بنەماکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-23-16:44:00 - کۆدی بابەت: 11519
بنەماکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بنەماکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان (بە عەرەبی: اساسيات القبول في جامعات و معاهد اقليم كردستان، بە ئینگلیزی: Principles of admission to universities and colleges in the Kurdistan Region)، لە هەر زانکۆیەک بۆ وەرگرتنی خوێندکار کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا و بنەما هەیە کە خوێندکار بەپێی ئەو بنەمایانە مافی وەرگرتنی هەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا. 

هەنگاوە گشتییەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکان 

کۆد

کۆد بریتییە لە دووبەش کە بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕە، لە قوتابخانە یان لە ڕێگەی هێڵەکانی پەیوەندی دەدرێت بە قوتابیان، بەکاردێت بۆ چوونەژوورەوە لە وێبسایتی ڕێگای زانکۆ، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگیران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، واتا کلیکێکە بۆ ئەوەی دەرگای وێبسایتەکە بکەیتەوە و بچیتە ژوورەوە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە زانیارییەکانت داخڵ بکەیت، لەگەڵ ڕیزبەندی بەشەکان و دواتر ناردنی فۆڕمەکەت. 

ڕێبەری وەرگیران 

ڕێبەری وەرگرتن هەیە کە بە شێوەی نامیلکە و پی دی ئێف لە وێبسایتی ڕێگای زانکۆ دایدەنێت لە کاتی چالاکبوونی، ڕێبەرەکە زۆر گرنگە کە هەموو خوێندکارێک بیخوێنێتەوە و زانیاری وەربگرێت لەسەر بابەتەکانی ناوی.
ڕێبەر چی تێدایە؟

  • مەرجە گشتی و تایبەتەکانی وەرگرتن.
  • ڕێنمایی بۆ گواستنەوە و دابەزاندن، کاتێک خوێندکار بەشەکەی بە دڵ نییە دەتوانێت دابەزاندن بکات، یان دەتوانێت گواستنەوە بکات بۆ هەمان بەشی خۆی لە زانکۆیەکی تر بە هەندێک مەرج.
  • بە کورتی باسی هەنگاوەکانی پڕکردنەوە و پێشکەشکردنی فۆڕم کراوە لە وێبسایت. 
  • چۆنیەتی ناڕەزای دەبڕین یان سکاڵاکردن لەسەر وەرگیران، ئەگەر هەستت کرد هەڵەیەک هەیە لە گەڕانەوەی ناوەکەت، دەتوانیت سکاڵا و ناڕەزایی خۆت بگەیەنیت.
  • گرنگترینبەش لە ڕێبەر ئەوەیە کە ناوی هەموو بەش و زانکۆکان لە خۆدەگرێت.
  • لە کۆتایی ڕێبەریدا باس لەو پسپۆڕییە هاوبەشانە دەکات کە دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان وەردەگرن وەکو پیشەسازی و بازرگانی.

ڕیزبەندیکردنی بەشەکان

دەربارەی ڕیزبەندیکردنی بەشەکان خاڵێکی گرنگ هەیە، پێویستە بۆ ناساندنی بەشەکان بەردەست بخەیت و بیانخوێنیتەوە بۆ وەڵامدانەوەی چوار پرسیار:
١ـ لە یەکێک لە بەشەکاندا بۆ نموونە تۆ چی دەخوێنیت؟
٢ـ چۆن دەخوێنیت و چی سیستەمێک پەیڕەو دەکرێت؟
٣ـ لە داهاتوودا کارت چی دەبێت و دەبیت بە چی؟
٤ـ بەرپرسیارێتی، ئەرک و مافم چی دەبێت؟
ناساندنی بەشەکان لە زۆربەی پەیج و گروپەکانی سۆشیال میدیا بڵاودەکرێتەوە، لە وێبەسایتەکانیشدا چەندەها پڕۆگرامی مۆبایل هەن کە ناساندنی بەشەکانی تێدایە، بە خۆڕایی یان لە بەرانبەر بڕێک پارەی کەم.

چوونە ناو وێبسایتەکەوە

چوونە ناو وێبسایتەکە بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کۆدەکەت بەکاربهێنە بۆ چوونە ژوورەوە، لە سەرەتادا هەندێک مەرج و ڕێنمایی هەیە دەبێت بیانخوێنیتەوە و بیانزانیت چونکە دوای ناوهاتنەوە پەشیمانی سوودێکی نابێت، ئینجا داوای چەندان زانیاری دەکات دەبێت پڕیان بکەیتەوە، ئەگەر دانەیەکت نەزانی پرسیار بکە لە زیادکردنی زانیاری، لە هەنگاوی سێیەمی وێبسایتەکە زانیارییەکانی تۆی تێدایە لەگەڵ نمرەکانت و شێوازی ئەژمارکردنیان، هەنگاوی چوارەم کە لەوێ ڕیزبەندی خۆت دەکەیت، لێرەدا تۆ ڕیزبەندییەکەت ئامادەکردووە و زیادی دەکەیت لە وێبسایتەکە بەڵام هەرگیز پەلە مەکە لە ناردنی، چونکە لێرەدا زۆر گرنگە ئەو چەند بەشەی هەڵتبژاردوون زیاتر دەربارەیان بزانیت، باشترین ڕێگاش ناسین و پرسیارکردنە لە خوێندکارەکانی تر، ئەو کات دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت و باشتر ڕێکیان بخەیت. 

دڵنیابوونەوەیە لە ڕیزبەندییەکەت و ناردنی

هەوڵبدە کۆتا ڕۆژی یان ڕۆژی پێش کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆڕم بینێریت، هەرگیز چاوەڕوانی درێژکردنەوەی کاتەکە مەکە و خۆت دوامەخە. 


سەرچاوەکان



236 بینین