گوێچکە ماسی

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-10-20-19:39:00 - کۆدی بابەت: 11492
گوێچکە ماسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوێچکەماسی (بە ئینگلیزی: Shellfish Oyster or، بە عەرەبی: محار)، گیانەوەرێکی کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە و جۆرێکە لە نەرمۆکە دوو قاوغییەکان، نشینگەکەی دەکەوێتە زەریاکانەوە و لە گردی ناو ئاو و کەناراوە بەردەڵانەکاندا دەژی، بەڵام تەنها لە ئاوە سوێرەکاندا واتە لە ئاوی سازگاردا ناژی، ژمارەی تاکەکانی زانراو نییە بەڵام مەترسی لەناوچوونی لەسەر نییە، ٢٠٠ جۆری سەرەکی هەیە، هەروەها گوێچکەماسی دەتوانێت ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت.

جگە لە ئەمانەش مرۆڤەکان ئارەزووی زۆریان هەیە بۆ خواردنی گوێچکەماسی لە هەموو جیهاندا، بەڵام دەبێت بە تەواوەتی لێبنرێت و ئامادە بکرێت، چونکە ئەگەر بە کاڵی بخورێت دەبێتە هۆی نەخۆشی، هەروەها بە گوێرەی جۆرەکانی گوێچکەماسی و گۆشتەکەی شێوازی ئامادەکردنەکەی دەگۆڕێت، کاتێک بە جوانی ئامادە دەکرێت ئەوا دوای خواردنی دەبێتە هۆی کوشتنی میکرۆبی وەک بەکتریا و کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا، ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڤیتامینی تێدایە کە ئەمانەش ماددەی خۆراکی پێویست و گرنگن بۆ جەستەی مرۆڤەکان.  

شێوەی دەرەوەی

سەرەکیترین جیاکەرەوەی ئەوەیە کە بەرگی هەیە و لەسەر ڕووی هەموو جەستەی چاوی هەیە، واتە ژمارەیەکی زۆر چاوی هەیە، ڕەنگی بەرگەکەی دەکرێت ڕەساسی، سپی یاخود زیوی بێت، شێوەی بەرگەکەشی ناڕێکە و لە نێوان خڕ و هەرمێییە، بەگشتی بەشی ناوەوەی بەرگەکەش ڕەنگەکەی سپییە، قەبارەیەکی بچووکی هەیە کێشی نزیکەی ٥٠ گرامە و درێژییەکەشی لە نێوان ٦٢-٦٤ میللیمەترە. هەر گوێچکەماسییەک دەتوانێت لە ماوەی ژیانیدا بەلایەنی کەمەوە مروارییەک دروست بکات، واتە هەموو گوێچکە ماسییەکان توانایان هەیە مرواری دروست بکەن، توانایەکی تر ئەوەیە کە تەنها لە یەک کاتژمێردا زیاتر لە ١٠ لیتر ئاو دەپاڵێوێت و خاوێنی دەکاتەوە.  

خۆراک

گوێچکەماسی بوونەوەرێکی هەموو شتخۆرە و لەسەر قەوزەکان دەژی لەگەڵ پارچەی بچووکی خۆراکی جیاوازتر کە لەناو ئاودا هەن، بەڵام خۆشی دەبێت بە خۆراکی گیانەوەری تری وەک باڵندەی دەریایی، مرۆڤەکان، ئەستێرەی دەریا لەگەڵ قرژاڵەکان، چونکە بڕێکی زۆر پرۆتین و ماددەی خۆراکی تێدایە بۆیە خواست لەسەر خواردنی زۆرە، هەموو کات هۆکاری خواردنی گوێچکە ماسی گۆشتەکەی نییە.

بەڵکو هەندێک کرم و ئیسفەنجی دەریایی هەن کە بەرگەکەی دەبەن، کرمەکان بەرگەکان دەدەن بەسەر هێلکەکانیاندا و دەیانپارێزن، ئیسفەنجەکانیش ئەو بەرگانە دەگوازنەوە و بۆ دروستکردنی جێگەی مانەوە بەکاریدەهێنن، بەڵام گوێچکەماسی لەکاتی هەستکردن بە مەترسیدا دەچێتەوە ناو بەرگەکەی و بە توندی بەرگەکەی دادەخرێت، کە دەمەوانەیەکی ماسولکەیی زۆر بەهێزی هەیە و بە زەحمەت دەکرێتەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی ناوەندە کۆئەندامی دەماری نییە هەست بە ئازار ناکات، واتە کاتێک دەخورێت یان ڕاودەکرێت ئازاری پێناگات.

یەکگرتن و زۆربوون

ئەندامەکانی جۆرێکی دیاریکراوی گوێچکەماسی پێکەوە و بە شێوەی کۆمەڵە دەژین، شێوازی زۆربوون بە هێلکە کردنە کە مێینەکە هێلکە دەکات و نێرینەکەش تۆوی خۆی دەڕژێت بەسەریدا، هەروەها جێگەی هێلەکەکان لە ئاوە گەرمەکاندا دەبێت، ماوەی نیشتن لەسەر هێلکەکان ٧-١٠ ڕۆژ دەخایەنێت، ناوەندە ڕێژەی بچووەکانیش دەگاتە یەک ملیۆن، سوڕی ژیانی لە جێگە دەستکردەکاندا دەگاتە ٢٠ ساڵ، بەڵام پێویستی بە گرنگیپێدانی زۆر هەیە.

جۆرە سەرەکییەکان

ژمارەیەکی زۆر جۆری جیاواز لە گوێچکەماسی بوونی هەیە، هەندێک لە نموونەکانیش ئەمانەن:

  • گوێچکەماسی ڕۆژهەڵات
  • گوێچکەماسی مرواری ئاکۆیا
  • گوێچکەماسی پورتوگالی
  • گوێچکەماسی زەریای هێمن
  • گوێچکەماسی زەریای ئەتڵەس
  • گوێچکەماسی تەختی ئەورووپی


سەرچاوەکان



517 بینین