شێوازەکانی بەکارهێنانی دەست بۆ نابیستان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-14-23:11:00 - کۆدی بابەت: 11432
شێوازەکانی بەکارهێنانی دەست بۆ نابیستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شێوازەکانی بەکارهێنانی دەست بۆ نابیستان (بە ئینگلیزی: Methods of using hands to hearing impairing، بە عەرەبی: طرق لأستخدام ايدي الأشخاص مصابين بالصمم)، یەکەم کەس لە ساڵی ١٧٥٥ کە قوتابخانەی لە پاریس بۆ کەسانی نابیست بێ بەرانبەر دامەزراند میشێڵ دی ئێڵپییە، تا کەسانی کەڕ بتوانن لە ڕێگەی سیستەمێکی ئاماژەوە، ئاماژەی دەست و پەنجە نوسینەوە پەیوەندی لەگەڵ خۆیان و جیهانی بیستن پەرەپێبدەن. 

دواتر لە ساڵی ١٧٩١ ناوی قوتابخانەکە گۆڕدرا بۆ پەیمانگای نیشتیمانی جیونس سۆردس دی پاریس کە تا ئەمڕۆش بە چالاکی ماوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا دامەزراوەکە بە شێوازی پراکتیکی لە بواری پەروەردەدا زمانی ئاماژەی فەڕەنسی بەکاردهێنێت، دواتر ٢١ قوتابخانەی تر لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکە کرایەوە، بە بەکارهێنانی شێوازی بیست و یەک قوتابخانەی تر لە ئەورووپا و وڵاتانی دیکەوە کرایەوە، بە بەکارهێنانی شێوازی پەروەردەیی کە سوودیان لە بیرۆکەی مێشێل دی ئێڵپیە وەرگرت.

ڕێگای بەکارهێنانی دەست چەند جۆرێکی هەیە

ڕێگای ئەلف و بێی پەنجەکان 

ڕێگای بەکارهێنانی پەنجەکان یان بە واتای خستنەڕووی پیتەکانی سیستەمی نوسین و ژمارەکان دێت کە تیایدا دەست و پەنجەکان لە پەروەردەی کەسانی نابیست یان کەڕ بەکاردەهێنرێت، واتا ئەلف و بێی پەنجەکان واتای بەکارهێنانی هەردوو دەست دێت لە گۆکردن و تێگەیشتنی پیتە جۆراوجۆرەکانە بۆیە کەسانی نابیست لە ڕێگەی جووڵەی پەنجە و دەستەکانیان پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن و زانیاری دەگوازنەوە بۆ یەکتر. 

بۆ نموونە نووشتانەوەی هەر چوار پەنجە جگە لە پەنجە گەورە ئاماژەیە بۆ پیتی Aی ئینگلیزی یان بەرزکردنەوەی هەر چوار پەنجەکە جگە لە ئەسپێ کوژە کە بە تەنها بۆ ناو لەپ نووشتاوەتەوە بە واتای پیتی B دێت، یان بۆ پیتی ٧ پەنجەی شایەتوومان و تەنیشتی بۆ ئاسمان بەرز دەکەینەوە و پەنجە تووتە و تەنیشتی دەنوشتێتەوە. بەهەمان شێوەش بۆ پیتە کوردییەکان پەنجەکان واتای تایبەتییان هەیە بۆ نموونە: نووشتانەوەی هەموو پەنجەکان جگە لە پەنجەی ئەسپێ کوژە بە ئاڕاستەی سەرەوە ئاماژەیە بۆ پیتی ئەلف یان بەرزکردنەوەی پەنجەی شایەتوومان بۆ ئاسمان و داخستنی پەنجەکانی تر کە پەنجەی ئەسپێ کوژە دەکەوێتە سەرەوە بە واتای پیتی ب دێت. 

ڕێگای زمانی ئاماژە 

زمانی ئاماژە پێناسە دەکرێت بە پەیوەندی دەستی و زمانی جەستە بۆ گەیاندنی واتا، ئەمەش دەتوانێت لە یەک کاتدا شێوەی دەست و ئاڕاستە و جووڵەی دەست و پەنجەکان یان جووڵەی جەستە هەسی و ئاماژەی دەم و چاو تێکەڵ بکات تا بیرۆکە و پەیامی کەسەکە بگات بە بەرانبەر، واتا کاتێک کەسی نابیست دەستی دەخاتە سەر دڵی کە پەنجەکانی ئاماژەی کرانەوەن، بە تەنیشت یەکەوە جوتن واتای تکایە و داواکاری دەگەیەنێت، ئەگەر کەسەکە دەستی لەسەر دڵی دانا بەڵام بە داخراوی ئەوا واتای ببوورە و داوای لێبوردن دەگەیەنێت، ئەگەر کەسی کەڕ و لاڵ دەستی وەک پردێک بە شێوازی سێگۆشە دانا ئەوە مەبەست لێی خانووە، یان کاتێک کەسی نابیست دەست بۆ سمێڵی دەبات ئەوە دەیەوێت بە زمانی ئاماژە باسی باوکی بکات، یان کاتێک کەسەکە هەردوو دەستی بە کراوەی پان دەکاتەوە بە واتای چ شتێک دێت؟ لە کوێ دێت؟ بۆیە زمانی ئاماژە لە کۆمەڵگە و کەلتوور و وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت. 


سەرچاوەکان



344 بینین