نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2023-10-30-22:10:00 - کۆدی بابەت: 11562
نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ (بە ئینگلیزی: The congenital heart diseases، بە عەرەبی: أمراض القلب الخلقية) بریتین لە کۆمەڵێک نەخۆشیی کە هەر لەسەرەتای لەدایکبوونەوە دروست دەبن، کاریگەری لەسەر پێکهاتەی دڵی منداڵەکە و چۆنییەتی کارکردنی دروست دەکات هەروەها کاریگەری لەسەر جووڵەی خوێن بەناو دڵدا و بۆ بەشەکانی تری جەستە دروست دەکات. نەخۆشییە زگماکییەکان جیاوازن لە نەخۆشییەکی سادە وەک دروستبوونی کون لە دڵدا بۆ نەخۆشیی مەترسیدار وەک ناڕێکی لە دروستبوونی بەشەکانی دڵ. دروستبوونی کەموکوڕی لەهەر یەک لە ژوورەکان یان دەمەوانەکانی دڵی منداڵەکە لەماوەی دووگیانیدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کەموکوڕی زگماکی.

نیشانەکان

نیشانەکانی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ، لەسەر جۆر و ڕادەی سەختی کەموکوڕییەکە بەندە. هەندێک نەخۆشیی دڵ هەیە ڕەنگە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت. یان ڕەنگە ئەم نیشانانەی هەبێت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەم کێشانە:

دەستنیشانکردن

هەندێک جۆریان دەتوانرێت لەماوەی دووگیانیدا لە ڕێگەی سۆنەری تایبەتەوە دەستنیشان بکرێت، کە دەبێتە هۆی پیشاندانی وێنەی دڵی کۆرپەلەکە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جۆریان ناتوانرێت لەماوەی دووگیانیدا دەستنیشان بکرێت تاکوو دوای لەدایکبوون یان تەمەنی منداڵی و پێگەیشتوویی. کاتێک پزیشک گومانی هەبوونی نەخۆشیی دڵی زگماکی بکات چەندین پشکنین بۆ دڵنیابوون ئەنجام دەدرێت لەو پشکنینانەش وەک ئیکۆکاردیۆگرام (Echocardiogram).

هۆکار

هۆکاری ڕوودانی ئەم حاڵەتە لەناو زۆربەی منداڵەکاندا ڕوون نییە. هەندێک منداڵ تووشی ئەم حاڵەتە دەبن بەهۆی گۆڕانکاری لە بۆهێڵ یان کرۆمۆسۆمدا یان دەکرێت بەهۆی بۆهێڵ و کۆمەڵێک هۆکاری تر بێت وەک بارودۆخی ژینگەیی، بارودۆخی دایکەکە و ئەو دەرمانانەی لەماوەی دووگیانیدا دایکەکە بەکاری هێناوە بۆ نموونە، هەندێک بارودۆخی تەندروستی وەک نەخۆشیی شەکرە یان قەڵەوی کە دایکەکە لەماوەی دووگیانیدا تووشی دەبێت کاریگەری لەسەر منداڵەکە دروست دەکات یان جگەرە کێشان لەماوەی دووگیانیدا بەهەمان شێوە کاریگەری خۆی دروست دەکات.

ژیانکردن لەگەڵ ئەم جۆرە نەخۆشییەدا

کاتێک بەپێی پێویست و لەکاتی خۆیدا منداڵەکان چارەسەر بکرێن، هەلێکی باشتری ژیانکردنیان دەبێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان زیاتر لە دووملیۆن خەڵک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئەم جۆرە نەخۆشیانەدا ژیان دەکەن. هەندێک بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ قورساییەک ژیانی ئاسایی خۆیان دەژین، بەڵام هەندێک دووچاری بێتوانایی و لاوازی دەبنەوە. هەندێک جار دووچاری کێشەی تەندروستی تر دەبنەوە، بەپێی ئەو جۆرە کەموکوڕییە ژمارە و سەختی بارودۆخەکە دەگۆڕێت. لەو کەموکوڕییانەی تر کە دەکرێت تووشیی کەسەکە ببێت وەک ناڕێکی لێدانی دڵ، زیادبوونی ئەگەری هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ و لاوازبوونی دڵ. ئەم کەسانە بەبەردەوامی پێویستیان بە چاودێری پزیشک دەبێت تاکوو بە تەندروستی بمێننەوە. دەکرێت لەماوەی ژیانیان پێویستیان بە چەند نەشتەرکارییەک هەبێت. گرنگە نەخۆشەکان بەبەردەوامی سەردانی پزیشکەکانیان بکەن و لەگەڵیان دەربارەی بارودۆخی تەندروستییان گفتوگۆ بکەن.

چارەسەر

بەپێی جۆر و خراپی کەموکوڕییەکە چارەسەرەکان دەگۆڕێت، بۆ نموونە دڵکونی پێویستی بە چارەسەرێکی زۆر نییە و ڕەنگە هەر لەگەڵ گەورەبووندا بۆخۆی چارەسەر ببێت.


سەرچاوەکان



317 بینین