چەند ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لە تەمبەڵی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-11-10-20:07:00 - کۆدی بابەت: 11622
چەند ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لە تەمبەڵی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەند ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لە تەمبەڵی (بە عەرەبی: بعض الطرق للتخلص من الكسل، بە ئینگلیزی: Some ways to get rid of laziness)، تەمبەڵی ئەو ڕەفتارەیە کە زۆربەی خەڵک پێوەی دەناڵێنن و کەسایەتی مرۆڤ لاواز و بێ هێز دەکات، هەروەها تەمبەڵی و خاوی لە کار و باری ژیانی ڕۆژانەمان دەبێتە هۆی کێشە بۆ تەندروستی و دەروونمان.

تێڕوانینێکی گشتی بۆ تەمبەڵی

لەوانەیە ڕۆژێک زۆر سەرقاڵ نەبیت و کارت کەم بێت و پێویستت بە کەمێک پشوو هەبێت بۆیە ئەمە ئاساییە کە کەمێکیش تەمبەڵی بکەیت، بەڵام لە کاتی سەرقاڵیدا و لە کاتی کاری زۆردا و دوور کەوتنەوەت لە کار و پیشەکەت بەهۆی تەمبەڵییەوە ئەوا ئاگاداربە ئەمە بارودۆخێکی ئاسایی نییە. بەڵام ئەگەر کێشەت هەیە لە ئەنجامدانی کارەکان، یان نەبوونی خولیای کارەکەت، یان جێبەجێ نەکردنی لیستی کارە سەرسەختەکان ئەوە دەتوانین بڵێین نیشانەیەکە لە تەمبەڵی و لەوانەشە ئاگادارت بکاتەوە کە شتێک ڕوودەدات.

چۆن بەسەر تەمبەڵیدا زاڵ بین

لێرە پرسیارێک دروست دەبێت کە چۆن واز لە تەمبەڵی بهێنم؟ لەوانەیە وەڵامەکە بەو شێوەیە پڕاوپڕ لە وەڵامێکی ڕوون نەبێت کە چاوەڕێی دەکەیت، هەرچەندە تەمبەڵی تووشی زۆر مرۆڤ دەبێت لە ژیانی ڕۆژانەیدا هەروەها لە کاتێکدا ڕەنگە هەندێک کەس زیاتر لە هەندێکی تر تووشی تەمبەڵی بن، تەنانەت کەسانی بەناوبانگ و بەرهەمداریش دەتوانن هەندێک جار بە چالاکیەکانیان بزانن کە تووشی تەمبەڵی کاتی بوون یان نا.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەوەی لە تەمبەڵی ڕزگارت بێت 

ئامانجەکانت بە شێوەی بەڕێوەبردن داڕێژە

دانانی ئامانجی ناڕاستەقینە و جێبەجێ نەکردنی ئەو کار و ئەرکانەی کە بە ئامانجەکەت دەگەیەنێت دەتوانێت ببێتە هۆی زۆر سووتانی وزەی جەستە کە ئەمە هیلاکت ئەکات و تەمبەڵت دەکات. نەگەشتن بە ئامانجەکانت و زۆر سووتانی وزەی جەستە دەبێتە هۆی ماندووبوون و لەدەستدانی ئارەزوو و پاڵنەر و حەسرەتی گەشتن بە ئامانجەکانت و دواجاریش دەبێتە هۆی تەمبەڵی. دوور بکەوەرەوە لە بارگرانی زۆر بە دانانی ئامانجی گەورە هەوڵبدە سەرەتا هەوڵی گەشتن بە ئامانجە بچووکەکان بدەیت و دواتر وردە وردە بەرەو ئامانجە گەورەکان بڕۆ، چونکە ئەگەر لەسەرەتاوە سەرنجت لەسەر ئامانجە گەورەکان بێت دەبێتە ترس و ڕاڕایی زۆر کە هەست ئەکەیت کاتت زۆر پێویستە و ئیتر خاو ئەبیتەوە و تەمبەڵ دەبێت لە هەوڵدان. 

چاوەڕێ مەکە تا کات تەواو دەبێت و هەوڵبدە

توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر خوێندکارانی کۆلێژ کراوە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ٢٠١٦دا، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە "گەنجان زیاتر ڕووبەڕووی ژینگەی کێبڕکێی دەبنەوە، هەروەها چاوەڕوانییەک لە گەنجاندا هەیە کە چاوەڕێ دەکەن کاتی خوێندنیان تەواو بێت و دواتر دەست بکەن بە کار و پیشەی خۆیان، بەڵام ئەم چاوەڕێ کردنە زیاتر دڵەڕاوکێ و ترسیان بۆ زیاد دەکان و وادەکات کە هەستێکی نامۆیی و تەمبەڵی لە دڵ و دەروونی گەنجەکاندا دروست بکات". هەروەها ئەم چاوەڕێکردنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان لە ڕادەبەدەر ڕەخنە لە خۆیان و ئەوانی دیکە بگرن، هەروەها بووەتە هۆی زیادبوونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ

لەبری قسەکردنی نەرێنی قسەی ئەرێنی بەکاربهێنە

قسەکردن لەسەر خۆت بە شێوەیەکی نەرێنی دەتوانێت هەوڵەکانت لە ڕێڕەو دەربهێنێت و دەتوانێت کارەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیانتدا تێک بدات و نەتگەیەنێت بە ئامانج. ئەگەر بە خۆت بڵێیت کە تۆ کەسێکی تەمبەڵی جۆرێکە لە قسەکردنی نەرێنی خۆت. دەتوانیت دەنگی ناوخۆیی نەرێنی خۆت بوەستێنیت بە پراکتیزەکردنی قسەکردنی ئەرێنی هەوڵی سەرکەوتن بدەیت بەسەر هەموو بەربەستەکانی ژیانتدا. لەبری ئەوەی بڵێیت "هیچ ڕێگەیەک نییە بتوانم ئەم کارە ئەنجام بدەم"، بڵێ "هەموو توانایەکی خۆم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو کارە ئەنجام بدەم."

پلانی کارکردن دروست بکە

پلاندانان بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی کارێک دەتوانێت ئاسانکاری بکات بۆ گەیشتن بەو شوێنەی دەتەوێت و دوورت دەخاتەوە لە تەمبەڵی. واقیعبین بە لەوەی کە چەندە کات و هەوڵ و هۆکارەکانی تر پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت و دروستکردنی پلانی کارکردن. هەبوونی پلانێک ئاراستەی گونجاو و متمانەی تەواوت پێدەبەخشێت کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت تەنانەت ئەگەر لە ڕێگاکەشتدا بەربەستێک پێتە پێشت.

خاڵە بەهێزەکانت بەکاربهێنە

ساتێک تەرخان بکە و بیر لەوە بکەرەوە کە خاڵە بەهێزەکانت چین لە کاتی دانانی ئامانجەکان یان خۆت ئامادە دەکەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرکێک. هەوڵبدە لە لایەنە جیاوازەکانی ئەرکێکدا بەکاریان بهێنیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە ئەنجامدانی کارەکانت و وادەکات کە دوور بکەویتەوە لە خاڵە لاوازەکانت کە دەتگەیەنێت بە تەمبەڵی. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە گرنگیدان بە خاڵە بەهێزەکان بەرهەمهێنان و هەستی ئەرێنی و بەشداریکردن لە کاردا زیاد دەکات.

چۆن تەمبەڵێ وەکوو حاڵەتێکی پزیشکی دەستنیشان دەکرێت؟

هەندێک جار تەمبەڵی نییە، بەڵکو نیشانەیە بۆ حاڵەتێکی بنەڕەتی تەندروستی کە ڕەنگە ڕێگریت لێبکات لەو کارانەی کە پێویستە. ئەگەر بۆت دەرکەوت کە حەزت لە ئەنجامدانی ئەو کارانە لەدەستداوە کە بە شێوەیەکی ئاسایی چێژت لێ وەردەگریت و وزە و سەرنجت نییە بۆ ئەنجامدانی کارەکان، لەگەڵ پزیشکێک قسە بکە چونکە ئەوە لە ڕادەی تەمبەڵی بوون دەرچووە.

بارودۆخی تەندروستی دەروونی دەبێتە هۆی تەمبەڵی؟

زۆرێک لە حاڵەتەکانی تەندروستی دەروونی دەتوانن ببنە هۆی نیشانەیەک کە ڕەنگە ئێمە بە تەمبەڵی بزانیت، وەک نەبوونی پاڵنەر، ماندوێتی درێژخایەن و کشانەوە لە کۆمەڵایەتی. ئەم مەرجانە بریتین لە:

  • خەمۆکی
  • دڵەڕاوکێ
  • تێکچوونی سۆزداری وەرزی (SAD)
  • تێکچوونی دوو جەمسەری
  • نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات (PTSD)
  • تێکچوونی فشاری توند

بارودۆخی پزیشكی دەبێتە هۆی تەمبەڵی؟

بارودۆخی پزیشکی دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ئاستی وزەدا و ڕێگریت لێدەکات کە بتوانیت بەو شێوەیەی کە هەبوویت و بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکەیت و لەوانەشە بتگەیەنێتە بارودۆخی تەمبەڵی. نموونەی ئەمانە بریتین لە:

دەرئەنجام 

تەمبەڵی هەمیشە شتێکی خراپ نییە و هەمووان شایەنی ڕۆژێکی خاون کە هیلاک بن و بیانەوێت پشوو بدەن بەڵام کە کاتی پشووەکە زۆری خایاند و نزیک بوویتەوە لە تەمبەڵی دەبێت ئاگاداربیت. ڕەنگە دیاریکردنی چۆنیەتی وازهێنان لە تەمبەڵی هێندەی گۆڕینی شێوازی نزیکبوونەوەت لە هەندێک ئەرک و گرتنەبەری شێوازی ژیانی تەندروستتر سادە بێت. ئەگەر کێشەت هەیە لە دۆزینەوەی وزە و ئارەزووی ئەنجامدانی کارەکانی پێشترت، لەگەڵ پزیشکێک قسە بکە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ڕەنگە حاڵەتێکی پزیشکی بنەڕەتی بەرپرسیار بێت یاخود تەمبەڵی ڕووی تێکردبیت.


سەرچاوەکان



709 بینین