەی بە جۆرێک بێت زیان بە چاوت نەگەیەنێت.

چی کاتێک پێویست بە سەردانی پزیشک دەکات؟

زۆربەی حاڵەتەکانی خورانی چاوەکان زۆر درێژە ناخایەنێت و تەنانەت لەوانەیە هەروا تێپەڕن و نەمێنن. بۆ ئەوەی سەلامەت بیت، سەردانی پزیشک بکە ئەگەر:

  • هەست دەکەیت شتێک لە چاوتدا هەیە و دەرناچێت بە خۆت.
  • هەوکردنی چاوت بۆ دروستبوو دوای خورانی چاوەکانت.
  • بینینت بەرەو خراپتر ڕۆشت.
  • خورانی چاوەکانت ببنە هۆی ئازارێکی مامناوەند یان سەختی چاو.

ئەگەر هەر یەکێک لەم نیشانانەی سەرەوەت ئەزموون کرد، دەستبەجێ چارەسەری ماڵەوە بوەستێنە و سەردانی پزیشک بکە.


سەرچاوەکان



882 بینین