پەندی گەلان

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-12-28-20:51:00 - کۆدی بابەت: 11784
پەندی گەلان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پەندی گەلان (بە عەرەبی: امثال الشعبية، بە ئینگلیزی: Proverbs)، پەندی گەلان زادەی ئەزموون و تاقیکردنەوەی سەدان ساڵەی نەتەوەکانن، هەر پەندێک، کۆمەڵێک واتای شاراوەی هەیە لەگەڵ خۆیدا حەشارداوە، کە هەرکەس دەتوانێت چەندین لێکدانەوەی بۆ بکات. 

پیتی ئـ 

١ـ ئاسنی سارد دەکوتێ.
٢ـ ئاسنی سارد بە فوو نەرم نابێت.
٣ـ ئاش لە خەیاڵێ و ئاشەوان لە خەیاڵێ.
٤ـ ئاگاداری خشەی مار و مێرووە.
٥ـ ئاگر بە ئاگر ناکوژێتەوە.
٦ـ ئاگر لە چاوی دەبێتەوە.
٧ـ ئاگر لە چاوی دەبارێت. 
٨ـ ئاو دەزانێت ئاوەدانی لە کوێیە.
٩ـ ئاو بە دەستیەوەیەتی و نایخواتەوە.
١٠ـ ئاو بوەستێت ئەو ناوەستێت.
١١ـ ئاو ڕژا کۆنابێتەوە.
١٢ـ ئاو ڕێگای خۆی دەکاتەوە.
١٣ـ ئاو شوێنی خۆی ون ناکات.
١٤ـ ئەسپی چاک ئاوزەنگی ناوێت.
١٥ـ ئەگەر دکتۆری دەردی خۆت دەرمان بکە.
١٦ـ ئەگەر نان خۆریت کەوچکت بەسە.
١٧ـ ئەم چاو، بەو چاو نازانێت.
١٨ـ ئەم نانە بەو ڕۆنە.
١٩ـ ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێت.
٢٠ـ ئەمڕۆ دونیایە و سبەینێ قیامەت.
٢١- ئەوەندە بێ و بچۆ، قەدرت نەچۆ.
٢٢ـ ئەوەی تۆراوە بەشی خوراوە.
٢٣ـ ئەوەی دۆست بە دۆستی دەکات، دوژمن بە دوژمنی ناکات.
٢٤ـ ئەوەندە قەرز بکە، بتوانیت بیدەیتەوە. 
٢٥ـ ئەوەی ئامۆژگاری نەوێت، یارمەتیشی ناوێت.

پیتی ب

١- با لە کوێوە بێت ئەو لەوێوە شەن دەکات.
٢- باخەوانی باشترە لە چاوەڕوانی.
٣- باری گەورە حوشتر دەیبات.
٤- ببیت بە ئاگر کوێ دەسوتێنیت.
٥- بە بۆنەی دڕکەوە گوڵیش سزا دەدرێت.
٦- بە پەتی خەڵک خۆت مەخنکێنە.
٧- بە پێکەنینی زاڵم بڕوا مەکە.
٨- بە دەستی خەڵک مار دەگرێت.
٩- بە سکێ تێر و بە دوو برسی.
١٠- بە پێکەنینی زاڵم باوەڕ مەکە.
١١- بە نان هات و بە ئاو خورا.
١٢- بەرد دەکات بە ئاو.
١٣- بەسەر ئاوی حەمامەوە پیاوەتی دەکات.
١٤- بە دەستی خۆم چیم کرد بە خۆم.

پیتی ت

١- تا دەڵێت بەهار هاوین دێت.
٢- تاریکی مانگ سەر لە ئێوارە دیارە. 
٣- ترێ بە دارەوە. هەنجیر بە بارەوە.
٤- تێر ئاگای لە برسی نییە.
٥- تیشکی ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت.
٦- تینوو هەر ئاوی لە بیرە.
٧- تۆبەی گورگ مەرگە.
٨- تۆڵە بە سەبرە ئەمما بە زەبرە.

پیتی پ

١- پارەی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش.
٢- پێبکەنە لەگەڵ دنیا بگری خۆت بە تەنیا.
٣- پیر تا نەکا تەکبیر نابێ بە میر.
٤- پێمان لێ مەبڕە.
٥- پیری و سەد هەزار عەیب. 

پیتی ج 

١- جۆگەلە دەریا لێڵ ناکات.
٢- جۆگەکەیەک ئاوی پیا بڕوا زەحمەتە وشک ببێت.
٣- جام ئەڵێ بشکێم و نەزرنگێم.
٤- جەرگ ئازاری هەیە و بێزاری نییە.
٥- جێ پێ ببینە ئینجا هەنگاو بنێ.

پیتی ح

١- حازر خۆری بەر سێبەر.
٢- حیلم لە عیلم چاکترە.

پیتی خ

١- خۆ نانم بەسەر ساجەوە نەسووتاوە.
٢- خۆت بکە تێر بە من مەکە خێر.
٣- خۆی بە گورگان خواردن دا.
٤- خۆی لێ کردووین بە هەناری شیرین. 
٥- خۆی لێ کردووین بە ڕۆستەمی زاڵ.
٦- خەو برای مەرگە.
٧- خوا تا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات.
٨- خوا خۆی دەمێنێ و موڵکی. 
٩- خوا ڕاستە و ڕاستی پێ خۆشە.
١٠- خواردن قابیلی هەموو کەسە، جل قابیلی هەموو کەس نییە.

پیتی د

١- دۆ و دۆشاو تێکەڵ ئەکات.
٢- دار و دیوار هەیە.
٣- دەردی دڵ بۆ ژێر گڵ.
٤- دەست ئیش ئەکا و چاو ئەترسێ.
٥- دەست بگرە بە کڵاوەکەی خۆتەوە با با نەیبا.
٦- دەست دەست ئەناسێ.
٧- دەستی تەماع درێژە.

پەندی عەرەبی 

١- ئاژەڵی دڕندە بمخوات و سەگ نەمخوات.
٢- ئارامگرتن فێڵە بۆ کەسێ فێڵی نەبێت.
٣- ئاگرکەوتنەوە بە گۆزەیەک ئاو ناکوژێتەوە. 
٤- ئەدەبی مرۆڤ لە زێڕەکەی باشترە.
٥- ئەگەر ڕاوێژ بکەیت بە کەسی ژیر دەبیتە خاوەنی ژیرییەکەی.
٦- ئەگەر ڕەشەبا بیت دەگەیت بە گەردەلول.
٧- ئەگەر ڕزگارت بوو لە شێر، تەماحی ڕاوکردنی نەتگرێ.
٨- ئەگەر گورگ بکرێتە ئەمیندار، زوڵم دەکات.
٩- دەڵێی بروسکەی بێ هەورە.
١٠- ئەم ڕاو دەکات و ئەو ماسی دەخوات.
١١- ئەمیر ئەو کەسەیە ئەمیر ناناسێت.
١٢- ئەوەی ئارام بگرێت دەیباتەوە.
١٣- ئەوەی بە زەوی تەختا بڕوات، سەلامەتە.
١٤- ئەوەی بە سوود بێت بۆ جگەر بە زیانە بۆ سپڵ.
١٥- ئەوەی تۆی نەویست، تۆش نەتەوێت.
١٦- ئەوەی پێش زەمەن بکەوێت، هەڵدەکەوێت.
١٧- ئەوەی خۆی بکات بە ئێسک، سەگ دەیخوات.
١٨- ئەوەی خەمی زۆر بێت، لاشەی نەخۆشە.
١٩- ئەوەی لە باوکی بکات زوڵم ناکات.
٢٠- ئەوەی لە ژیریت زیاد بکات لە ماڵت کەم ناکات.
٢١- ئەوەی لە خوا داوا بکات بێ ئومێد نابێت.
٢٢- بۆ هەموو جێگایەک قسەی خۆی هەیە.
٢٣- بازرگانی ترسنۆک، نە قازانج دەکات نە زەرەر.
٢٤- باشترین قسە، ئەوەیە کە کەم و پڕ واتا بێت.
٢٥- بەخت لە هەوردایە و عەقڵیش لە خاکدا.
٢٦- بەرەبەیان پێویستی بە چرا نییە.
٢٧- تەواوی بەهار لە هاویندایە.
٢٨- ترسنۆک بەشی تیاچوونە.
٢٩- تووڕەیی کلیکی هەموو شەڕێکە. 
٣٠- پەتی درۆ کورتە.
٣١- پڕ بە پێستی خۆی پاداشتی دایەوە.
٣٢- جەنگ فێڵە.
٣٣.کتێبخانە نەخۆشخانەی دەروونە.
٣٤- خەڵکی بەندەی چاکەن.
٣٥- خەڵکی شوێنکەوتەی براوەن. 
٣٦- خراپە، کەمەکەشی زۆرە.
٣٧- خواردنت کەم بکەرەوە و بە باشی بخەوە.
٣٨- دەردی پیاوەتی، پەیمان شکاندنە.
٣٩- درۆ دەردە و ڕاستگۆیش شیفایە.
٤٠- دنیای تۆ ئەوەیە کە تیایدایت.
٤١- ڕاستگۆیی سەرکەوتووە.
٤٢- ڕۆژانی خۆشی کورتە.
٤٣- دوای مردن لۆمە نییە.
٤٤- زۆری وت و تێکەوت.
٤٥- زۆربەی گومانەکان درۆن.
٤٦- زەمەن باشترین ئامۆژگاریکارە.
٤٧- سەرخستنی حەق شەرەفە.
٤٨- زوڵم خەم و پەژارەیە.
٤٩- سەرزەنشتم بکە، بڕوات پێدەکەم.
٥٠- سەرەتای درەخت تۆوە.

پەندی ئینگلیزی 

١- ئاژاوە پێویستی بە دوو کەسە.
٢- ئارامگرتن باشترین چارەسەرە.
٣- ئارامگرتنێکی کەم دە ساڵ ئارامیت پێ دەبەخشێت.
٤- ئاگاداری گەنجی بە و متمانە بە پیری بکە. 
٥- ئاگرێک مەکەرەوە کە نەتوانیت بیکوژێنیتەوە. 
٦- ئاوات بەهاری هەمیشەییە.
٧- ئایا دەتوانیت لە لم ڕۆن دەربکەیت.
٨- ئەگەر خەفەت نوستبوو، خەبەری مەکەرەوە.
٩- ئەگەر دادگاییت پێ ناکرێت بڕیار مەدە.
١٠- ئەگەر دەتەوێت سامان بچنیتەوە دەست بکە بە چاندنی.
١١- ئەگەر دەست بڵاو نەبیت هەژار نابیت.
١٢- ئەگەر شتێک بە هەڵە ڕۆشت چاک نابێتەوە.
١٣- ئەگەر کەس بە هەڵەکانمان نەزانێت، بە ئاسانی لەبیری دەکەین.
١٤- ئەنجامدان شتەکان تەواو دەکات.
١٥- ئەو ڕێگایەی بۆ بابل دەڕوات، ناتگەیەنێتە قودس.
١٦- ئەو کارەساتانەی نامانشکێنن، دروستمان دەکەن.
١٧- ئەو کارەی زوو تەواو دەبێت خۆشحاڵمان دەکات.
١٨- ئەو کەسەی لە کۆتاییدا زۆر پێبکەنێت، زۆر پێ دەکەنێت.
١٩- ئەو ماڵەی خۆری تێدەچێت، پزیشکی تێناچێت.
٢٠- ئەو هەورانەی خۆر دروستی کردوون، خۆر دەشارنەوە.
٢١- ئەوانەی لە یەک بەلەمدان یەک ئاواتیان هەیە. 
٢٢- ئەوە بکە کە دەیڵێم، نەک ئەوەی کە دەیکەم.
٢٣- ئەوەی دڕک بچنێت، ئازار دەچنێتەوە.
٢٤- ئەوەی ڕاڕا بێت ون دەبێت.
٢٥- ئەوەی لەبەر چاوانە، لەبەر دڵانە.
٢٦- بۆ فێربوونی شتێک هەرگیز پیر نیت.
٢٧- بۆ هەموو پرسیارێک دوو ڕێگا هەیە.
٢٨- هەموو شتێکی بریقەدار ئاڵتون نییە.
٢٩- با چاکە کردن تەنیا بێت.
٣٠- بەخشین بە ڕووخۆشییەوە دوو دەستکەوتە.
٣١- بەسە، یەک واتای هەیە.
٣٢- بەهۆی یەکێکەوە یەکێکی تر دەناسیت. 
٣٣- بەو جۆروی کە بیری لێ دەکەینەوە ئەوەندە بەدبەخت نین.
٣٤- بەیانیان بۆ شاخ بڕۆ ئێواران بۆ کانی.
٣٥- بێ ئازار مرۆڤ لەزەت لە خۆشی نابینێت.
٣٦- تێکشکان هیچی ناوێت.
٣٧- پارە جیهان دەسوڕێنێتەوە.
٣٨- پەلەکردن پەشیمانی لە دوایە. 
٣٩- پرسیارکەر هەرگیز ناوەستێت.
٤٠- پشت گوێ خستن، مرۆڤ بەرەو نا ئومێدی دەبات.
٤١- پڵنگ ناتوانێت پەڵەکانی خۆی بگۆڕێت.
٤٢- خوداحافیزی ئاسانە.
٤٣- خوێن گرانترە لە ئاو.
٤٤- دانایی نەتەوەکان لە پەندەکانیاندایە.
٤٥- دەنگی بەرز لە ناخێکی بەتاڵەوەیە.
٤٦- دواخستن دزینی کاتە.
٤٧- دوای ڕووداو، هەمووان دەبنە دانا.
٤٨- دیوارەکان گوێیان هەیە.
٤٩- ژیان ئەوەیە چۆنی دروست دەکەیت.
٥٠- ژیری باشترین بەشی ئازایەتییە.


سەرچاوەکان



289 بینین