کاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-09-25-17:46:00 - کۆدی بابەت: 11372
کاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاریگەری جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی (بە ئینگلیزی: affect of blood type on the health) هەندێک لە خەڵکی بیر لە گرووپی خوێنیان ناکەنەوە تاکوو ئەو کاتەی خوێن دەبەخشن یان پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن دەبێت. بەڵام گرووپی خوێن دەکرێت زانیاری زیاترمان لەبارەی تەندروستیمانەوە پێ ببەخشێت. دکتۆر ڕەیمۆند کۆمێنزۆ، پڕۆفیسۆر و بەڕێوبەری پزیشکی بانکی خوێن و تاقیگەی پزیشکی گواستنەوە دەڵێت " ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە دەتوانن ڕێگا بۆ تێگەیشتن لەم نەخۆشییانە و مەترسییەکانی دابین بکەن. گرووپی خوێنەکان بەپێی دژەپەیداکەرەکان دیاری دەکرێن. جگە لە دژەپەیداکەرەکان پڕۆتینی RH ڕۆڵی لە دیاریکردنی (+) و (-) گرووپی خوێندا هەیە.  

کاریگەرییەکانی جۆری گرووپی خوێن لەسەر تەندروستی

نەخۆشیی دڵ

هەواڵێکی باش بۆ ئەو کەسانەی جۆری گرووپی خوێنیان O یە هەیە، توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەو کەسانەی کە جۆری گرووپی خوێنینا O یە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەکرێت جۆرەکانی تری گرووپی خوێن ڕێژەی کۆلستڕۆڵ و پڕۆتینیان زیاتربێت، بەهۆی ئەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت.  

شێرپەنجەی گەدە

گرووپی خوێنی A،B و AB بەتایبەت گرووپی خوێنی A بە بەراورد بە گرووپی خوێنی O ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە زیاترە. بەپێی توێژینەوەکان هۆکاری ئەمە دەکرێت بۆ بەکتریای گەدە  H.pylori بگەڕێتەوە کە ئەم جۆرە بەکتریایە لەو کەسانەی کە گرووپی خوێنیان A یە زیاترە، ئەم جۆرە بەکتریایە دەبێتە هۆی هەوکردن و دروستبوونی برین.

فشاری دەروونی

فشاری دەروونی ڕێژەی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە. کەسانی گرووپی خوێنی A ڕێژەی کۆرتیزۆڵیان زیاترە، بەهۆی ئەمەش مامەڵە کردنیان لەگەڵ ئەو بارودۆخانەی فشاری دەروونی دروست دەکەن سەختر دەبێت.

مەلاریا

گرووپی خوێنی O لە ڕزگاربوون لە تووشبوون بەم نەخۆشییە یارمەتیدەر دەبێت. کاتێک مێشوولەی تووشبوون بە مەلاریا بە مرۆڤێکەوە دەدات، نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤەکە دەگوازرێتەوە و تووشیی مەلاریا دەبێت. بەڵام ئەو کەسانەی گرووپی خوێنینیان لە جۆری گرووپی O  یە پاراسایتی هۆکاری ئەم نەخۆشییە سەختر دەتوانێت پەلاماری خانەکان بدات و کەمتر دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

جەڵتەی مێشک

بەپێی توێژینەوەکان کەسانی گرووپی خوێنی O پێش تەمەنی ٦٠ ساڵی بەبەراورد بە گرووپە خوێنەکانی تر زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک هەیە. توێژینەوەی زیاتر پێویستە تاکوو پەیوەندی نێوان گرووپی خوێن و جەڵتە بزانرێت، بەڵام بەپێی هەندێک توێژینەوە پەیوەندییەکە بۆ کاریگەری گرووپی خوێن لەسەر هۆکارەکانی مەیینی خوێن دەگەڕێتەوە.

جەڵتەی دڵ

بەپێی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی گرووپی خوێنی A،B و AB بەبەراود بە گرووپی خوێنی O زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بەنەخۆشیی جەڵتەی دڵ هەیە. ئەمەش بەهۆی نەخۆشییەکانی خوێنبەری کۆرۆنەری یان تاجی. گرووپی AB زیاتر ئەگەری تووشبوون بە خوێن مەیینیان هەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ لە گۆڤارێکی ئەمریکی سەبارەت بە نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە. لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٠٠٠،٤٠٠ خەڵک ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی گرووپی خوێنیان A و B یە ٪٥٠ ی گرووپی خوێنەکانی تر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی خوێنن مەین لە قاچەکاندا و ٪٤٧ خوێن مەیین لە سییەکاندا بەبەراورد بە گرووپی خوێنی O هەیە. هەروەها ٪٨ یش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ یان بەبەراورد بە گرووپی خوێنی O زیاترە.


سەرچاوەکان



397 بینین