ڕیزبەندی یانەکانی تۆپی پێ بۆ زۆرترین نازناو

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-11-17-13:42:00 - کۆدی بابەت: 11637
ڕیزبەندی یانەکانی تۆپی پێ بۆ زۆرترین نازناو

ناوه‌ڕۆك

 

سەرەتا

ڕیزبەندی یانەکانی تۆپی پێ بۆ زۆرترین نازناو (بە عەرەبی: قائمة أندية كرة القدم لأكبر عدد من الألقاب، بە ئینگلیزی: List of football clubs for the most trophies) ماڵپەڕی Sportbrief لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ لە بڵۆگێکدا ناوی ٢٢ یانەی تۆپی پێی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرترین نازناوی فەرمییان بەدەست هێناوە لە گشت پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نەتەوەیی و نێودەوڵەتی. ڕیزبەندییەکەش بەم جۆرەیە.

لیستی ٢٢ یانەی تۆپی پێ کە زۆرترین نازناویان هەیە

یانەی Colo colo FC 

وڵات: چیلی
ساڵی دامەزراندن: ١٩٢٥
خول: Chilean primera división
یاریگا: Estadio monumental david arellano
ژمارەی نازناو: ٥٤

یانەی Club Atlético Boca Juniors

وڵات: ئەرجەنتین
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٥
خول: Primera División
یاریگا: La Bombonera
ژمارەی نازناو: ٥٦ نازناو

یانەی Club Olimpia

وڵات: پاراگوای
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٢
خول: Primera División
یاریگا: Estadio Manuel Ferreria
ژمارەی نازناو: ٥٧ نازناو
یانەکە خاوەنی پێوانەی مێژووییە بۆ بردنەوەی ٤٦ نازناوی خولی Primera División وەکو زۆرترین نازناوی خولی ناوخۆی و هەروەها، زۆرترین بردنەوەی نازناوی یەک لەدوای یەک کە شەش وەرز (شەش نازناو) بەدوای یەکدا بووەتە براوەی خولی Primera División.

یانەی Football club FCSB

وڵات: ڕۆمانیا
ساڵی دامەزراندن: ١٩٤٧
خول: Liga I
یاریگا: Arena Naţională
ژمارەی نازناو: ٥٨ نازناو

لەو ژمارەیە ٢٦ نازناویان خولی ناوخۆیی ڕۆمانیا Liga I بوون.

یانەی RSC Anderlecht

وڵات: بەلجیکا
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٨
خول: Belgian pro league
یاریگا: Lotto park
ژمارەی نازناو: ٦٠ نازناو
لەو ژمارەیە ٣٤ نازناوی ناوخۆیی بەدەست هێناوە.

یانەی Liverpool 

وڵات: ئینگلتەرا
ساڵی دامەزراندن: ١٨٩٢
خول: Premier league
یارگا: Fenway Sports group
ژمارەی نازناو: ٦٠ نازناو

لیڤەرپوول لە ساڵی ١٩٦٤وە زۆرترین نازناوی ناوخۆیی ئەورووپی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی یانەکانی ئینگلتەرا بەتایبەتی بۆ نازناوی ئەورووپی، کە ١٤ نازناوە لە ناویاندا (شەش) جار بووەتە براوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

یانەی Galtasaray

وڵات: تورکیا
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٥
خول: Süper Lig
یاریگا: Rams park
ژمارەی نازناو: ٦١ نازناو

یانەی گەڵتەسەرای یەکێکە لەو سێ یانە تورکییەی هەرگیز دانەبەزیون لە خولی Süper Ligی تورکی لە ساڵی ١٩٥٩وە هەموو وەرزەکان لە خولی نایاب یاری دەکەن بێ دابەزین بۆ خولی پلەیەک.

یانەی Juventus FC

وڵات: ئیتاڵیا
ساڵی دامەزراندن: ١٨٩٧
خول: Serie A
یاریگا: Juventus Stadium
ژمارەی نازناو: ٦٤ نازناو
لەم ژمارەیە دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی هەیە کە ئەوانیش لە ساڵەکانی ١٩٨٥ و ١٩٩٦.

یانەی AFC Ajax

وڵات: هۆڵەندا
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٠
خول: Eredivisie
یاریگا: Johan Cruyff Arena
ژمارەی نازناو: ٧٠ نازناو

لەم ژمارەیە چوار نازناوی ئەورووپی (چامپیۆنزلیگ)هەیە لە ساڵەکانی ١٩٧١ و ١٩٧٢ و ١٩٧٣ و ١٩٩٥.

یانەی Manchester United FC

وڵات: ئینگلتەرا
ساڵی دامەزراندن: ١٨٧٨
خول: Premier league
یاریگا: Old Trafford
ژمارەی نازناو: ٧١

خاوەنی سێ چاومپیۆنزلیگە لە ساڵەکانی ١٩٦٨ و ١٩٩٩ و ٢٠٠٨ و یۆرۆپا لیگ لە ساڵی ٢٠١٧ و جامی جیهانی یانەکان لە ٢٠٠٨ و جامی کیشوەرەکان لە ١٩٩٩ و سوپەری ئەورووپا لە ١٩٩١.

یانەی FC Bayern München

وڵات: ئەڵمانیا
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٠
خول: Bundesliga
یاریگا: Allianz Arena
ژمارەی نازناو: ٧٢ نازناو

خاوەنی ٣٣ نازناوی خولی ئەڵمانیا و شەش چامپیۆنزلیگ و دوو سوپەری ئەورووپی و دوو مۆندیالی یانەکانە، یەکێکە لەو چەند یانەی کە لە وەرزێکدا هەموو نازناوەکانی بەدەست هێناوە ئەویش وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بوو کە هەر شەش نازناوەکەیان بەدەست هێنا بە سەرکردایەتی ڕاهێنەر "هانز فیلیک".

یانەی Al-Faisaly FC

وڵات: شانشینی عەرەبی سعودی
ساڵی دامەزراندن: ١٩٥٤
خول: پلە یەکی سعودی
یاریگا: Al Majma'ah Sports city
ژمارەی نازناو: ٧٤ نازناو

یانەی FC Porto

وڵات: پرتوگال
ساڵی دامەزراندن: ١٨٩٣
خول: primeria liga
یاریگا: Estádio do Dragão
ژمارەی نازناو: ٧٦ نازناو

٣٠ نازناوی خولی پریمێرا لیگا و دوو چامپیۆنزلیگ لە ساڵانی ١٩٨٦ و ٢٠٠٤ و دوو یۆرۆپالیگ لە ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠١١ یەک سوپەری ئەورووپی لە ساڵی ١٩٨٧ و دوو جامی کیشوەرەکان ١٩٨٧ و ٢٠٠٤.

یانەی Olympiacos FC

وڵات: یۆنان
ساڵی دامەزراندن: ١٩٢٥
خول: Super League Greece
یاریگا: Karaiskakis stadium
نازناو: ٧٦ نازناو

لەو ژمارەیە ٤٧ نازناویان هی خولی سوپەرلیگی یۆنانی بووە. بۆیە بەم یانەیە دەگوترێت Thrylos واتا ئەفسانە.

یانەی SL Benfica

وڵات: پرتوگال
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٤
خول: Primeira Liga
یاریگا: Estádio da Luz
ژمارەی نازناو: ٨٢ نازناو

بەنفیکا دوو پێوانەی مێژوویی هەیە لە دوو وەرزدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە ئەوانیش وەرزی ١٩٧٣-١٩٧٤ و ١٩٧٧-١٩٧٨، هەروەها دوو پێوانەی تریش بەناوی خۆیەوەیەتی ئەوانیش بەدەستهێنانی ٥٨ خاڵ لە ٣٠ یاری بەڕێژەی سەرکەوتنی ٩٦٫٦٪ و هەروەها لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ توانی ٨٨ خاڵ بەدەست بهێنێت لە کۆی ٣٤ یاری کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی بەدەست هێنانی خاڵ بووە لە خولی پرتوگالی و هێشتا بەناوی بەنفیکاوەیە و نەتوانراوە بشکێنرێت.

یانەی FC Barcelona

وڵات: ئیسپانیا
ساڵی دامەزراند: ١٨٩٩
خول: La liga
یاریگا: Estadi Olímpic Lluís companys
ژمارەی نازناو: ٩١ نازناو

زۆربەی نازناوەکانی بارسەلۆنا بریتییە لە جامی خوان گامبەر کە جامی دۆستانەیە کە نزیکەی ٤٥ نازناوی لەم خولەدا هەیە، لەگەڵ پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ.

یانەی Real Madrid CF

وڵات: ئیسپانیا
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٢
خول: La liga
یاریگا: Santiago Bernabéu
ژمارەی نازناو: ٩١ نازناو

یانەی شاهانە، یان مێرێنگی بە یانەی نازناوەکان بەتایبەتیش نازناوە ئەورووپییەکان ناسراوە کە خاوەنی ١٤ نازناوی چامپیۆنزلیگە و ٣٥ نازناوی خولی ئیسپانی لالیگا و ١٢ سوپەری ئیسپانیا و دوو یۆرۆپا لیگ و پێنج سوپەری ئەورووپا و پێنج مۆندیالی یانەکان و سێ جامی کیشوەرەکان و ٢٣ جامی هەرێمی مەدرید. 

یانەی Celtic FC

وڵات: سکۆتلاند
ساڵی دامەزراندن: ١٨٨٧
خول: Scottish Premiership
یاریگا: Celtic park
ژمارەی نازناو: ١٠٦

خاوەن ٥٣ نازناوی خولی سکۆتلەندی و پێوانەی مێژوویی ٤١ نازناوی جامی سکۆتلەندی و ٢١ جامی خولی سکۆتلەندی و یەک چامپیۆنزلیگ لە ساڵی ١٩٦٧. لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی شەرەفمەندی یانەکان بەخشرا بە یانەی سەڵتیک لە پای ئەو دەستکەوت و شانازییانەی یانەکە بە درێژایی مێژوو بەدەستی هێناوە.

یانەی Club Atlético Peñarol

وڵات: ئۆرۆگوای
ساڵی دامەزراندن: ١٨٩١
خول: Primera División
یاریگا: Estadio Campeón del Siglo
ژمارەی نازناو: ١٠٨ نازناو

لەو ژمارەیە ٥١ نازناوی خولی پریمێرا دیڤیشن، دوو جامی سوپەری ئۆرۆگوای، ١٢ جامی لیبرتادۆرێس، ١٠ نازناوی تۆرینۆ دی ئۆنەر، سێ جامی کیشەوەرەکان، پێنج نازناوی کۆپا لیبرتادۆرێس لەگەڵ ژمارەیەکی تری نازناو.

یانەی Nacional de football

وڵات: ئۆرۆگوای
ساڵی دامەزراندن: ١٨٩٩
خول: primera división
یاریگا: Gran Parque Central
ژمارەی نازناو: ١١٤ نازناو

لەو ژمارەیە ٤٩ نازناوی خولی ئۆرۆگوای، دوو نازناوی سوپەری ئۆرۆگوای، سێ جامی لیبرتادۆرێس، سێ نازناوی جامی کیشوەرەکان. 
دوایین نازناو بەدەستیان هێنابێت خولی ئۆرۆگوای بوو لە ساڵی ٢٠٢٢. 
جگە لە تۆپی پێ یانەیان لە وەرزشەکانی تریشدا هەیە وەکو (باسکە، تێنس، پایسکیل لێخوڕین، بالە، شەترەنج)

یانەی Rangers FC

وڵات: سکۆتلەند
ساڵی دامەزراندن: ١٨٧٢
خول: Scottish Premiership
یاریگا: Ibrox Stadium
ژمارەی نازناو: ١١٥

یانەی Al ahly

وڵات: میسڕ
ساڵی دامەزراندن: ١٩٠٧
خول: Egyptian premier league
یاریگا: یاریگای نێودەوڵەتی قاهیرە
نازناو: ١٤٩ نازناو

٤٣ نازناوی خولی نایابی میسڕی، ٣٨ جامی میسڕ، ١٣ جامی سوپەری میسڕی، ٧ جامی سوڵتان حسێن، یەک جامی کۆنفدراسیۆنی میسڕی، ١٧ جامی هەرێمیی بە ناوی خولی قاهیرە، یەک جامی کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو، ١١ چامپیۆنزلیگی ئەفریقی، چوار جامی ئەفریقا، هەشت جامی سوپەری ئەفریقا. هەروەها پێنج نازناوی جیهانی ئەوانیش (١ نازناوی جامی ئاسیا-ئەفریقا، ١ جامی چامپیۆنزلیگی وڵاتانی عەرەب، ١ جامی وڵاتانی عەرەب، ٢ نازناوی سوپەری عەرەبی) 

دوایین نازناو ساڵی ٢٠٢٣ بەدەستیان هێناوە ئەویش جامی سوپەری ئەفریقا بۆ جاری هەشتەم. 


سەرچاوەکان



311 بینین